کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕۆژنامەنووسێكى ئیتاڵى لە كۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەكەى ئەمرۆدا، لەسەر تیرۆركردنى ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان، بارزانى ئیحراج و توڕە دەكا!

Tuesday, 05/10/2010, 12:00




بە پێى سەرچاوەیەكى نزیك لە باڵێۆزخانەى عێراق لە ڕۆماى پایتەختى ئیتاڵیا و، ڕێزان ساڵح بەگ نوێنەرى حكومەتى هەرێمى كوردستان لە ئیتاڵیا، ئەمڕۆ كاتژمێر 11ى پێش نیوەڕۆ لە باڵەخانەى وەزارەتى دەرەوەیى ئیتاڵیا، لەكاتى سەردانى بارزانى بۆ ئەو وەزارەتە و، سازدانى كۆنگرەیەكى ڕۆژنامەنوانى هاوبەش بۆ بارزانى و وەزیرى دەرەوەى ئیتاڵیا، كە ژمارەیەك لە ڕۆژنامەنووسانى میدیاكانى ئەوروپى و ئیتاڵى وشاندى هاوڕێى سەرۆكى هەرێم تیایە بەشداربوون، لەو كۆنگرەیەدا زیاتر لە 12 ڕۆژنامەنووس بیانى پرسیاریان ئاڕاستەى بارزانى كرد بوو، كە سەرەتاكەى مەسعود بارزانى بە چەند پەیڤ و ووشەیەكى شۆرشگێڕى و نەتەوەیى و پاشانیش عێراقی بوون دەستى پێكردبوو، تا ئەوەى مەسعود بارزانى ئەوەى دركاندبوو جارێكى دیكە ئێمە نابینە قوربانى دەستى حكومەتى عێراقى نوێ و، دواتریش باسى لە پڕۆسەیى دیموكراسى و ماڤى مرۆڤ و ئازادى ڕادەربڕین و ئازادى ڕۆژنامەنووسى بە جۆرێك كردبوو، كە جێگایى گومانى سەرجەم ڕۆژنامەنووسى ئەوروپى و ئیتاڵیەكان بوو!
تا ئەوەى ڕۆژنامەنووسێكى ئاژانسى ئیتاڵى بە پرسیارێكى شپرزەكەر بارزانى توڕە كردبوو، كاتێ باسى تیرۆركردنى ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمانى لێكردبوو، كە دەستەڵات بەرپسە لەو تاوانەو ئەوەشى باسكردبوو، كە ئاكامى لێژنەكانى لێكۆڵینەوە مایە پوچى و سەرلێشێواوى پێوە دیاربووەو، بارزانى بەیەك دێڕگووتبووى: سەردەشت عوسمان ڕۆژنامەنووس نەبووەو، تەنها قوتابى زانكۆ بووەو، دوایش دەركەوتووە دەستى لەگەڵ تیرۆرستاندا هەبووە!
هەر ئەو ڕۆژنامەنووسە ئەوەى بە ڕووى بارزانیدا دابووەوە، كە زانیاریمان هەیە، تەنها حزبەكەى ئێوەو سەردەشت وەك ڕۆژنامەنووس ناناسن؟!
بەڵام تەواوى ڕێَكخراوەكان و كۆمەڵگاى مەدەنى و ڕۆژنامە ئەهلى و سەربەخۆكانى كوردستان، سەردەشت عوسمان وەك ڕۆژنامەنووس پێناسە كردووە!
ئالەم كاتەدا، بارزانى داواى لە وەرگێرەكە كردووە كۆتایى بە كۆنگرە ڕۆژنامەنووسەكە بهێنرێت و،تا ئەوەى عارەق و شەرمەزارى تورەبوون بەرۆكى بارزانى گرتوەو، جۆرێك لە ئابرووبەرى پێوە دیاربووەو، ئەو جا وەزیرى دەرەوەى ئیتاڵیا كەزانیوێتى بارزانى توڕەبووە، ووشەى سوپاس كۆتایى بە كۆنگرەكە هێناوە!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە