بۆ میژوو، مه‌لا مسته‌فا مانگی 25000 هه‌زار دیناری له سه‌فاره‌تی سۆڤیه‌ت وه‌رده‌گرت
Friday, 27/07/2012, 12:00
ئه‌و ناوه له بری ناوی نووسه‌ره ته‌واوه‌که دانراوه، که باسه‌که ده‌گێڕێته‌وه
ئه‌وی رۆژێ له گوندی ریزان گه‌نجه‌كان باسی ڕۆڵی سۆڤیه‌ت و كه‌ی جی بی و مه‌لا مسته‌فایان لێ پرسیم، ناچریان كردم به‌و ته‌مه‌نه‌وه راستیه‌كی تالی هه‌ق بگێرمه‌وه، ئه‌وكات من له‌نزیك شێخ عوسمان بارزانی بووم، كه له‌پیش ساڵی 1961 سه‌ره‌تای شۆرشی ئه‌یلول بۆ یه‌كه‌مین جار له‌گه‌ل مه‌لا مسته‌فا له‌به‌غدا چووینه ناو باڵیوزخانه‌ی سۆڤیه‌ت و پاش ئه‌وه‌ی كه نزیكه‌ی سه‌عاتیك ماینه‌وه، مه‌لا مسته‌فا جانتایه‌ك پاره‌ی وه‌رگرت ئه‌وه‌ل جار نه‌مزانی چه‌نده و پاره‌ی چییه، پاش ئه‌وه‌ی گه‌راینه‌وه، بۆ بارزان چوینه خزمه‌تی شێخ ئه‌حمه‌د برا گه‌وره‌ی مه‌لا مسته‌فا و له‌وی هه‌موو شت ئاشكرابوو، به‌وه‌ی به گه‌یشتنه‌وه‌مان جانتاكه‌ی مه‌لا مسته‌فا دیارنه‌ما و دوای شێخ ئه‌حمه‌د سویندی خوارد تا سبه‌ی نه‌دۆزریته‌وه ئه‌وا سزای هه‌مووتان ده‌ده‌م،
رۆژی پاشتر دۆزرایه‌وه، شێخ عوسمان بارزانی به مه‌لا مسته‌فای برای به ده‌نگی به‌رز گووت: ئه‌و جانتاكهیه، که له روسه‌کان وه‌رت گرتبوو، مه‌لا مسته‌فا ئه‌وه‌ی به‌ئاشكرا گوت: روسه‌كان به‌ڵینیان داوه هه‌موو مانگیك 25000 هه‌زار دینارم بده‌نی وه‌ك مووچه بۆ خۆم.
ئه‌وسا شێخ ئه‌حمه‌د پیاویكی ژیر و زانا و به حیكهمت بوو گوتی: خۆ نه‌بویته جاسوسی روسه‌كان!؟
مه‌لا مسته‌فا بهكزییهوه گوتی:ئیمه شۆرش ده‌كه‌ین پێویسته له هه‌موو ولاتان پاره كوبكهینهوه.
شێخ ئه‌حمه‌دیش گوتی: ئه‌وان چیان له تۆ ده‌ویت بۆیان جیبهجیبكهی؟
مه‌لا مسته‌فا گوتی: هه‌رچیان بویت ده‌یكه‌م.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست