رووەکە خۆرسکەکان لە هەرەشەی کەمبوونەوە و لەناوچووندان

Wednesday, 02/08/2023, 22:05


به هۆی گۆرانی کەشوهەوا، فراوانبوونی یەکەکانی نیشتەجێ بوون بێ گوی دانە پێوستی بوون، و ژینگەی جۆرەکان ، زۆر بوونی ژمارەی دانیشتوان وە هەروە ها فراوان بوونی سەیرانگاو شوێنی پشوودان بۆ قە دپاڵی گردو چیاکان وە هەتا لووتکەی گردو چیاکانیش، فشار لەسەر ژینگەی ڕوان وگەشەی رووکەکان بەم هۆکارانەی کەلەسەرە وە باس کران خۆر بووە، وە هەرەها کەم بوونی یا هەر نەبوونی رۆشەنبیری ژینگەیی و گرنگی پاراستنی هەمەجۆری زیندوو یا جۆراو جۆری زیندو Biodiversity 
چ لەسەر ئاستی تاک بەشێوە یەکی گشتی وە کۆمەڵگاو دامەزراوەکان بۆتەهەڕە شەی ڕاستی لەسەر کەم بوونەوەی بەرچاوی رووەکەخۆرسکەکان وە هەتا نەمانیان . مەبەست لەپاراستنی جۆراوجۆری زیندوو ئاماژەیە بۆ پاراستن و بەرزکردنەوە ی ئاستی بەڕێوەبردنی جۆراوجۆری زیندوو بۆ بەدەستهێنانی سوودی بەردەوام بۆ نەوەکانی ئێستا و داهاتوو *.
هەلبەتە هەندێ رێگاو شوێن هەیەبۆ پاراستنی ژینگەی سروشتی Ecosystem
 هەمەجۆری زیندوو کەبەگویرەی بایوجوگرافیا رە چاو ئەکرێن وە خالەگرنگەکانی بریتین لەپارستنی سەر چاوەکانی ئاو وە بەکار هێنانی تەکنیکی تازە لە گەڵ سیاسەتیکی گونجاو بۆ بەکار هێنا ن و بەڕێوە بردنی ئاو، کەم کردنەوەی بەکار هێنان وە کرینی ئەم بەر هەمەرووکیانەی کەهەرە شەی لەناوچونیان لەسەرە ، چونکەنەبوونیان یا نەمانیان هەمەجۆری زیندو /ژیان تیک ئەدات ، وە هەروەها بەکار نەهینانی ناوچەی رووەکەسروشتیەکان بۆ مەبستی بازرگانی، گەشتیاری بێ ڕینمایی زیان نەگەیاندن بەرووک و ژینگەی روە ک وە پیشەسازی کرنی ناوچەی روەکەخۆرسکەکان.
لەسەر ئاستی دامەزراوە دە ولەتیەکان یا ن حکومیەکان بەتاتیبەت ئەو دامەزراوانەی پەیوەندن بەرووک  وەک وەزارەتی کشتوکال، بەرێوە بەرایە تیە کشتوکالیەکان وە ئەمجار دامەزراوە کانی توێژینەو فیر بوون وەک زانکۆو پەیمانگاکان لەریگەی هەندی کاری کرداری و رینمایی یاساییەوە پێویستەچەند هەنگاوی سترتیجی بنرێت .
لەسەر ئاستی پیشەیی وە ئەکادیمی گرنگەهەرچەزووتر ناوەندیک وەک بانکی تۆوو دابمەزرێت لەگەڵ مەڵبەندیکی توێژینەوە بەئامانجی پاریزگاری کردن و زۆر کردنی تۆۆی ئەو رووەکانەی کە لەژێر هەرە شەی نە مانان بەچاودیری وە رێنمایی وەزارەتی کشتوکال . 
هەرەوها رینمای بدریت بەهاولاتیان لەڕێگەی میدیاو مەلبەندە کانی فیر گه، وە ناوەندە کۆمەلایەتیەکان لەسەر چۆنیەتی ماملەکردن لەگە ل روەکەخۆرسکەکان، بۆ نمونەیاساخ کردنی هەلکەندی روەکەکان لەرەگەوە وە ک نمونە وە دیاری کردنی بوونی بزنەگەل لە ناوچەی روەکەخۆر سکەکان.
وە لەسەر ئاستی دە وڵەتی وە حکومی پێویستەبەپرۆژەیاسایەک پاراستنی جۆری روەکەخۆرسکەکان پەسند بکریت وە پەیرەو بکریت. زۆرێک لە گەلان و دەولەتان یاسای ناوخۆیییان دەرکردووە بۆ پاراستنی ئەم جۆرە روەکانە ی مەترسیان لەسەر کەلەناو بچن . بۆ نمونەلەساڵی ۱۹۷۳ حکومەتی ئەمریکا چەند یاسایەکی دەر کرد بۆ پاراستنی جۆری ئەو روەکانەی هەرەشەی لەناوچونیان لەسەرە٠
لەدوا سەردانم بۆ ناچەکانی راپەرین /سەنگەسە ر لەمەر با س پرسی پاراستنی رووەکەخۆرسکیەکان لەگەل خەڵکی ناوچە، بۆیان باس کردم کەئەمسال خەڵکی هەندی گوندی پال شاخەکانی بناری قە ندیل لەترسی نەمانی رووەکەخۆرسکیەکان وەک کنگرو ریواس و ..هتد رێگایان نەداوە خەلک بچیتەئەم شوینانەی ئەم رووەکەخۆرسکانەی لێ یە وە هەستیان بەمەترسی لەناوچونی ئەم روەکانەکردوە، هەلبەتەئەمەزەنگی ئاگادار کردنەوەیەکەدە سالاتی پەیوەند دارئە بێ لەریگەی یاساوە هەلسێ بە پاراستنی شوێنی رووەکەسروشتیەکان وە سەردانی خە ڵک بۆ ئەم شوینانە ریک بخات نەک خەڵک بۆ خۆی هەڵسێ بەم کارە بۆئەوەی گرفتی کۆمەلایەتی دروست نەبێت.
هەڵبەتەئەمەی لەسەر روەکەخۆرسکەکان باس کرا  بالندە و ئاژە ڵەکیویەکانیش ئەگرێتەو کەپارستنیان گرنگ و پیوستەبۆ پارستنی هەمەجۆری زیندویی لەکوردوستان، بۆیەپێویست ئەکات وە داوا کارم لەدە سەلاتی پی یوەند دار لەهەریم یا عێراق بەپرۆژە یاسایەک پاراستنی هەمەجۆری زیندویی پەسند بکریت . لەکاتی ئێستادا کەپەرلەمان نیەلەهە ریم، ئەتوانری لەڕێگەی وەزارەتی کشتووکال بەدەر کردنی هەندی رینمای بۆ ناوەندەکانی پەیوەندارئەم کارە ئەنجام بدات وە ببێتەسە رەتایە ک بۆ کاری یاسا دانان و رینمای کردنی یاسیای بۆ پەرلەمان هەر کاتیک کەپەرلەمانی تازە درووست بوو .
تا  مانەوەی درێژخایەنی ژیان لەسەر هەسارە ی زەوی مسۆگەر بیت پاراستنی شوێنی روە ک‌و بالند ەو ئاژە ڵەکان گرنگی ژیانی هەیە، بۆیەپێویستەجۆرەکان لە ژینگەکانیاندا گەشە بکەن لە ڕێگەی تەکنیک و پراکتیکی جیاوازەوە بەپێی ئاست و پێویستی پاریزگاریان لێ بکر ێت. 
لەکوردوستان باشوور لەماوەی ئەم ۲۰سالەی رابردودا بەهۆی فراوان کردنی شوێنی نیشتەجێ بوون کەتا ئێستا ش بەردەوامە، شوێینی زۆری جۆرەکانی روەک، بالندە وە ئاژەڵەکان ویران کران کەبەداخە وە قە رەبوو ناکریتەوە، وەبەمەش ژیان و ژینگەی هەمەجۆری زیندوو لەزۆر شوین لەناو چوو، بۆیەپێویست ئاکات هەموان چالاکانەبەشدار بن لەوەستاندن و راگرنتی نەمانی ژینگەی هەمەجۆری زیندو بۆ هەموو جۆرەکانی روەک، بالندە وە ئاژەڵەکانی وەلات تا ژینگەی سبەیەکی جوان و تەندروست رادەستی نەوەکانی داهاتوو بکەین بۆیان شانازی بین نەک شەرم ونەفرەت ئاوەر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە