سەردەمی هەڵوەرینی سەرکردە ناحەزلێکراوەکانی یەکێتیی هات، میتۆدی گوێ ڕایەڵێ و ئیتاعەتکردنی کوێرانەو چاوپۆشین کۆتایی پێهات، سەردەمی ئازادی فیکری لە چوارچێوەی ڕێکخستنێکی هەرەمی ،دوور لە ناوچەگەریەتی و کوتلەکاری هات،چی دی سەردەمی سوتماکردنی شاری سلێمانی و یاری کردن بە هەستی نەتەوایەتی دانیشتوانی ئەم شارە...
هەر لە پێش پرۆسەی هەڵبژاردنەوە جۆرەها نووسین بڵاوکرایەوە لە ماڵپەڕەکان ومیدیاکاندا کە پەنجە خرایە سەر ئەو خاڵانە، کە دەبێتە هۆکاری دۆڕاندنی یەکێتیی ، وە کە زۆر بە ناشرینانەس دۆڕاندیان. وەکو لای هەموو کەس ئاشکرایە بڕبڕەی پشتی یەکێتیی دانیشتوانی شاری سلێمانی بوو، وە لەهەمان کاتدا مەنتالیەتی دانیشتوانی...