وەڵامێك بۆ بابەتى (لەناوەندى ڕێكخراوەكانى ڕانیە چ باسە) ..
Tuesday, 15/05/2012, 12:00
پێویستە مرۆڤ هێندێك بە ویژدان بێت كاتێك دەیەوێت ڕەخنە ئاراستەى ناوەندێك یان دامەزراوەیەك بكات ، چونكە دەبێت بزانێت كە وەڵامێك هەیە بۆ هەموو ناڕاستیەكان من وەك شایەت حاڵێك دەمەوێت چەند ڕاستیەك دەربارەى ئەو بابەتە و ناوەندى ڕیكخراوەكان بخەمە ڕوو كە خۆم بە واقعى دەیبینم ، لە باسكردنى كەسەكانى ناو ناوەندى ڕیكخراوەكانى ڕاپەڕیندا بێ ویژدانیەكى زۆر كراوە بۆیە پێم باشە كورتەیەك بۆ هەڵەكانى ئەو بەڕێزە ڕاست بكەمەوە ، یەكەم هاوڕێ شێخە كە ئەو ناوى بردووە چۆتە ناو ووردەكارى ژیانیە و سەد لەسەد هەڵەى فەرموو ، چونكە بەهاتنى ئەو پیاوە بۆ ناوەند كۆمەڵێك چاكسازى لەو ناوەندە كراون و چەندین كەسى نا بەرپرس لادراون و سەرجەم سەندیكاكانیش پوخت كراونەتەوە ، ئەو بەڕێزە باسى سەرمەستى دەكات ، بەڵام بەشایەتى سەرجەم سەندیكاو ڕیكخراوەكان ڕوونە كە هاوڕێ شێخە ماوەى (4) چوار مانگە سەرقاڵى پێداچوونەوەى زیاترى كارى سەندیكاكانەو ڕۆژانە دواى دەوامى فەرمیش لەناو ناوەند لەكۆبوونەو سەرقاڵیدایە بۆ ڕێكخستنى چەندین كاروبار ئاخر سەرمەستى لە كوێ ؟ هەروها لە ئیستادا سەرقاڵى ڕیكخستنى پیشەوەرەكان بوون بۆ دابەشكردنى زەوى كە خودى خۆى چەندین كەسى نزیكى توڕە كردوە لەبەر ئەوەى ویستویەتى هەموو شتێك بە هەق و دادپەروەرى بڕوات ئەمەش بۆ هەموو پیشەوەرەكان ڕوونە لانى كەم ، وە خودى ناوەندى ڕیكخراوەكانیش لەهەڵبژاردنەكانى هەرێم و پەرلەمانى عێراقیشدا دەورێكى باڵاى بینیوە ، ئەمە جگە لەوەى كە باس لە بودجەى ناوەند كراوە كە ئەمەش بە ڕوونى دەخەینە ڕوو كە ناوەند بە هەموو سنوورى بیتوێن پشدەر مانگانە بڕى یەك ملیۆن و نیو دینار ى هەیە بەهەموو خەرجى و سەوابتەكانى ناوەندە و ئاخر پێم ناڵێن كام پارە بەهەدەردان ؟دواتر باسى لە ستادیۆم و یاریگا كردووە ئەمە هیچ پەیوەندیەكى بە ڕێكخراوەكانەوە نیە بەڵكو ئەمە بەرپرسى خۆى هەیە ،سەبارەت بەهۆڵى ناوەندیش بەرپرسێكى تایبەتى هەیە و ئەو پارەیەى كە وەردەگیرێت هەموو بە وەسڵ و حساباتەو لەهاوكارى و سیانە كردنەوەى هۆڵەكە سەرف دەكرێت سەربارى ئەوەش سەدا نەوەتى ئەوانەى خواستى وەرگرتنى هۆڵەكەیان هەیە وەك هاوكارى پێێان دەدرێت بۆ ڕاستى و دروستى ئەوەش دەكرێت لەسەنتەرە ڕۆشنبیریە حكومى و ناحكومیەكان و لایەنە سیاسیەكانى تریش بپرسن هەر بەرَێزێكیش مەبەستیەتى ئەتوانێت سەیرى حسابات بكات ، سەبارەت بە بەعسى ناساندنى هەندێك كەس ئەمە غەدرێكى گەورەیە چونكە ئەوەى كە باسى كردووە ڕاستە خێزانیًكى بەڕەگەز عەرەبى هەیە بەڵام خێزانى ئەو بەرێزە برایەكى بەدەستى بەعس لەسێدارە دراوەو برایەكیشى كەم ئەندام وەخودى كاك قادریش دوو جار بەدەستى ڕژێم گیراوەو شایەت حاڵەكانیش ماون كەهەوڵى ئازاد كردنیان داوە لە ڕاپەڕینیش بەشایەتى چەندین كەس لەمەفرەزەى شەهید عەلى نبى بووە وە هەروەها باس لەمامۆستا محمد چوارقوڕنەى كراوە هەموو خەڵكى بیتوێن باش دەزانن كە ئەو پیاوە چەندە دژایەتى گەندەڵى كردوەو وە خودى خۆشى ڕیكخراوێكى هەبووە بۆ بەگژداچوونەوەى گەندەڵى هەر لەبەر ئەوەش وەك وەفایەك كرایە بەڕێوەبەرى ناحیە نەك وەك كاكە فەرمووى گەندەڵى بربێتیە ئەم شوێنە ، سەبارەت بەكۆمەڵەى خوێندكارانیش سەرەڕاى سنوردارى هاوكارى كردنیان تەنیا مانگێكە دوبارە تەشكیل كراونەتەوە لەو مانگەشدا نزیكەى (60) چالاكیان ئەنجام داوە وە سەرجەم هەڤاڵەكانى ترى ناوەندیش خەڵكى تێكۆشەرن ڕەنگە ئەگەر كەسێك پێى وابێت دژایەتى كرابێت ئەوە گرێیەك بێت لەناخى خۆیەوە دروستى كردبێت ئەگینا لەواقیعدا شتى لەو جۆرە لە لاى بەرپرسى ناوەند نیە ، وە ناوەندى ڕیكخراوەكانیش لەمەریخ نیە دەتوانن هەموو كەس ڕاستیەكان ببینن و بۆ پێشكەوتنى دیموكراسیش دەرگاى دادگاكان كراوەن ئۆرگانە حزبیەكانیش سكاڵا وەردگرن نەك ڕوپەڕى سایتەكان بۆ ناوزڕاندنى خەڵك ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست