سه‌رمایه‌ی سه‌رئاوبردوو

Monday, 30/11/2020, 22:25


له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌بێ بڵێم بۆئه‌وانه‌ی شاره‌زان له‌ کار و بواری دارایی ، که‌ مه‌به‌ست له‌سه‌رمایه‌ی سه‌رئاوبردووهەمان سه‌رمایه‌ی سه‌رئاوکه‌وتوونیه‌ ،،چو‌نکه‌ سه‌رمایه‌ی سه‌رئاوکه‌وتو(Floating capital )  بریتیه‌ له به‌کارهێنانی سه‌رمایه‌ له‌  بوارێکا که‌ کاتیتکی پێویسته‌ تا ئه‌م سه‌رمایه‌ ئه‌گه‌رێته‌وه‌ ده‌ست ، وه‌   وه‌گه‌ڕئه‌که‌وێته‌وه‌.،بۆنمونه‌ تۆ۱۰۰هه‌زار دۆلار له‌ بانکی خۆته‌ وه‌  ئه‌نێری بۆ  که‌سێ یا شتێکی پێ بکڕی،وه‌ ئه‌م 1۰۰ هه زاردۆلاره‌ تا ئه‌گاته‌ شوین وده‌ ستی خۆی ئه‌شێ ٤۸ تا ۷۲ سه‌عات بخایه‌نێ و هه تا زیاتریش که‌ پشوه‌کانی هه فته‌ی به‌ سه‌رابێ یان پشوه‌کانی تری ساڵانه‌ وه‌ ک سه‌ری ساڵ یاجه‌ژن وبۆنه کانی ساڵانه‌ . واته‌ له‌م لانی که‌م ٤۸ تا ۷۲سه‌عاته‌ دا که‌س که‌ڵکی له‌م پاره‌ وه‌رنه‌گرتوه وه‌ ک چو‌نه‌ سه‌رئاوی لێ هاتوه‌ .هه ربۆزانیاری، به‌م تازه‌‌ییه‌ بۆئه وه‌ی ماوه‌ی ئه‌م سه‌رئاوکه‌تنه‌/ گه‌یشتنی پاره‌ ‌که‌م بکرێته‌ وه‌ سسته‌می ئه‌کوت مه‌یل به‌کاردێت ،که‌ ماوه‌که‌ له‌ چه ‌ند ڕۆژه‌وه‌ کورت ئه‌کاته‌وه‌ بۆ۱٤-۲۰ خوله‌ک .
به‌ڵام لێره‌، ئه‌وه‌ی که‌ په‌یوندی به‌ سه‌رمایه‌ی سه‌رئاوبردووه‌وه‌ هه یه‌ وه‌کو چه‌مک، ئه‌مه‌ یه‌که‌م جاره من به‌کاری دێنم ،که‌ بریتیه‌ له‌ سه‌رمایه‌ی ده ست که‌وتووله‌ لایه‌ن هه‌ ندێ که س، گرووپی میلشیا وه یا‌ده‌سه‌ڵاتی ساخته‌ وناره‌واى مافیا ئاسا به‌ شێوه‌یه‌کی خێراوناروون له‌ شێوه‌ی تاڵانی له‌ سامانی گشتی یا خه‌ڵک ،وه ‌له‌ هه ل ومه‌رجیێکی نا ئاسایی ونایاسایی که‌ سه‌رمایه‌ی ده‌ ست که‌وتوو هیچ جێگایه‌کی روون وه‌ک بانک یادامه زراوه‌یه‌ کی دارایی روونى نیه‌ تا‌ تیا هه ڵبگیرێ وه‌ له‌ وێوه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی یاسایی به‌ کاربێ، بۆیه‌ به‌ شێوه‌ی سه‌رئاوکه‌وتوويی به‌ کاردێ ،که‌ به‌خێرایی له‌ کالایه‌کا ساخ ئه‌کرێته‌وه‌ تا قازانجی خێرابکات وبکه‌وێته‌وه‌ ده ست وبگوازریته‌وه‌ بۆ شوێنێکی نادیارله‌ ده‌ره‌وه‌ی یاسا،وه‌ له‌ ئه‌نجاما به‌شی هه ره‌ زۆری یاهه مووی به‌ فیڕۆ ئه‌چێ وئه‌بێته‌ سه‌رمایه‌ی سه‌رئاوبردوو،نموو‌نه‌سامانی به‌ فیڕۆچووی شای ایران ،بن عه‌لی تونس وه‌ مو‌باره‌کی میسری هتد .
له‌ کاتیکاسه‌رمایه‌ وه‌ک ئه‌م شێوه‌ی له‌ سه‌ره وه‌‌ باسکرا نه‌توانرا له‌ خواره‌وه‌ ؛واته‌ له‌ ژێرخانی که‌ رته‌ جیاوازه کانی ئابووری به‌ کاربهێنرێ له‌ ڕێگه‌ی دامه‌زراوه‌ داراییه‌ فه‌رمیه کا نه وه‌ وه‌ ک بانک یا دامه زراوه‌ داراییی وسه‌رمایه‌گوزاریه‌ یاساییه‌کانه‌وه‌ ،ئه‌وافۆرم وماناو کاریگه‌ری له‌ سه‌رمایه‌یه‌کی ئاساییه‌ وه‌ ئه‌گۆڕێ  بۆ سه‌رمایه‌یه‌کی زیان به‌خش.، بۆنمونه‌ پاره‌یه‌کی زۆرله‌ ده‌ره‌وه‌ی سسته‌می دارایی ویاسیا له‌ بازارا /وه‌ک پاره‌ی كاش وره‌ش به‌ئه‌ ندازه‌یه‌کی زۆرسه‌رئاو ئه‌که‌وێ وه‌ ئه‌بێته‌ هۆی هه ڵاوسانیکی نائاسایی، دروست وه‌ک ئێستا ئه‌بینرێ له‌ بازاری ژێرده‌سه‌ڵاتی میلشیا له‌ لوبنان ، سوریا، عێراق، کوردوستانی باشوور، یه‌مه‌ ن، ليبا ، ئه‌فغانستان وه‌ سۆماڵ.
ئه‌م سه‌رمایه‌سه‌رئاوکه‌وتوه‌ ناڕوو‌نه‌ ،که‌ له‌ ریگه‌ی ناره‌وا وه‌ ده‌ست که‌وتوه‌ زیان به‌خشه‌ بۆئابووری نیشتیمانی، بۆژینگه‌ به‌ هۆی هه‌راج کردنی هه مووزه‌وی ناو شاره‌کان وزه‌ویه‌ کشتوکاڵیه‌کانی ده‌وری شاره‌کان وه‌ فرۆشتنیان و‌کردنیان به‌ یه‌که‌ی نیشته‌ جێ بوون تا به‌ زووىي پاره‌ی کاش به‌ ده‌ست بێت،بێ گوێدانه‌ ژینگه‌ی ته‌ندروستی شاره‌کان. بۆنمونه‌ ،ئه‌ گه‌رسه‌یری شاره‌کانی کوردوستانی باشوور بکه‌ین به‌ تایبه‌ت ده‌هۆک،هه ولێروه‌ سلێمانی،ئه‌ بینی که‌ نه‌ک هیچ دیمه‌ ن و شوینه‌وارێکی ژینگه‌یی تیا نیه‌ به‌ ڵکوئه‌ مه‌ی که‌ هه بووش وێران کراوه‌ وه‌ کراوته‌ یه‌که‌ی نیشته‌ جێ بوون وپڕۆژه‌وکاری بازرگانی بۆبه‌ ده‌ست هێنانی هه رچی زۆرتری پاره‌ی خێرا بۆ میلشیاکان .به هه مووپێوه‌ریێکی ژینگه‌یی وته‌ندروستی ئه‌ بوو له هه وڵیرزیاتر له‌10 پارکی به‌ رووبه‌ری پارکی ئازادی سلێمانی دروست بکرایه‌ به‌ پێوانه‌ی ئه‌م رووبه‌ره‌  فراوانه‌ی ئێستای هه ولێر، وه‌ له‌ سلێمانی لانی که‌م 5 دانه‌ دروست بکرایه‌. به‌ڵام له‌ بری ئه‌مه‌ هه مووهه ولێرو‌ دوروبه‌ری به‌ری کراوه‌ به‌ یه‌که‌ی نیشته‌ جێ بوون که‌ هه‌ر یهکه‌‌یه ک به‌ لانی که م ۲-٤ ملیارد داهاتی کاشی هه بووه‌ بۆ ئه‌ ولادی میلشیا ،ئیتربه‌لایانه‌وه‌ گرنگ نیه‌ نه‌وه‌کانی نه‌ته‌ وه‌ له‌ داهاتووبه‌ هۆی ئه‌م کاره‌ خراپ کاریه وه‌ تیرۆرستیانه‌ی ژینگه یی‌ ئه‌وان توشی سه‌دان نه‌خۆشی وکاره‌ساتی ته‌ندروستی وژینگه‌یی ببن .هه ڵبه‌ته‌ ئه‌م ره‌وشه‌ بۆسلێمانی وه‌ ته‌واوی شاره‌کانی تری کوردوستانی باشوورهه‌ روایه‌. ئه‌ مه‌ نیشانی ئه‌دات ،که‌ ته‌نها له‌ که‌رتی نیشته‌ جێ بوون لانی که‌م ۱۰۰۰ ملیارد دۆلارده‌ست میلشیا که‌وتو‌ه‌، به‌ڵام له‌ زه‌مینه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری راستی دا هیچ دیارنیه‌ ،که‌واته‌ ئه‌م سه‌رمایه‌ی که‌ له‌ سه‌رئاوبوو‌،ئاوبردی وبێ سوود بێ که‌ڵک وبه‌ فیڕۆچوو له‌ سه‌رده‌ستی میلشیا، که که‌س نازانێ ئه‌م هه موو سه‌مایه‌ بۆکوێ چوو، به‌ڵام هه‌مووئه‌زانن که‌ به‌ فیڕۆچووه‌و گه‌ل که‌ڵکی لێ نابینێ.
وه‌ هه روه‌ها زیان به‌ خشه‌ له‌ ڕووی کۆمه‌لایه‌تیه‌وه‌ به‌ هۆی درو‌ست بوونی دوو جیاواز چینی له‌ ناو کۆمه‌ڵگا یا زۆرهه ژاریا زۆرده‌وله‌مه‌ند له‌ سه‌رهه ژماری سامانی گشتی وه‌ کاڵ بوونه‌وه‌ی چینی ناوه‌راست، چوو‌نکه‌ پاڵنه‌روهۆکاری سه‌رمایه‌ی سه‌رئاو قۆرخکاری وناروونی وگه‌نده‌ڵیه‌ که‌ تانها چینیکی به‌هێزبۆبه‌رژه‌وه‌ندی ئاڵقه‌یه‌کی بچوکی ده‌سه‌لات خۆی کردۆته‌ خاوه‌ن سامانی نیشتیمان وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته‌ شکست خواردووده‌سه‌ڵاته‌کانی میلشیايه‌كان که‌ زووترله‌ باسی ئابووری میلشیادا باسم کردوه‌‌1. 
هه ڵبه‌ته‌ ئه‌م ده‌سسه‌ڵاتانه‌ی که‌ پابه‌ند نین به‌ هیچ گرێ به‌ستیکی‌ یاسیای و ده‌ستو‌ری وه‌ ک له‌ ده‌سه‌ڵاتی وه‌ڵاته‌ شکست خواردوه‌کانا ئه‌بینرێ ،یا ئه‌م گرێ به‌سته‌ هه‌ رنیه‌ وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی میلشیاکان،به‌ها مرۆیی ونیشتیمانی ونه‌ته وه‌ییه‌کان زۆرکاڵه‌ یاهه رنیه‌ ،وه‌ هه مووده‌سه‌ڵات بێ ویژدانانه‌ ،نا به‌رپرسانه‌ وه‌ بێ ره‌وشتانه‌ به‌ کاردێ بۆبه‌رژه‌وه‌ندی ئابووری وماناوه‌ی چینێکی مشه خۆرومل هوڕی ده‌سسه‌ڵاتخواز،که‌‌ئه‌مه ‌له‌ئه‌نجاما ده‌رهاویشته‌ی نه‌رینی ترسناکی ئه‌بێ له‌ سه‌رهه مووئاستێک.
خاوه‌نه‌ ناره‌واکانی ئه‌ وسه‌رمایه‌ی که‌سه‌رئاو که‌وتوه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ له‌ رووی یاساییه‌وه‌ سه‌رمایه‌ی سپی نیه‌ وناتوانن له‌ ڕێگه‌ی دامه‌ زراوه‌ داراییه‌کانه‌ وه‌ به‌ کاربێت له‌ سه‌رمایه‌ گوزاری کورت یا درێژ خایه‌ن، وه‌ یا نایانه‌وێ له‌ بوار‌ی سه‌رمایه‌گوزاریدابه‌کاربیێت بۆداهاتوو،چونکه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌م سه‌رمایه‌ ناره‌وايه يان به‌ ده‌ست هێناوه به کاريان نه‌هێنا له‌ژێرخانی ئابووری ودارایی به‌هۆی ناره‌وا بوونی ده‌سه‌لاتیان هه ست به‌ ئاسایش ناکه‌ن،وه‌ ترسیان هه یه‌ سزابدرێن وه‌ هه مووسامانه‌که‌یان ،که‌ به‌ ناره‌وا و‌ تاڵانی به‌ ده‌ست هاتوه‌ ڕۆژێ له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی گه‌له‌ وه‌ دره‌نگ یا زووده‌ستی به‌ سه‌را بگیرێ.له‌ به‌رئه‌وه‌ ئه‌ بینین له‌هچ کام له‌م ده‌سه‌لاته‌ به‌ ناوده‌وڵه‌تی به‌ڵام شکست خواردوو،وه‌ ده‌ سه‌ڵاته‌ میلشیاییه‌کانه‌وه‌ هچ دامه‌زراوه‌‌یه‌کی ئابووری گه‌ وره‌ دروه‌ست نه‌کراوه‌ ونیه‌ که‌ بۆداهاتووخه‌ڵک که‌ڵکی لێ ببینێ.
ئه‌ م سه‌رمایه‌ سه‌رئاوکه‌توه‌ی که‌ له‌ ئه‌نجامی نه‌بونی ویست نه‌توانرا یا نه‌توانرێ باکاربێ له‌ چالاکیه‌ ئابووری وداریاییه‌کان له‌به رئه‌م هۆیانه‌ی که‌له‌ سه‌روه‌ باس کرا،جگه‌ له‌وه‌ی که‌هه ڵاوسان له‌ بازارا دروست ئه‌کات ،به‌جۆرێ به‌های خانویه‌ک یا پارچه‌ زه‌ویه‌ک له‌ کوردوستان گرن تره‌ له‌ له‌نده‌ن یا نیویۆرک،له‌ هه‌مان کاتیشا رێژه‌ی به‌رهه‌م هێنه‌رئه‌گه‌یه‌نێته‌ نزمترین وه‌ به‌ کاربه‌ربۆباڵا ترین ئاست،چو‌نکه‌ به‌شێکی ئه‌م سه‌رمایه‌ سه‌رئاوکه‌توه جگه‌ له‌وه‌ی که‌ نه‌ک هه ر به‌کارنا‌یه‌ له‌ بواری به‌رهه م هێنانا، به‌ڵکوبه‌ کاردێ بۆ بۆ بێ کارکردن و بێ پیشه‌ کردنی گه‌نجانی هێزی کار،ئه‌میش به‌ به‌ کارهێنانیان له‌ دامه زراوه‌ ده‌وله‌ته‌ شکستخواره‌کان یا میلشیاییه‌کان که‌ ته‌نها کاریان چه‌ک داری وده‌نگ دانه‌ به‌ ده‌سه‌لاته مل هوره‌کان .
به‌ کارهێنانی سه‌رمایه‌ ی سه‌رئاوکه‌وتووله‌ بواری بازرگانی خێیراوکالای زوو فرۆش له‌ گه‌ڵ به‌کارهێنانی ده‌سه ڵاتی سیاسی له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵات دارانی وه‌ڵاته‌ شکست خواردوه‌کان ‌وده‌سه ڵات دارانی میلشیاکا‌ن،‌ که‌ مه‌به‌ست له‌ ده‌سه‌ڵات لای ئه‌وان به‌ کارهێنانیه‌تی بۆده‌ست که‌وتی ئابووری وبه‌ هێز کردنی پایه‌کانی مانه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات ئه‌ میش له‌ ڕێگه‌ی قۆرخ کردنی بازاره‌وه‌ وا ئه‌کات که‌ هه‌م کایه‌ی سیاسی وه‌ هه‌م کایه‌ی ئابووری نیشتیمانی وه‌ کایه‌کانی تری ژیان گه‌نده‌ڵ ووێران بن.

سەرچاوە:


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە