غه‌درێکی دیکه‌ له‌ پیره‌مگروون و له‌ جاف

Tuesday, 29/12/2009, 12:00


له‌ دوای پلینیۆمی ئه‌م جاره‌ی یه‌کێتی لیستێك له‌ ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی یه‌وه‌ به‌ ناوی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌کێتی بڵاو بوه‌وه‌، به‌ پێی به‌رنامه‌ی یه‌کێتی له‌مه‌و دوا ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ که‌ هه‌شتا که‌سن، به‌رپرسیارن له‌ بڕیار و کاروباره‌کانی یه‌کێتی. ناوه‌کانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ که‌ به‌حساب ڕۆڵی پاڕله‌مان له‌ناو یه‌کێتیدا ده‌بینن،‌ له‌سه‌ر بنچینه‌ی نوینه‌رایه‌تی کردنی ناوچه‌و توێژ و پێکهاته‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی کوردستان ده‌ستنیشان کراون. ئێمه‌ نامانه‌‌وێت بچینه‌ ناو ورده‌کاریه‌کانی ئه‌ولیسته‌و بێ ئه‌نسافی و خواردنی حه‌قی زۆر له‌ناوچه‌کان، به‌ڵام وه‌ك که‌سێکی ناوچه‌ی دوکان و جافه‌تی به‌پێویستی ئه‌زانین ئاماژه‌یه‌کی سه‌رپێی بکه‌ین بۆ ئه‌و غه‌دره‌ی سه‌باره‌ت به‌ نوێنه‌رایه‌تی کردن له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا که‌ له‌ ناوچه‌که‌مان کراوه‌.
ئاشکرایه‌ که‌ ناوچه‌ی دوکان و جافه‌تیی به‌د ‌رێژایی ته‌مه‌نی شاخی یه‌کێتی، خانه‌خوێ و ته‌نانه‌ت خزمه‌تکاری یه‌کێتی و سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی بوون به‌ مام جه‌لال یشه‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ پێشکه‌ش کردنی سه‌دان شه‌هیدی قاره‌مان و ئه‌نفالکرا وو زه‌ره‌ر و زیانێکی مادیی بێ وێنه‌ بۆ یه‌کێتی و له‌ پێناوی یه‌کێتی دا. له‌ شه‌ڕی ناوخۆشدا ئه‌م ناوچه‌یه‌ ڕه‌نگه‌ زۆرترین ڕوڵه‌ی دژ به‌ ماڵی بارزانیی و ئیسلامییه‌ توندڕه‌وه‌کاندا به‌خشیبێت که‌چی به‌درێژایی مێژووی یه‌کێتی یه‌ك نوێنه‌ریان له‌ ناو سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی یان دام و ده‌زگا گرنگه‌کانی حکومه‌ت نه‌بوه‌. دیاره‌ بۆ چاوبه‌سته‌کی خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه‌و له‌هه‌مان کاتیشدا بۆ سوکایه‌تی پێکردن به‌ خه‌ڵکی ناوچه‌که‌و له‌ پێشی پێشه‌وه‌ش جاف که‌ زۆرایه‌تی پێك ئه‌هێنن، مام جه‌لال وه‌ك پیشه‌ی مێژوویی خۆی شێخه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ که‌ که‌مینه‌یه‌کی قومارچی بێزراون، وه‌ك ئاغاو که‌ڵه‌گا کردوه‌ به‌ نوێنه‌ری خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و شۆڕشگێڕی ئه‌م ناوچه‌یه‌.
له‌ ناو ئه‌نجومه‌نه‌که‌ی ئه‌م جاره‌ی به‌ناو ناوه‌ندی یه‌کێتی دا، دیسان ناوی چه‌ند که‌سێك هاتوه وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی ناوچه‌ی دوکان و جافه‌تی، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وکه‌سانه‌ نه‌ك نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌م ناوچه‌یه‌ ناکه‌ن به‌ڵکو ته‌نانه‌ت ده‌رکه‌وتنی ناوه‌کانیان له‌و لیسته‌دا، گه‌وره‌ترین سوکایه‌تیی و بێڕێزیه‌ به خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌تی ئه‌م ناوچه‌یه‌. شێخ محمد سه‌رگه‌ڵوویی که‌ له‌ژیانید‌ا ئاره‌قه‌ی بۆ کورد نه‌ڕشتوه‌ و ئه‌لف و بێی سیاسه‌ت نازانێت ، نوێنه‌رایه‌تی ژن و منداڵه‌کانی خۆشی ناکات. شێخ عه‌بدولکه‌ریم ی شه‌ده‌ڵه‌(که‌ به‌ده‌خه‌وه‌ خزمی سه‌رکرده‌ی نه‌مر عه‌لی عسکه‌ریی یه‌‌) یه‌کێکه‌ له‌ بێکه‌ڵکترین و بێزراوترین و کاسه‌لێسترین خه‌ڵکانی ناوچه‌که‌. ئه‌وه‌ جه‌نابی بێ بێستون سابوراوای کۆنه‌ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی دوکان پێوێست به‌ باسکردنی ناکه‌ت چونکه‌ خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ زۆرباش له‌ نزیکه‌وه‌ ئه‌یناسن سه‌رباری ئه‌وه‌ دیسان ئه‌ویش خۆی به‌شێخ ئه‌زانێت. به‌ڵم ئه‌وه‌ی زۆر خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ی بێزار کردبێت ده‌رکه‌وتنی ناوی کابرایه‌که‌ به‌ناوی شوانه‌ مۆغاغی چونکه‌ ئه‌م پیاوه‌ جگه‌ له‌ کاسه‌لێسی و تاڵانچێتیی هیچ شتێکی تر نازانیت، سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئه‌م پیاوه‌ هێنده‌ خێڵه‌کیی یه‌ که‌ ته‌نها خۆی به نوێنه‌ری‌ قه‌ره‌وه‌یسیی یه‌کان ئه‌زانێت و ئێستاش ته‌نها هه‌ر بۆ ئه‌وان ئه‌کات که که‌وه‌ك که‌مایه‌تیه‌ك له‌ ناوچه‌که‌ و ته‌نانه‌ت له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌کانی سلێمانیش کار و پیشه‌یان جاشایه‌تیی و چه‌ته‌یی و خراپه‌ و تاڵانیی بووه‌ که‌ نمونه‌ی گه‌شیان حه‌مه‌حه‌سۆی گۆڕبه‌گۆڕ و عوسه‌ی ئۆکل و چه‌ندین مه‌فره‌زه‌خاسه‌ و تاونباری تره‌... .
پرسیار له‌ مام جه‌لال و به‌ناو سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی ئه‌وه‌یه‌ کوا بۆ له‌م ئه‌نجومه‌نه‌دا یه‌ك نوێنه‌ری جاف ی ناوچه‌ی دوکانتان دانه‌ناوه‌، خۆ هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ئه‌زانێت نه‌ك ئه‌م ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕشه‌! به‌ڵکو زه‌به‌لاح ترین ئه‌ندام مه‌کته‌بی سیاسیش له‌ ناو یه‌کێتی دا کارتۆنیی یه‌، به‌ڵام بۆ شان و شه‌وکه‌تی خۆتان و یه‌کێتی جوانتر بوو نوێنه‌رێکی جاف یان لانی که‌م چه‌ند که‌سێکی مه‌عقولتان بۆ نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م ناوچه‌یه‌ دابنایه‌، به‌ تایبه‌تی له‌م که‌ته‌دا که‌ یه‌کێتی له‌م ناوچه‌یه‌و ناوچه‌کانی تریش باری که‌وتوه‌و ئاستی عه‌داله‌ت و خزمه‌ت گوزاریی داوه‌شیوه‌. دیاره‌ خۆپیشاندانه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی خه‌ڵکی پیرمگروونیش باشترین گه‌واهی ئه‌م ڕاستیه‌ن. ئیتر له‌مه‌و دوا باسه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی هیچی دیکه‌ گله‌یی له‌به‌ختی خۆی نه‌کات له‌م ناوچه‌یه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ هه‌ڵبژاردندا که‌ بێگومان ئه‌م جاره‌یان له‌ جاره‌که‌ی پێشوو زۆر خراپتر ئه‌بێت .
له‌ناخی دڵمانه‌وه‌ هیوای هه‌میشه‌ سه‌ربه‌رزیی و سه‌رکه‌وتنتان بۆ ئه‌خوازین، به‌ ڕاستی به‌ڕاستی ده‌ورێکی مێژوویی گه‌وره‌ ئه‌بینن، هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ سوپاسی ئه‌م ناوچه‌یه‌تان پێ ڕائه‌گه‌یه‌نیین سه‌باره‌ت به‌و ئه‌رکه‌ گه‌وره‌ی کێشاتان له‌ سه‌رکه‌وتوانه‌ ڕووماڵکردنی خۆپیشانده‌که‌ی پیره‌مگروون. به‌ڕێزان ئێمه‌ که‌ ئه‌م ووتاره‌ ڕوونکردنه‌وه‌ ئامێزه‌مان نووسیوه‌، تا سه‌رئێسقان دژی ناوچه‌گه‌ریی و  تیره‌گه‌رین به‌ڵام زۆرگرنگه‌ که سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی تێبگات‌ که‌ خه‌ڵکیی ئێمه‌ هۆشیارن و ناکرێت که‌سانی چه‌کل و نابوو ت و شێخه‌ لات بکه‌نه‌ نوێنه‌رمان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە