شاناز و ھاواری دەستە ڕاستی لە دۆڕان زیاتر چی تریان بەرھەم ھێناوە بۆ یەکێتی لە بەریتانیا
Wednesday, 14/09/2011, 12:00
وەکوو ھەموومان دەزانین و دەی بینین یەکێتی لە بەریتانیا تووشی گەورەترین شکست بوەتەوە لە سەر دەستی شاناز و ھاوار حاجی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو شیوازەی ئیش کردنیان لە بەریتانیا . من لەو بڕوایەدام کە زۆربای ھەرە زۆری ئەندامانی یەکێتی لە بەریتانیا لە ئەنجامی ئەو نەزانی و گەوجیەی ئەوانەوە وازیان لە یەکێتی ھێناوە و ڕێکخستنەکانیان تووشی شکست بوون . ئەمە قسە نییە بەڵکو کۆبوونەوەکانیان دەی سەلمێنن کە یەکێتی لە بەریتانیا ماڵ ئاوای کردوە و تەنھا بیناکەیان بە دەستەوە ماوە لەگەڵ ھەندێک کەس کە مشە خۆرن و بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان لەگەڵیان ماون .. لەم ڕۆژانەدا بە ڕێکەوت سەیری ھەواڵیکم کرد و کە کۆبوونەوەیەک بوو بۆ ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی ڕێکخرابوو لە ناو ئەو بینایەی کە ناویان ناوە مەکتەبی پەیوەندیەکان . تەنھا چەند دەمو چاوێکم بینی کە ئەوانیس ھەموویان لە سەروو تەمەنی شەست ساڵەوە بوون کورسیەکانیان پی پڕ کردبوونەوە وە . بە ئەم شێوەیە ئەو دوو زاتە خۆڵ دەکەنە چاوی مەکتەبی سیاسیەکەیانەوە و پێیان دەڵین ئەمە ڕێکخستنەکانمانە . ئەمە بە بێ ئەوەی لێپرسینەوە بکرێت و پرسیاریک لە ئەو دوو زاتە بکریت بڵین باشە کوا گەنجەکانمان کوان ئەندامە چالاکەکانی یەکێتی لە بەریتانیا یاخوود بپرسن ئەو کەسانەی کە بەشداری ئەو کۆبوونەوانە دەکەن کێن و چین وە بە چ سیفەتیک ھاتوون و بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە دەکەن .. ئەگەر ئەوە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری بێت ڕاست دەکەن چوونکە ھەموو جەماوەری یەکێتی ژمارەیان لە ژمارەی بەشدار بوانی ئەو کۆبوونەوەیە تی ناپەرێت ئەگەر کۆبوونەوەی ڕیکخستنەکانیس بێت ئەوا ئەو کەسانە ھیچ پەیوەندیەکیان بە ڕیکخستنەوە نییە .
ئێستا یەکێتی ھاوار و شاناز لە حاڵەتی شپرزە بوون دان بۆ ئەو کۆنفڕانسەی مەڵبەندی ڕۆشنبیری لەندەن خۆیان باش دەزانن ئیفلاسیان کردەوە و بە ھیج شێوەیەک خەڵکیان بۆ کۆ نابێتەوە بۆیە پەنا دەبەن بۆ ھەموو کەسێک کە دەنگیکیان بۆ بدات وە ھەر لەو چوار چێوەیەشدا داوایان لە کوردەکانی ئێران کردەوە دەنگیان پی بدەن .. ئەوەی جێگای باس بێت ئەوەیە لە ئەو ھەڵبژاردنەی پێشوو کە چارەتی کۆمیسن ھەڵی وەشاندەوە یەکێتی مەبلەغێکی زۆر پارەی سەرف کرد تا بتوانێت ئەو ململانییە بباتەوە بەڵام بە ھەموو ھەوڵ و توانای خۆیانەوە توانیان سێ سەد کەس بھینن لە ھەموو شارەکانی بەریتانیاوە بە شەرگیک ئەمە پیس درووست بوونی گۆڕان بوو دەتوانم بڵیم ئەو دەنگ دەرانەی پێشوو ئێستا ٢٠ کەسی لێ نەماوەتەوە و ھەموویان چوونەتە پاڵ بزوتنەوەی گۆڕان .
ئەوەی گرنگە لە سەر کوردانی بەریتانیا ئەوەیە کە بە ووردی چاودێری ھەڵسوکەوتەکانی ھاوار و شاناز بکەن و نەھیڵن بە ھیج شێوەیەک تەزویرات بکەن چوونکە ئەوان خەبیرن لە تەزویرات و پلانی باشیان بۆ داناوە . ھەر بە پێی ئەو زانیاریانەی خۆم ئەم ساڵ پارتی دیموکراتی کوردستانیش بەشداری دەکەن و دەیانەوێت مەڵبەند لە ژێر دەستی گۆڕان و یەکیتی دەر بھیننەوە چوونکە بە بڕوای ئەوان یەکێتی مەڵبەندی ئیفلیج کردەوە و لە میژووی مەڵبەندیان کەم کردەوەتەوە بەو پێیەی کە ئێستا مەڵبەندی رۆشنبیتری تەنھا کاسەک بۆ دەرمان رووی تی ناکات و بوە بە کەلاوە .
داوا لە ھەموو کوردانی بەریتانیا دەکەم کە لە کاتی ھەست کردن بە تەزیر و پلان بەشداری ئەو ھەڵبژاردنە نەکەن و پەیوەندی بە چارەتی کۆمیشنەوە بکەن بۆ ئەوەی ئەم جارەش چارەتی کۆمیسن لوووتیان بشکێنی و ھەڵبژاردنەکەیان بە تەزویر ناو ببات...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست