بەغداد چی لە هەریم ئەوێت؟

Tuesday, 22/03/2022, 0:34


سەرەنجام لایەنە شیعە ناکۆکەکان وەک مالیکی و سەدر بەهاوکاری لایەنە شیعەکانی تر، هەتا حیزبوڵڵای لوبنانی و ئێران، هەروەها ئەشێ بەهاندان و چاودیری رووسیاش، لەگەل یەکا پێک هاتبن بۆ ئەوەی حکومەتێکی بەهێزی یەکگرتوی شیعە دروست بکەن.
کاندیدی سەرۆکی حکومەتی داهاتوو ئامۆزای سەدرە، کە سەفیری ئێراقە لە بەریتانیا.
ئێستا شەریکی شاراوە هەیە لە نیوان بەریتانیا و رووس لەسەر سەرچاوەکانی وزەی عێراق بەکوردستانیشەوە.
 روس، بەریتانیا بە ئەمریکاشەوە لەگەڵ ئێران بریار لە سەر سیاسەتی وزەی عێراق ئەدەن، هڵلبەتە هەم رووس هەم بەریتانیا مامڵە تەنها لەگەڵ شیعەدا ئەکەن بەهۆی لاوزای کورد و سوننەوە، چونکە دژایەتی تورکیا بۆ کورد وای کردوە کورد زیاتر لە شیعە نزیک بیت و سوننەش تا ئێستاش دژایەتی کورد ئەکات لەناوچەکانی دەرەوەی هەریم، بۆیە لەم رەوشەدا بەگشتی دۆڕاو کورد و سوننە و تورکیان، لەحکومەتی داهاتووی عێراق هیچ جیگایەکیان نیە، تورکیا بە تەواوی گەمارۆ ئەدری لەلایەن ئێرانەوە.
کاندیدکردنی سەفیری عیراق کە ئامۆزای سەدرە بۆ سەرۆکی حکومەت بۆ ئەوەیە، کە دڵنیایی بدەنە بەریتانیا و ئەمریکا نابیت، بەتایبەت ئێستا کە هەول هەیە جیگرەوە بۆ نەوت وگازی رووسیا کەحکومەتی داهاتوو دژی سیاسەتی وزەی ئەمریکا پەیدا بکرێ تا رووس لەشەری ئۆکرانیا تەواو گەمارۆ بدرێ تا شەل ئەبێ.
هەتا ئەگەر ئامۆزاکەی سەدریش نەبیتە سەرۆکی حکومەتی داهاتوو کەسئ تر ئەبێ کە لەرۆژئاوا واتە بەریتانیا و ئەمریکا نزیک بیت.
ئیرانیش بۆئەوەی لەگەل ئەمریکا و رۆژئاوا پەیوەندی بهیلیتەوە و بەهیزی بکات حکومەتی داهاتووی عیراق لاپەسەندە، کە بتوانێ لەریگەی حکومەتی شیعەی عیراقەوە، کە پشتیوانی رۆژئاوای هەیە نفوزی سونە و توکیا لەعیراق و ناوچەنەهێلێ بۆ ئیران و حکەمەتی داهاتوی عیراق تابتوانن کاریگەریان لەسەر روداوەکانی هەبێ گرنگە کە دەولەتی عیراقی خاوەن پیگەی بەهیز بیت لەروی سەربازی و ئابوریەوە
۱ـ لەروی ئابورییەوە حکومەتی داهاتوی عیراق پلانی هەیە دەست بەسەر هەموو سەرچاوەکانی نەوت و گازی کوردستاندا بگرێت، بۆ ئەمە هەم رۆژئاوا هەم ئێران پشتگیری ئەکەن چونکە بۆ رۆژئاوا گرنگە تورکیا دەستی ببڕدرێ لەسەر نەوتی کوردستان بە کۆتایی پێهێنان و نا راوایەت کردنی گرێ بەستی گۆترەکاری ٥۰ ساڵە بۆ تاڵانی سامانی کوردستان، کە لە لایەن کابینەکانی پێشووی هەریم نا بەرپرسانە واژۆ کرابوو تا تورکیا هەمیشە چاوی لە هاوکاری رۆژئاوابێ هەرگیز دەستی بە سەرچاوەکانی وزە نەگات، بۆ ئێرانیش گرنگە هەولیر لاواز بکریت و تورکیا نفوزی نەبێ بۆئەوەی لەعیراقەوە گەمارۆی تورک و سوننە بدات.
بریاری دادگای فیدرالی عیراقی لەمەر نادەستوری مامەلەی هەریم بەنەوت و گاز ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پلانی داهاتوی عێراق چیە بۆ هەرێم لە ڕووی ئابووریەوە.
۲ـ لەروی سەربازیەوە، حکومەتی داهاتوی عیراق وەک لە وتەکانی سەدرا دەرئەکەویت، ئەبێ سوپایەکی بەهیزی یەک گرتوی هەبێ و میلشیا نەمینیت بۆیە ئەگەر رەوش ئاوا بەردەوام بیت دور نیە دادگای فیدرال بە پاساویکی یاسایی هیزی پیشمەرگە وەک میلشا پیناسە و یاساغ بکات، چونکە وەکو حەشدی شەعبی لە پەرلەمان بەفەرمی نەناسراوە، بۆیە نوینەرانی کورد لە بەغدا ئەگەر سیاسی بونایە وسیانی بن ئەبوو وئەبێ لەپەرلەمانی عراق لەگەل حەشد پیشمەرگەشیان بەهیزیکی فەرمی یاسایی بکردایەوە بکەن.پەیدابوونی شەڕی ئۆکراین بۆ هەر وڵاتیک تراجیدیا بووبیت ئەوا بەدڵنیایی بۆ ئێران خیرو بەرات بوو، چونکە ئیران وهیزەکانی سەر بەئیران کەلک لەشەری ئۆکرانیا وەرئەگرن تابتوانن بەباشترین وە خیرا ترین شێوە کەلک لەم شەڕهوەربگرن وەبەرنامەکانیان خیراتر بخەنەبواری جیبەجئ کردن لەناوچەهەر لەئەفغانستانەوەتا لوبنان وە لە وەڵاتانی کەنداوەوە تا ئەگاتەئیسرائیل و باکوری ئەفریقا.
موشەک بارانی هەولیر و وەبئ دەنگ بونی ئەمریکا بەلگەی ئاشکرایەکەئێران ئەیەوێت خێرا بەرنامەکانی بخاتەبواری جئ بەجئ کردن چونکەئەزانئ ئیستا ئەمریکا بەهۆی شەری ئۆکرانیا لەسەر هەولیر بەهیچ جۆرئ دژایەتی ئیران ناکات، وەئەمریکا لەهەولی ئەوەدایە بەنەوتی ئیران ڕیگەلەبەبازارکردنی نەوتی روسیا بگرێت وەهەروەها وەئاماددەیەهەموو سازشێ بۆ ئیران بکات لەپێناو ئەوتی ئیران لەکاتی ئیستادا وەدورکەوتنەوەی ئیران لەروسیا.
 بەڵگەی ئەمەش نەرمی وە سازشی ئەمریکایەبۆ ئێران لە مەڕ دۆسیەی ناوکی، کەم کردنەوەی گەمارۆکان هەتا وەکو ئێستا هەواڵەکان باسی ئەکەن ئەمریکا ئەیەوێ سوپای پاسدارانی ئێرانی لە لیستی توڕۆو لا ببات، ئەمەش واتەڕادەست کردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بەئێران، وەترسی ئەمە، کەئەمریکا دەستی ئێران واڵا بکات، وای کرد دەوڵەتی ئیسرائیل نارەزایی دەر ببڕێ بەرامبەر پلانی ئەمریاکا بەدر هینانی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر.
 دەنگۆی هەرەشەی سوپای پاسداران بە ناردنی هێزی زەمینی بۆ ناو هەریم هیز بۆ هەریم بە بیانوی بنکەی ئیسرائیلی و هیزە نەیارەکانی ئیران لەهەریم هەولیکی تری ئیرانە بۆ ئەوەی زەمینەسازی بکات لەڕوی دەرونیەوە ئەگەر سبەی هیزی پیادەی جوڵاند بەرەو هەریم ئاسایی بێت و قەبول بکرێت.هەر چۆن روسیا هیزی بۆ ئۆکرانیا جولاند بەبیانوی دژایەتیکردنی هیزی دژە روس لە ئۆکرانیا.
روداوەکانی ئۆکرانیا بواری بۆ دەولەتی عێراق و ئیران کردوە تا کارەکانی بۆ ئاسان کردن کە هەریم ئەبێ وەکو هەموو بەشەکانی تری عێراق مل کەچی بریارەکانی ئێراق بیت، هەر بۆیەش ئێستا وەک لە هەواڵەکان ئەبیسترێ، هەندێ ئەندام پەڕلەمانی شیعە لەهەوڵی ئەمەدان کە لەڕێگەی دادگای فیراڵ بەنا دەستوری ناساندنی هەر سێ سەرۆکایەتیەکەی هەریم تا قەوارەی هەرم کەله۱۹۹۱ وە دروست بووە هەڵ بوەشیننەوە
 بۆ تەواو کردنی دەسەلاتی یان ئمپراتۆری شیعە/ هیلالی شیعە بەسەرکردایەتی ئیران بۆ حوکومەتی عیراق و ئێران گرنگە هەریم ئازاد بکەن لە نفوزی تورک و سوننی بەهەر ریگەیەک و کات بۆیان گونجاوە(بەرای خۆیان)
هەل و مەرجی ناوخۆی کوردستانیش لە هەموو ڕویەکەوە، و لەسەرویانەوە نەبوونی دەسەڵاتیکی نیشتیمانی و دڵسۆز، وێران بوونی ژێر خانی ئابووری و ژیان و توڕەبوونی خەڵک لەدەسەڵات بەهۆی ستەمی سیاسی و ئابووری لە لایەن دەسەڵاتەوە وای کردوە کە هەر کردەیەک دژی هەریم لەبەغداوەئاسان بێت.
ئیتر پرسیاری بابەت ئەمەیە، کە دەسەڵاتدارانی هەرێم، بەم ڕەوشە دژوارە کە هەیە چۆن ئەتوانن خۆیان لەشەڕیک بپارێزن و خۆیان و گەل نەکەنە قوربانی بەرژەوەند یەکانی بێگانە لە نێوان هیزی ناوچەی تورکیای عوسمانی و ئیرانی سەفەوی و هیزی روسیاو هیزی رۆژ ئاوا؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە