Friday, 28/05/2021, 0:09
له گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی co2 له هەوادا به هۆی چالاکی مرۆڤه‌وه له زیاتر به‌کارهێنانی ووزه بوه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌کانی گه‌رما، که‌ئه‌نجامه‌که‌ی توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵۆکی جه‌مسه‌ره‌کانی زه‌ویه که هاوسه‌نگی ئاوهەوا ئەگۆڕێ به‌جۆرێ که به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ده‌ریاکان وه بوونی لافاو وه وشکایی زیاتر‌و زیاتر ئه‌بێته دیارده له شوێنه جیاجیاکانی جیهان.
گۆڕان له ئاو‌و هەوا که ئه‌بێته هۆی گۆڕان
له سسته‌می ژینگه‌یی ecosystem
په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی هەیه له سه‌ر ژیانی زینده‌وه‌ران
وه له ناوچوونی biodiversity
/هەمهجۆری ژیانی وه کاریگه‌ریی ئه‌بێ له سه‌ر ته‌ندروستی کۆمه‌ڵ، چوونکه له ناوچوونی
ژینگه‌ی هەمهجۆری واته له ناوچوونی چه‌نده‌ها جۆری روه‌ک و زینده‌وه‌رانه که ئه‌مه‌ش
زیان و کاره‌ساتی لێ ئه‌که‌وێته‌وه له‌سه‌ر هەموو ئاستێ.
به‌رزبوونه وه‌ی ئاستی ده‌ریاکان وه بوونی
لافاو به هۆی گۆڕانی ئاو‌و هەواوه چه‌نده‌ها شاری گه‌وره‌و بچووک له شوێنی جیاجیای
جیهان له ژێر هەره شهی به ژێر ئاو که‌وتنن. به هەمان جۆر، دیارده‌ی بێ بارانی
و ووشکایی له زۆرشوێنی جیهان بوونه‌ته هەره شەی جددی وهراستی له سه‌ر مانه‌وه‌ی
خه‌ڵک له شوێنی مێژوویی خۆیان وه ناچار به کۆچکردن ئه‌بن، چوونکه نه ک هه ر ناتوانن
به رده وامی به ژیانی ئابووری بده‌ن له ڕێگه ی به‌رهەم هێنانی به روبوومه کشتووکاڵیه‌کان
و به‌خێوکردنی ئاژه‌ڵداریه‌وه، به ڵکوو هەتا ناتوانن ئاوی پێویست فه‌راهه‌م بکه‌ن
بۆ خواردنه‌وه. بۆیه ناچار ئه‌بن کۆچ بكه‌ن بۆ شوێن و ناوچه‌یه‌کی تر له ناوخۆی وڵات
یا هەتا کۆچ بکه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووری نیشتیمانیان، وه‌ک ئێستا رۆژانه له هەواڵهکانهوه
ئه‌بیستین، که چۆن خه‌ڵک به ناو ده‌ریاو بیابانهکانا له حاڵی کۆچ دان.
دروست بوونی کۆچی به کۆمه‌ڵ له هەرشوێنێ
بۆشوێنێکی تر له ناو هەر وه‌ڵاتێ یا له وڵات و کیشوه‌رێکه‌وه بۆ وڵات و کیشوه‌رێکی
تر نا ئارامی سیاسی،کۆمه‌ڵایه‌تی وه کێشه‌ی ئابووری وه دیمۆگرافی لێ ئه‌که‌وێته‌وه
که هەموو ئه‌مانه له ئه‌نجاما ئه‌شێ ببنه هەڕهشه بۆ سه‌ر ئاشتی.
له م شوێنانه ی که به هه رهۆیه ک بێ
گرفتاری هه ژاری و خراپی سسته می به ڕێوه بردنیان هه یه وه‌ک وه‌ڵاتانی جیهانی
سێ ،گۆڕان کاریه کانی ئاو‌و هه وا زیاتر‌و زیاتر کاریگه ری نه رێنیان ئه بێ له سه‌ر
هه موو کایه کانی ژیانبه تایبه‌ت له سه‌رئاسایشی خۆراک.
له بهرئه وه ، بۆ ئه وه ی پارێزگاری
له به‌رهه م هێنانی کشتووکاڵ وه ئه مجار ئا سایشی خۆراک بکرێ وه‌ک مه رجی سه ره
کی بۆ به رده وامی ژیان پێویسته هه موولایه نه په یوهندارهکان له باڵاترین
ئاستا به هاوبه شی نه‌خشه ی کا ردابنرێ بۆ ماوه‌ی کورت وه درێژخایه‌ن له بواری:
1- سیاسه تی ئاو:
واته به کارهێنان ،هه ڵ گرتن وه به رێوه بردنی ئاوهه م له سه ر ئاستی نیشتیمانی
وه هه م له سه‌ر ئاستی هه ر ناوچه یه‌ک به له به‌رچاو گرتنی ڕه‌هه ندی ژینگه‌یی
،ئابووری وه ته ندروستی کۆمه‌ڵ ،وه هه روه ها به کارهێنانی سسته می ئاودێری مۆدێرن
تا ڕێگری بکرێ هه تا له که م ترین به فیڕۆدانی ئاو.
2- به رده وامی
له به‌رهه م هێنانی به‌رو بوومی کشتووکاڵی له سه ر ئاستی نیشتیمانی :
له‌گه‌ڵ گۆڕانی ئاووهه وا وه ئه م گۆڕان
کاریانه‌ی له گه ڵیا رووئه دهن وه ک دیارده‌ی روودانی لافاو وه وشکایی ، گۆڕان
کاری له سه‌ر ژینگه ، کات وه وه‌رزی رواندن، گه شه ، دره‌و وه هه ڵ گرتنی به‌روبوومه
کشتووکاڵیه کان روو ئه دات له به‌ر ئه وه پێویسته:
A-
جێگره‌وه ئا ما ده بکرێ بۆ ئه م به روبومانهی که به هۆی گۆڕانی ئاو‌و هه واوه
وه گۆڕان له ژینگه ی گه شه ییدا ڕوو ئه دات و ناتوانرێ به رهه م بێن ئه مه
ش له ڕێگه‌ی ناساندنی جۆری تازه‌ی به رو بوومی کێڵگه یی یا جۆری تازه له هه مان
ڕووهککه توانایی به رگری هه ل ومه رجی ژینگه ی تازه‌بکات.
B-
ئاڕاسته کردنی سیاسه‌ت ،توێژینه وه وهبه رێوه بردن له به رهه م هێنانی کشتووکهڵ
به ئاڕاسته ی پێوویستی و گونجان له گه ڵ ژینگه ی ئاو‌و هه وا.
له گه ڵ زیاترگۆڕانکاریه کان له ئاووهه
وادا ئه‌شێ نه توانرێ به رده وام وه ک هه میشه ته‌نها له شوێنێکی دیاری کراوا
به روبوومێکی دیاری کراوبهرهه م بێ، بۆیه ئه شێ که له داهاتوودا به رهه م هێنانی
کشتووکاڵ له سه ر بنه مای مۆبایل بێ که هه ڵبه ته بۆ ئه م حاڵه‌ش دیسان سیاسه
ت، ڕوانگه، ئامراز،که‌ره‌سه وه به رێوه به رایه تی تازه پێوویسته .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست