ئابوری و هونەر

Tuesday, 02/05/2017, 5:41


هەر مرۆڤێك لە سروشتی خۆیدا لانیكەم یەك بەهرەی هونەری هەڵئەگرێ، ئەگەر دوور بێ لەهەندێ نەخۆشی واتە ساغ هاتبێتە دنیاوە. بەهەمان جۆر هەر میللەتێكیش لە مێژووی ژیانی خۆیدا بەبڕی زۆر یان كەم كەرەسەی هونەری تیایە، كە زۆر جار ئەم كەرەسە هونەریانە ئەتوانن ببنە وێنەی شاكاری هونەری یان ئەدەبی جیهانی لە فۆرمی فیلمدا، شانۆدا، شیعر ، رۆمانا یان موسیقاو نگاركێشیدا.
پرسیار ئەمەیە بۆ هەموو كەس بەرهەمی هونەری یان ئەدەبی نیە؟ یان بۆ هەندێ میللەت ئەدەب‌و هونەریان سنوری نیشتمانی خۆیانی تێ پەڕاندووە، بوەتە جیهانی، بەڵام هەندێ میللەتی تر ئەگەر چی كەرەسەی ئەدەبی و هونەری زۆر باشیان هەیە بەڵام نەیان توانیوە دەربكەون؟ .
بۆ وەلامی ئەمە ئەتوانین بڵێین بۆ دەركەوتنی هونەر لەسەر ئاستی تاك یان میللەت پێویستی بە ژینگەی تایبەتە هه يه تا ئەم بەهرە هونەریە یان ئەدەبیە تیا گەشە بكات. بەڕای من دوو شت رۆڵی گرنگ ئەبینن تا ژینگەی داهێنەرانەی هونەری وە ئەدەبی دروست ببێ. یەكەم بوونی فكر (بیر) یان ئایدبا تا ببێتە ئامراز‌و ئلهام بۆ چالاك كردنی بەهرەو توانای هونەری و ئەدەبی. دووەم توانای ئابوری چ لەسەر ئاستی تاك یان كۆمەڵا یاریدەدەرە بۆ چالاك كردن و دەركەوتن و ممارەسەی ئەدەبی‌و هونەری.
مێژووی كۆن‌و نوێ نیشانی دەدات لە هەر قۆناغێكی پێش كەوتنی فكری و ئابوری هەبووبێ لەوێ دا هونەر و ئەدەب گەشاوەتەوە، بؤ نمونه  دەورانی  عباسیەكان كه هەموومان پێی ئاشناین پێ ئەڵێن دەورانی زێرین كه دەیان شاكاری چیرۆك و شیعرو كاری هونەری تيا به رهه م   اهاتووە كە تا ئێستاش كاریگەريان  ماوە.
لە مێژووی تازەشدا، بەهۆی دەوڵەمەندی فكر و ئابوری لە ڕۆژئاوا لەماوەی ئەم 300 ساڵەي  كؤتييدا وه تا ئێستاش سەدان شاكاری هونەری وە ئەدەبی هەتا فەلسەفی و زانستی بەمرۆڤایەتی بەخشیوە. هەتا ئەو میللەتانەی كە تا نەك چەند سەددە بەڵكو تا (3-4) دەیە دوا كەوتووبوون، وەك كۆریای باشور و چین، بەڵام ئێستا هاوڕێك لەگەڵا گەشەی ئابوریان كە بێ گوومان گەشەی فكریش لەگەڵە هونەر و ئەدەبیش پێش ئەكەوێ. بۆ بەڵگە، ئێستا دراماكانی كۆری و چینی كێ بڕكێ ی دراماو بەرهەمە هونەریەكانی ڕۆژئاوا ئەكەن بەهەمان هێز و بڕى كاڵاكانیان لە بازاڕی جیهاندا.
كوردستانی ئێمە هه رچه نده دەوڵەمەندە لە كەرەسەی هونەری، ئەدەبی وە فەلسەفي و كلتوري  بەڵام ئەفسوس بەهۆی ئابڵوقەی سەددان سا ل  لەسەر كورد ژینگەی فكری و ئابوریمان نەبوە وه فەراهەم نەكراوە تا بەهرە هونەری و ئەدەبی و هەتا فەلسەفی و زانستیەكانی تیایدا گەشەبكات.
بەهیوای ئەوە كار بەدەستانی دلسۆزی كورد لەهەموو ئاستەكانی كاری جددی بكەن بۆ دروستكردنی ژینگەی فكری و ئابووری تا بەهرەكانی تیا گەشە بكات و بتوانین كەڵك لەم كەرەسە مەزنەی هونەری و ئەدەبی و فەلسەفیە وەربگیرێ و بكرێنە شاكاری هونەری و ئەدەبی جیهانی بۆ ناسنامە و پێناسەی كورد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە