ئیمپریالیزمی بازاڕی کشتوکاڵ

Thursday, 23/03/2023, 16:40


پاڵنەری ئیمپریالیزم بەشێوەیەکی بنەڕەتی ئابووری بووە و ئابووریشە، هەتا ئەگەر پاڵنەری ئایینی، سیاسی، نەتەو ەیی یا هەرپالنەریکی تریش بووبێت وەک دیوە ئاشکراکەی . بۆ نمونە هیرشی سەلیبیەکان بۆ ڕۆژهەلاتی ناوەراست لەبنەرەتا پالنەری ئابووری بووە لەژێر پۆزشی ئایینیدا، هەروەک سەر چاوە میێژویەکان باس ئەکەن، کە ۱۰ساڵ پێش هێرشی سەلیبیەکان بەهۆی کارەساتی سروشتیەوە لە باکوری فەرەنسا و ڕۆژئاوای ئەلمانیا، هەرەوها لە زۆر شوێنی تری ئەوروپا، بووە هۆی پەیدا بوونی رەوشی برسیەتی لەلایەک، و لەلایەکی ترەوە ستەمی خاوەن زەوییەکانی کشتووکال لەسەر ئەوانەی ئەهینران وەک بەردەکار بکەن یا جوتیار بوون، خەڵکە برسی و بێ چارەکە بیریان لەکۆچ کردەوە بۆ شوێنێکی دیکە کە نان و ئارامی تیا بێت. بۆ ئەمەش پیاوانی ئایینی بۆ چارەسەری رەوش مژدەی بەهەشتی قودسیان بەخەلکە برسی و تورەکە ئەدات. مێژوونووسی ئینگلیزی "ستیفان ڕونسیمان" لە ئینسایکلۆپیدیاکەیدا سەبارەت بە جەنگی خاچپەرستەکان ڕەهەندی بەهێزترمان پێدەبەخشێت لە ڕەهەندە ئایینییەکان و بەم شێوەیە دەربڕینەکانی پاپا لەکۆنفرانسی کلێرمونتدا وەبیر دەهێنێتەوە کاتێک داوای دەستبەسەرداگرتنی دەوڵەمەندییەکانی ڕۆژهەڵاتی کرد، پێ ووتن:
ڕێگەمەدەن هیچ شتێک ڕاتان بگرێت، ئەو خاکەی ئێستا تێیدا دەژین زۆر بچوکە بۆ دانیشتوانە زۆرەکەی، و ناتوانیت خواردن فەراهەم بکات بۆیە لەبەر ئەم هۆکارەش ئێوە یەکتر ئەکوژن. قودس خاکێکی بێ هاوتایە لە بەپیتیدا و بەهەشتی خۆشییەکانە. 
هەڵبەتە ئەمە وەک نمونە بۆ ئیمریالیزمی کلاسیکی، کە لەژێر پۆزشی ئایینی و نەتەوەییەوە بەئامانجی پاوانخوازی بۆ دەست بەسەر ا گرتنی پانتیایەکی زیاتری سەر چاوەکانی ئابووری،  جا  ئەمەش کشتوکالی بێت یان بازرگانی و لە ریگەی دەریا و وشکاییەوە.
لەمیێژووی کۆلۆنیالستی و ئیمپریالیزمی دا جا چ ئایینی، سیاسی یا نەتەوەیی و سەرمایەداریدا بوو بێت، یەکەم شت کە مەبەست بووبێ بەروبومەکشتوکاڵیەکان بووە، کە لە شوینەداگیر کراوەکان/کۆلۆنیەکانەوەگواستراونەتەوە بۆ وڵاتانی کۆلۆنیالیست. بۆ نمونە قاوە، مۆز و تووتن دیارترین کالای کشتوکالین، کە لەئەمریکای لاتین، ئەفریقا و ئاسیاوە گواستارنەتەوە بۆ ڕۆژئاوا ئەمە جگە لە چەندەها جۆری تری رووەک و سەوزایی و خۆراکی پزیشکی و جۆرکانی بەهارات و گیا و جۆرەکانی درەخت کەتا ئێستاش بەکار دین
ئەمانە هەر بەمەبەستی دەسکەوتی بەروبوومی کشتوکاڵی، وڵاتانی ئیمپریالستی لە وڵاتانی کۆلۆنی دەستیان کرد بەدامەزراندنی دامەزراوەی پیشەی و زانستی و ڕاهێنانی کارگێڕی و قوتابخانە و دامەزراوەی فیرکردن و ڕاهیناندا بۆ گواستنەوەی تۆ و و ڕووەکەکانی تاقیکراوی سەرکەوتووانە بۆ نمونە لە تاقیگەکشتوکاڵییەکانی هۆلەندی لە هیندستان تا ئەفریقا، بەمەش ئابوورییەکی نوێی بەرهەمی نەختینەیان دامەزراند. 
Wagner, F. 2016 .Colonial Internationalism How Cooperation Among Experts Reshaped Colonialism (1830s-1950s) . PhD thesis. European University Institute.
زۆربەی بازارەکانی ولاتانی ڕۆژئاوا تا سالانی کۆتایی پەنجاکانی سەدەی رابردوو بە بەرەوبومی ولاتانی کۆلۆنی پرئەکرایەوە لە بەرووبومی کێڵگەیی وەک لەو بەروبوومە دانەوڵەکانی وەک گەنم، ئەمجار لۆکە و هەرەوها بەروبوومی ئاژەڵی، بەڵام لە دوای سالانی شەستەکان رەوشەکە پێچەوانە بۆوە، واتە زۆربەی بەرهەمەخۆراکیەکانی ولاتانێک، کەکۆلۆنی بوون لەلایەن ولاتانی ڕۆژئاواوە فەراهەم ئەکران.
GATT (رێککەوتنی گشتی لەسەر باج و بازرگانی) 
ڕێککەوتنی گشتی باج و بازرگانی ڕێککەوتنێکی یاسایی نێوان چەند وڵاتێک بوو بەئامانجی گشتی بەرەوپێشبردنی بازرگانی نێودەوڵەتی لەڕێگەی کەمکردنەوەیان و نەهێشتنی بەربەستە بازرگانییەکانی وەک باج و ریژەی -مافی بازرگانی.
GATT 
لە۱۹۹٤ ەوە وەک ئۆرگانیکی ریکخەری بازارگانی جیهانی لەسەر بنەمای لیبرالیزم خۆی نمایش کرد بەتایبەت، کەچەند ساڵیک بوو یەکیەتی سۆڤیەت و بلۆکی سۆسیالیزم  نەمابوو،  رکەبەری ئایدۆلۆجی، ئابووری و هەتا سەربازی بەرامبەر سستەمی لیبرالی ڕۆژئاوایی نەمابوو، بەڵام وڵاتانی کەم پێشکەوتوو دەیانتوانی تەنها سوودێکی کەم لەکات وەربگرن. ئازادکردنی بازرگانی زیاتر لە وڵاتانی پێشکەوتوودا قەتیس بوو وڵاتانی پێشکەوتوو لەژینگەیەکی بازرگانی ئازادکراوتریان بەهرەمەند بوو، گەشەسەندنی بەربەستە ناگومرگییەکان کاریگەرییەکی زۆری لەسەر هەناردەکردنی وڵاتانی تازەپێگەیشتو هەبوو. وڵاتانی پێشکەوتوو پارێزگارییان زیاتر دەکرد لەکاتێکدا وڵاتانی تازەپێگەیشتو ئازادییان دەکرد. وڵاتانی کەم پێشکەوتوو نەیانتوانی موزایەدەی کاریگەر بکەن و نەیانتوانی سوودی زۆر لەگات وەربگرن. 
گات بنەمای دانوستان لەسەر بنەمای کاڵا پەیڕەو دەکرد. وڵاتانی تازەپێگەیشتو، بەشێوەیەکی سەرەکی هەناردەکردنی بەرهەمەسەرەتاییەکان نەیانتوانی بەشێوەیەکی کاریگەر موزایەدەلەگەڵ وڵاتانی پێشکەوتوو بکەن. کەواتە، دانوستانەکان لەسەر کاڵاکان کاریگەری خراپی لەسەر بەرژەوەندی وڵاتانی تازەپێگەیشتو هەبوو. وڵاتانی پێشکەوتوو بەهۆی هێزی باشتری موزایەدەکردنیان  دەتوانن سوودێکی زۆر وەربگرن. جگە لەوەش، دانوستانەکان لەسەر بنەمای کاڵاکان تەنیا لەئەنجامدا بووە هۆی وردبینی درێژخایەن لە خولەجیاوازەکانی دانوستانەکانی
وڵاتانی پیشەسازی لە ڕێگەی کۆمەڵێک باجی زۆر بەرزەوە پارێزگاری لەبەر هەمی کشتوکاڵی خۆیان ئەکەن، بەرزکردنەوەی باج (باجەکان کە لەگەڵ ئاستی پرۆسێسکردندا زیاد دەبن)، و کۆتایی گومرگی سنووردار (سنووردارکردنی ئەو بڕەپارەیەی کە دەتوانێت بێت بە ڕێژەیەکی کەمتر لەباج هاوردە دەکرێت). تێکڕای پاراستنی گومرگی لەکشتوکاڵدا نزیکەی نۆ هێندە زیاترە لە بەرهەمهێنان. جگە لەوەش، یارمەتییەکشتوکاڵییەکان لە وڵاتانی پیشەسازیدا، کە یەکسانە بە 2/3ی کۆی بەرهەمی ناوخۆیی ئەفریقا، هەناردەکردن تێکدەدەن. بۆ نموونە کۆمیسیۆنی ئەوروپا ساڵانە ٢.٧ ملیار یۆرۆ خەرج دەکات بۆ بەرهەمهینانی شەکر لەلایەن جووتیارانی ئەوروپی لەهەمانکاتدا هاوردەکردنی شەکری ناوچەگەرمەکان بەنرخێکی کەم دادەخات. 
بازرگانی نێوان وڵاتانی پێشکەوتوو و کەم پێشکەوتوو بۆتە جێی مشتومڕێکی گەورە. ڕەخنەگران ئاماژە بە ئیستغلالکردنی هێزی بیانی و ژینگە و وازهێنان لە پێداویستییەکانی کاری ڕەسەن دەکەن، لەکاتێکدا کۆمپانیا فرەنەتەوەییەکان لە وڵاتانی پێشکەوتووەوە بازرگانی دەگوازنەوە بۆ ئەو وڵاتانەی کە کۆی کاریان هەرزانترە و کاریگەرییەکی کەمی ئابووری یان سیاسییان هەیە. بەتایبەتی لەدوای ساڵی ١٩٩٩ کە دانوستانە بازرگانییەکان لەلایەن خۆپیشاندەرانی جیهانگیرییەوە لەکاتی کۆنفرانسی وەزارییەکانی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی لە سیاتڵ پەکخرا، کارەکانی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی زیاتر کەوتە ژێر چاودێری ڕەخنەگرانییەوە. ئەم ڕەخنەگرانەکۆمەڵێک نیگەرانی خۆیان سەبارەت بەدەسەڵات و پانتایی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی دەربڕی و قورسترین ڕەخنەکان لە دەوری پرسەکانی وەک کاریگەریی ژینگەیی، تەندروستی و سەلامەتی، مافی کرێکارانی خۆماڵی، سروشتی دیموکراسی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی، سەروەری نیشتمانی و... حیکمەتی درێژخایەن لە پشتگیریکردنی بازرگانی و بازرگانی ئازاد بۆ پشتگوێخستنی بەهاکانی تر.
دەست بەسەر گرنتی بازار بەهەندێک ریگەی جیاوازەوە دوبارە کۆلۆنیکردنی ولاتانی بی هێزە لە رووی سیاسی، ئابووری و هەتا سەبازیەوە لەلایەن ولاتانی بەهیزی ناوچەیی و جیهانیەوە.
بۆ نمونە، وەک لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا بازاری ولاتانی کۆلۆنی /جیهانی سێ بەکالای ولاتانی بەهیز و بەر هەمی پالپشتی کرا و داگیر ئەکرێ و بەجۆری کەبەرهەمی ناوخۆیی ولاتانی کۆلۆنی کرا و ناتوانی کێبرکێی کالا هاوردەکان بکات، کە لە ئەنجاما بەرهەمی ناو خۆی ولاتانی کۆلۆنی بەرەو لەناوچون ئەچن .
نمونەی ئەم حاڵە لەکوردستان و عێراق ئەبینریت، لەسالانی سەدەی ڕابردوو هەتا سالانی هەشتاکان و نەوەتەکان بەرهەمی خۆرما و، توتن، برنج، رۆن و شیرەمەنی و گەلێک بەرهەمی تری کشتو کاڵی لەبازاری ناوخۆی عێراق زۆر زیاتر بوو، بەتایبەت توتن و خورما، و هەناردەی دەروەش ئەکرا وەک کالای زۆر نایاب، بەڵام ئەمرۆ عێراق هەوردەکەری سەرەکی جگەرە و خۆرما و هەتا زۆر بەرهەمی تری کشتوکالی تریشەتا دەگاتەسەوزە و پیاز. 
ئەم رەوشەی عێراق لە زۆر ولاتی تر بوونی هەیە، بەتایبەت لە ئەفریقیا، ئاسیا و ئەمریکای باشوور، هەلبەتە بەپلەی جیاواز. ئەمرۆ چین وەک ئیمپریالزمی بازاری کشتوکاڵی و  کالای تر  کێبڕکێ لەگەڵ بازاری وڵاتانی کۆنی ئیمپریالیزمی تر ئەکات و لەسالانی داهاتوو ئاستی ئەم کێبڕکێێە  و شەڕە لەسەر بازاری کشتو کاڵی و خۆراک زیاتر ئەبێ.
لەم دوو سی دەیەی کۆتایی، بەهۆی گۆرانی کەش و هەوا، وکەم بوونەوەی بواری بەرهەم هینانی بەروبوومی کشتوکاڵی لەبەر کەمی یا نەبوونی ئاو، زۆر لە و لاتان بۆ دابین کردنی خۆراک و روو بەروو بونەوەی برسیەتی لەداهاتوودا کەوتوونەتەکرینی ملیونان هیکتار زەوی کشتوکالی لە ولاتانی هەژار بەتایبەت لە ئەفریقیا وەک مالی، مۆریتانیا، ئەسیوبیا و سودان ..هتد، هەروەها لەئاسیا و ئەمەریکای لاتینیش بەهەمان جۆر، وەک لە هەندێک هەواڵداباس ئەکرێ، هەتا لە تورکیاش زەوییەکشتوکالییەکانی بەهەندێک بەرهەم هینەری کەنداوی ئەفرۆشن، کەئەمەش جۆریکە لە ئیمپریالیزمی تازە کە تایبەتە بەکشتوکال و خۆراک . 
(بڕوانە Is There Such a Thing as Agro-Imperialism?. Rice, A. 2009.  The New your Times magazine .)
بۆ سنوردار کردنی ئیمپریالیزمی بازاری کشتوکاڵی و خۆراک لەم ریگایەنەی خواروە ئەتوانرێ پاریزگاری لە بازاری بەرهەمی ناوخۆیی بکرێ، توانای ئەنجام دانی ئەم رێگایانەش بۆ خۆی پێوەرە بۆ ئەندازەی سەبەخۆیی سیاسی و سەرداری نەتەوەیی هەر وڵا ت و نەتەوەیەک.
۱. دانانی گومرگی زۆر لەسەر کالای هاوەردەکراو
۲. رێژەی هاوردەکردن
۳.ستانداردی بەرهەم
٤. پاڵ پشتی کردنی دەسەڵاتی خۆماڵی بەهاوکار کردنی بەرهەم هینانی خۆماڵی بەپێدانی هاوکاری دارایی بۆ بەرهەم هینەران بێ بەرامبەر. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە