كاتێك بێ دەنگیمان دەشكێت دەبێ ئەو دەسەڵاتەى لە حەرەمى زانكۆ قوتابیەك تیرۆر دەكات بیر لە ڕووخانى كورسیە شڵۆقەكەى بكاتەوە.

Saturday, 08/05/2010, 12:00


لێرە خەونەكانمان هێشتا نەپشكووتون دەبێ لەسەر ئاتەشبەندى ئەقڵى پێ نەگەیشتووى خاوەن دەسەڵات ,ئومێدە سیس بووەكانى بە وەریوى بۆ خاك بتوێنینەوە . لێرە لەو ووڵاتە خیر لەخۆنەدیتووە, لەو كەڤرستانە بێ ئەمەكە, لە ووڵاتى زمان زنجیركراوەكان , ئەوەى بیەوێت بوونى هەبێت دەبێت بمرێت, ئەوەى وویستى زار جولاندنى هەیە دەبێت بیر لە بڕینى لە ڕەگوڕیشەى هەموو هەستەوەریەكانى هەبێت.
دەسەڵاتێك كە زانكۆ بەهەل بزانێت بۆ ڕفاندن و پارچە پارچەكردنى پەپولەیەك , دەنگێك, هەولێكى ویستراوى كۆمەڵگا.
بە دڵناییەوە لەنێو تاریكیدا نغرۆ بووە و دەرفەتى دۆزینەوەى هیچ ڕێگەیەكى نەماوە بۆ خۆ دەربازكردن لە تەنگژە ترسناكەكانى نێوەخۆیى, با بێن هەموومان تیرۆر بكەن, ئێمە شایەنى تیرۆرین, چونكە ڕازین بە نەبوونى شەڕف و ئەخلاق و ڕاستى و جوانى, ڕازین بە گەندەڵیان, بێ شەرەفیان, نەزانینیان, ناپیاوەتیان,نانبرین و شكاندن و وێرانكردنى هەرتاكێكى نێو ئەو كۆمەڵگایە. بە درۆ شاخدارەكانیان, بە نا یەكسانى و ناپاكیان ئێمە شایەنى تیرۆرین. تێدەپەڕن وەكو ڕێژنەى بەهار, دڵنیام وەكو چۆن وەكو خەون وابوو سەدامێكى شەریفتر لە ئێوە لە ئیمپڕاتۆڕیەوە ببێنن لە نێو قەفەزى دادگا و كامە خوێنى دەمژى لە تۆڵەى تاوانەكانى لە سزادان و وەرگرتنەوەى مافى زوڵم لێكراوان لە دەسەڵاتى لەبن نەهاتووى خوداى گەورە و بەخشندە, زۆر جار ئەو خەڵكە بەزەییان بە حاڵ و ژیانى دادەهاتەوە, بەو جۆرە و بگرە خراپتر ئەو دەسەڵاتە قێزەوونەى ئێوە بەردبارانى دەنگ و هەقى خەلك دەبن, لە قەفەسى دونیا و قیامەت بەبێ لێپرسینەوە لە نێو بێ لەزەتیەكانى خۆیان نغرۆ دەبن و دەتوێنەوە. دەسەڵاتى خودا زۆر زیاترە بۆ سرینەوەتان, چونكە تیرۆركردنى گەنجێك لە نێو زانكۆ بە بیانووى وورتەیەك ,گوناهێكە وەك چۆن هەموو دڵێكى پڕ لە هەناسە ساردى ئەو كۆمەڵگا سەنەم ئاسایە پڕ خوێن دەكات , ئەوهاش حەرشى خودا دێنێتە گۆ, ئەگەر ئێمە تۆزێك هۆشمان هەبێت دەبێت بزانین ئەو دەڤەرەى ئێمەیە مەترسیدارترین شوێنى جیهان نەوەك بەغدا. ئەوەتا لە دەڤەرێك بانگەشەى ئازادى دەكرێت لەسەر ووتەیەك لاوێك بێ رۆح دەكرێت كەچى نە سەرۆكى هەرێم, نە سەرۆك حكومەت, نە پەرلەمان فزەیان لێوە دێت وەكو ئەوەى انشاللە كەڕ بووبن و گوێى بیستنى گوو ڕێژكردنى بەناو حەرەمى زانكۆ و بێ دەسەڵاتى هاوشانى بێ مەعریفەیى و پاكى زانكۆكەیان هەبێت. ئەگەر تۆزەك ئینسانەتیان مابێت پێویستە نەوزاد حەسەنى راِگرە گەندەڵ و پۆزلێدەر و مێ بازەكەى كۆلیژى زمان و ئەحمەد دزەیى سەرۆكى زانكۆ و وەزیرى ناوەخۆ بە زووترین كات دەست لەكار بكێشنەوە... ئەگەر نا لە شوێنى تیرۆركردنى زەردەشتى جوانەمەرگ گۆڕێك بۆ هەموو ئەو لاوانە هەڵكەنن كە لە دەرەنجامى سیاسەتى بێزاركەر و گوێیە كەڕەكانیان
بیر لە خۆكوشتن دەكەنەوە و تیرۆر و مەرگیان پێ باشترە لە سەرشۆڕى و بێ شەڕەفى......

كۆلیژى زمان
هەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە