له‌ ڕۆژی زه‌وی دا ره‌وشی زه‌وی کوردستان چۆنه‌؟

Saturday, 08/05/2021, 13:00


یه‌که‌م جار  له‌  22.4.1970 ڕۆژی زه‌وی له‌ لایه‌ن سیناتۆری ئه‌مریکی    Gaylord Nelson   داهێنرا بۆ پاراستنی ژینگه‌ پاش ئه‌وه‌ی که‌ زانرا نه‌ ئاو پاکه‌ نه  هه وا وه‌ زیان گه‌یاندن به‌ ته‌ندروستی زۆرئه‌بێ .
هه ڵبه‌ته‌ مه‌بستی ئه‌مڕۆ له‌ ڕۆژی زه‌وی هه م دوباره‌ چاک کردنه‌وه‌ی زوه‌یه‌ له‌م زایانانه‌ی که‌ به‌ری ده‌که‌ۆی به‌ هۆی خراپ به‌ کارهێنانی چالاکی مرۆڤه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی گه لیک دا‌مه‌زر‌اوه‌ی ئابووری بازرگانی وهه تا سه‌بازیه‌وه‌  ،وه‌ پاراستنی ژینگه‌ی زه‌وییه‌ له‌ ڕێگه‌ی یاسادانانه‌وه‌ له‌ بواره‌کانی به‌رهه م هێنان و به‌ کارهێنان . 
ساڵانه‌ له‌ ۱۹۳ وه‌ڵات ڕۆژی زه‌وی جه‌ژن ده‌گیریت به‌ ئه‌نجام دانی چه‌نده‌ها  چالاکی ژینگه‌ دۆستانه‌، هه‌ر له‌  نه‌ما م چا‌ندنه‌وه‌ تا ئاڵوگۆری ڕاو بۆ چوون و پیشنیار له‌  رووی یاساوه‌  بۆ پاراستنی ژینگه‌ی زه‌و‌ی له‌  سه‌ر ئاستی تاک، ده‌مه‌زراوه‌کان ریکخراوه‌کان وه‌ ده‌وله‌ت .
یه‌کێ له‌ په‌یامه‌کانی ڕۆژی زه‌وی ئاگادابوونه‌وه‌ی ڕای تاک وه‌ رای گشتیه‌ له‌ سه‌ر ره‌وشی ژینگه‌ی زه‌و‌ییه‌ وه‌ به‌‌کارهێنانی زه‌و‌ییه‌ به‌ ئاڕاسته‌ی دروست بوونی که‌ شێکی ژینگه دۆستانه‌ی ته‌ندروسته‌.وه‌ له‌م رووه‌وه‌ ئه‌ گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه‌ ره‌وشی زوه‌ی له‌  کوردوستانی باشوورنه‌ ته‌ نها هیچ نه‌کراوه‌ بۆ چاک کردنه‌وه‌ی ئه‌ و زه‌ویانه‌ی که‌ له‌  سه‌ده‌می راگواستن و کیمیا باران و ئه‌نفالا زیانیان پێ گه‌یشتوه‌ به‌ڵکو‌ زۆردرندانه‌ تر وه‌بێ به‌زه‌ییانه ترله‌ ڕاگواستن و ئه‌نفال مامڵه‌ له‌ گه ڵ زه‌وی /خاک کراوه‌ له‌ باشوورهه رله‌ یه‌که‌م  ساته‌وه‌ میلشییای چه‌ک دار ده‌سه‌ڵاتی که‌وته‌ ده‌ست. 
هه‌ر له‌  گه‌ل روخانی ڕژیمی سه‌ددام ، په‌لاماری زه‌وی شاره‌کان ده‌ستی پێ کرد به‌  به‌ زاندنی سنووری فراوان نه‌کرنی  شاره‌کان به‌ داگیر کردنان وتاڵان کردنی زه‌ویه‌ کشتوکالیه‌کان وه‌ ئه‌مجار فرۆشتنیان  وه‌ کردنیان به‌ یه‌که‌ی نیشته‌ جێ بوون له‌  ڕێگه‌ی دامه‌ زراوه‌یه‌کی وێران کردن به‌ ناو‌ی به‌رهه‌م هێنان، به‌ م هۆیه‌وه‌  وه‌ ک له‌  دواڕاپۆرتی ریکخراوی ژینگه‌ی کوروستان ئاماژه‌ی پێ کراوه‌ له‌  ۲۰۰۳تا ئێستا  زیاتر له‌  ۰%۰۳ دارسانی کورده‌ستان له‌  ناوچوون  وه‌  به‌ دلنیایی باشترین زه‌ویه‌ کشتوکاڵیه‌کان له‌  ده‌ره‌وه‌ی شاره‌کان  که‌ ئه‌یان توانی سه‌وزه‌و خۆڕکی شاره‌کان فه‌راهه‌م بکه‌ن هه مووی له‌ ناوچوون وه‌ ئه‌نفال کران. 
نه‌ هێشتنی زوه‌یه‌ کشتوکالیه‌کان، وه‌  فراون کردنی شاره‌کان بۆ مه‌به‌ستی تاڵانی زه و‌ی و ده‌ست که‌وتنی پاره‌یه‌کی زۆر بێ کار کردن له‌  ڕێگه‌ ی جاده‌ی ۱۰۰ مه‌تری  وه‌ ۱٥۰ مه‌تری له‌ له‌یه‌ن ده‌سه‌ڵاتی میلشیاوه‌ به‌ هه موو پێوه‌رێک تاونیکه‌ دژی ئابووری نیشتیمانی، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی, ژینگه‌ وه‌ ته‌ندروستی گشتی که‌ ئه‌م ئاکامه‌ ترسناکانه‌ی هه یه‌. 
۱-ویران کردنی ژینگه‌ی شاره‌کان به‌مه‌ش دروست بوونی ده‌رهاویشته‌ی ترسناکی ته‌ندروستی به‌ په‌یدابونی جۆره‌ها نه‌خۆشتی کوشنده‌ وه‌ک شێر په‌نجه‌ و نه‌زۆکی و خراپ بوونی گه‌ شه‌ی مناڵ و تیک چوونی هۆرۆمۆن ، له‌ به‌ره‌مبه‌ریشا ویران کردنی که‌رتی گشتی ته‌ندروستی ،که‌  هینده‌ی تر هاوڵاتی توشی ره‌نج ئازار ئه‌بێ ، وه‌  ناچار ئه‌کرێ له‌ کاتی نه‌خۆش بوونیا ئه‌وه‌ی هه یه‌تی بیفرۆشێت و بیدات به‌  خه‌سته‌خانه‌ ئه‌ هلیه‌کان که‌ له‌ ئه‌ناجمیشا له‌  زۆرینه‌ی حاڵه‌ته کانا چاره‌یان پێ نیه‌ بۆ نه‌خۆش . 
۲-به‌ داگیر کردنی زه‌و‌یه‌ کشتوکاڵیه‌کان ،سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌می خۆراکی نامێنێ به‌مه‌ش ئاسایشی خۆراک و ئاسایشی نه‌توه‌یی نامینێ وه‌ ئابووری نیشتیمنای توشی ئیفلیج بوون ئه‌بێ. 
۳-به‌  فراون کردنی شاره‌کان و دابه‌ش کردن و  فرۆشتنی زه‌وی بۆ بازراگانی و  نیشته‌ جێ بوون ,بوه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌  هه موو خه‌ڵک له‌ شاره‌کان کۆ بکریته‌وه‌ وه‌ هیچ  به‌رهه‌میکی نه‌بێ جگه‌ له‌ مووچه‌  خۆری،که‌ له‌  ڕاستیدا  زۆڕله‌ مووچه‌ خۆۆران  به‌رهه‌م هێن نین وه‌ زۆریش ته‌نها بۆ مووچه‌ ناویان هه یه‌ بۆ نموونه‌ بن دیواره‌کان ، به‌ هۆی ئه‌مه‌ش ‌مه‌ش له‌ داهاتوویه‌کی نزیکا چه‌نده‌ها گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی په‌یدا ئه‌بێ له‌ سه‌رو‌یانه‌وه‌ بێ کاری ، وه‌ ک ئێستا ئه‌بینین زۆربه‌ی هه ره‌ زۆری ئه‌وانه‌ی زانکۆو په‌یمانگاکانیان ته‌واو کردوه‌  بێ کارن .
٤- دروست بوو‌نی چینیکی مشه‌ خۆری میلشیایی ملیاردیر له‌  ڕیگه‌ی داگیر کردنی زه‌ویه‌ کشتوکالیه‌کان وه‌  کردنیان  به‌ شوێنی نیشته‌ جێ بوون، له‌ ناو میلشیا که‌سانێ هه ن بوونه‌ته‌ خاوه‌ن چه‌ندان ملیارد دۆلار که‌ له خه‌ڵکیان کۆ  کردۆته‌وه‌ بێ ئه‌ وه‌ی به‌ کاری بێنن  /سه‌رمایه‌ گوزاری بکه‌ن له‌کوردو‌ستان ،وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ کاری دینن  واته‌ وه‌ڵات له‌  ۲  لاوه‌ زیان ئه‌کات هه م زه‌ویه‌کان ویران بوون هه م  پاره‌که‌ش له‌ وه‌ڵاتا نه‌ما تا خه‌ڵک له‌  بوارێکا که‌ڵکی لی وه‌رگرێته‌وه‌. 
٥- به‌ هۆی نه‌بوونی قه‌واره‌ی سیاسی وه‌ سه‌ربه‌خۆیی سیاسی کوردوستان ، فرۆشتنی یه‌که‌ی نیشته‌ جێ بوون به‌ بیگانه‌ بۆ ده‌ست که‌ وتی پاره‌ له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی میلشیا، ئاینده‌ی سیاسی  وه‌  ئاسایشی هه ریم که‌ پاریزگاکانی ده‌هۆک وهه ولیروسلیمانی وه‌ هه تا هه له‌بجه‌ ش ئه‌گریته‌وه‌ تووشی مه‌ترسی جددی ئه‌کات به‌ هه‌مان ئه‌م جۆره‌ی که‌ له‌ کورکوک وه‌  مووسڵ هه یه‌. 
به‌ له‌ به‌رچاو گرتنی هه موو ئه‌م ڕاستیانه‌ی سه‌روه‌، کاتی ئه‌ وه‌یه‌ که‌ تاڵانی و وێران کردنی زه‌ویه‌ کشتوکاڵیه‌کان به‌ تاوان بکرێ ، هه رچی زووتردابه‌ش کردنی (افراز)ی زه‌وی بوه‌ستینرێ ،وه‌ هه موو ئه‌ وانه‌ش که‌ڕۆلیان بووه‌ له‌  داگیر کرنی زه‌ویه‌ کشتووکاڵیه‌کان به‌ ناوی به‌رهه م هێنانه‌وه‌ وه‌ له‌ سه‌ر زه‌ویه‌ کشتووکاڵیه‌کان  پڕۆژه‌ی نیشیته‌ جێبونیان دروست کردوه‌ ئه‌بێ وه‌ک تاوانبار مه‌مڵه‌ی یاساییان له‌  گه‌ڵا بکرێ  ده‌ست بگیرێ به‌ سه‌ر سامانیان و به‌ کار بیت بۆ چاک کردنه‌وه‌ زه‌ویه‌ کشتوکاڵیه‌کان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە