کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كابینه‌ی)(پێنج) ی دوو دزه‌كه‌ و(شه‌ش) ی دوو (هۆمۆ) كه‌..!

Monday, 12/10/2009, 12:00


‌ پاش ‌ 65 رۆژ له‌به‌ڕێوه‌چونی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25/7 ‌و تێپه‌ڕبونی‌ 40 رۆژ به‌سه‌ر یه‌كه‌م دانشتنی‌ په‌رله‌مان ، له‌ 30 ئه‌یلول مه‌سعوود بارزانی (‌ به‌رهه‌م ساڵح‌) و (ئازاد به‌رواری‌) وه‌ك دوو سه‌ره‌ك وه‌زیران راسپارد بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی‌ شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێم .

به‌ پێچه‌وانه‌ی داكۆكی سه‌رانی دووفاقی ده‌سه‌ڵاتی پارتی ویه‌كێتی له‌ مه‌ڕ یه‌كگرتنه‌وه‌ی دوو ئیداره‌كه‌یان‌ ورێكه‌وتنی ئیستراتیجیان ، چاودێران له‌و رایه‌دان ، راسپاردنی‌ (نا ساڵح‌ ونا ئازاد) ‌ به‌یه‌كه‌وه، ‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌هێشتا دوو حوكمه‌ته‌كه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وتاڵه‌بانی یه‌كیان‌ نه‌گرتوه‌ته‌وه‌‌و بریاره‌كه‌ی په‌رله‌مان ومه‌سعوود به‌ ناونان وته‌كلیفكردنی ئه‌و دوو كوڕه‌(باشه‌) ، قوڵكردنه‌وه‌‌ ‌‌وبه‌ یاساكردنی په‌نجا به‌ په‌نجایه‌ ‌ كه‌ ماوه‌ی‌ چه‌ندین ساڵه‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ به‌ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت و به‌ ره‌سمی سسته‌می دوو ئیداره‌یی (ته‌قنین) كرا واتا به‌ یاسا چه‌سپا، پاش ئه‌وه‌ی ساڵی 2006 له‌ پشتی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ، له‌ دیوانی بنه‌ ماڵه‌ ( به‌ناو په‌رله‌مان) ، برگه‌ی 12 ی مادده‌ی 10 ی یاسای سه‌ره‌كایه‌تی هه‌رێمیان ته‌عدیلكرد وده‌سه‌ڵاتیان دا به‌ سه‌ره‌كی هه‌رێم (سه‌ره‌ك وه‌زیران وجێگه‌ره‌كه‌ی) بۆ ‌پێكهێنانی‌ كابینه‌ی حكومه‌ت ‌پێكه‌وه‌ را‌سپێرێت.

بۆ سه‌لماندنی مه‌بده‌ئی دوو سه‌ره‌ك وه‌زیران ، (ئازاد برواری) پێش راگه‌یاندنی راسپارده‌ی سه‌ره‌ك هه‌رێم ده‌ڵیت (من‌و دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح به‌ ره‌سمی‌ بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت راده‌سپێردرێین..." (‌ سایتی چاودێر 29/9) .

ئه‌وه‌ی كادیران وبه‌شێكی هۆشیاری قاعیده‌ی پارتی ویه‌كێتی وزۆرێك له‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی سه‌رسامكردووه‌، مانه‌وه‌ی ناوچه‌ی زه‌رد سه‌ۆز ودوو ئیداره‌ وحوكمی گه‌نده‌ڵی بنه‌ماڵه ‌ نییه‌ به‌لكو فه‌رزكردنی پره‌نسیپی په‌نجا به‌ په‌نجا له‌ هاوشێه‌وه‌یی به‌دره‌وشتی به‌رپرسیاره‌كانیانه‌ . رووت‌و‌ روون تر: كاتێك تاڵه‌بانی(هۆمۆ) یه‌كی وه‌ك (به‌رهه‌م ساڵح) ی ته‌رشیح كرد بۆ پۆستی سه‌ره‌ك وه‌زیران زوو بارزانی (هۆمۆ) به‌دناوه‌كی پارتی ته‌رشیحكرد بۆ چێگری (به‌رهه‌م) ..!

به‌دره‌وشتی و سیخووری نا (به‌رهه‌م) له‌ سلیمانی وناو یه‌كێتی ولای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان شاراوه‌نییه‌ به‌ڵام (هۆمۆ) كه‌ی بارزانی هه‌رچه‌نده‌ له‌ نێو سه‌ركردایه‌تی و كادیران ورێكخستنه‌كانی پارتی ئاشكرایه‌ به‌ڵام لای هاوڵاتیان كه‌متر چونكه‌ نا(ئازاد) روی مه‌جلیسی نییه‌ وبه‌هۆی بێئه‌خلاقی مه‌كرووهی په‌راوێزكرابوه ‌له‌ ناو پارتی وهاوڵاتیان وپێشه‌ی ئه‌م نا (ئازاد‌) ه‌ ، راپۆرتنووسین و سیخوری وتێگدانی پشتپه‌رده‌ بووه‌‌ .

په‌نابردن بۆ ئه‌ودوو (هۆمۆ) یه‌ ، له‌ پاش ریسوابوونه‌كه‌ی 25/7 ‌ وگزبوونی ئه‌ستێره‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وتاڵه‌بانی وتێكچوونی ته‌وازنیان به‌ ده‌ركه‌وت، ئه‌مه‌ش فالی نه‌گبه‌تی و نیشانه‌ی ‌سه‌ریان لێشێوانی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ كه‌ له‌ پایزی ته‌مه‌نیان به‌ ته‌مای كابینه‌ی (شه‌ش) و ئه‌و‌(دوو هۆمۆ) نه‌ له‌ومیحنه‌ته‌ رزگاریان كات وله‌ رێگای (ناساڵح ونا ئازاد) وه‌ گیان وبه‌ر لاشه‌ گه‌نده‌له‌كانیان بێته‌وه‌، خه‌ونی ئه‌وه‌ش ده‌بینن ئه‌م دوو (هۆمۆ‌) یه‌ به‌شه‌ێك له‌ خه‌ڵكه‌ بێ ئومید و ره‌نجاوه‌كه‌ ئاشتكه‌نه‌وه .

چاشقه‌ڵه‌مه‌كانیان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مۆراڵی داروخاویان وسه‌رلێشێواندنی میلله‌ت ده‌ڵین : (كابینه‌ی شه‌ش) تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێه‌ ونا(نا ساڵح ونا ئازاد) یش له‌ به‌ رامبه‌ر ئیمتیحانێكی گه‌وره‌ن ، له‌كاتێكیدا ده‌زانن (ناساڵح) زه‌لامی عبوره‌و (هینه‌كانی كۆنی) و ئیداره‌ی سلیمانی و6 ساڵی به‌غدای شاهید حاڵه‌ و نا (ئازاد) یش پێویستی به‌ ئیمتیحان ‌نییه‌ ئه‌و له‌ مێژه‌وه‌ سایقیته‌ . ‌

خۆینه‌رانی به‌ڕێزی كوردستانپۆست به‌ ئاگان له‌ ژیاننامه‌ی (به‌رهه‌م ساڵح) ، (ئازاد برواری) له‌و به‌ربادتره‌. باوكی (محمد نجیب) هه‌ر له‌ جله‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو پێشه‌ی سیخووری بوه ‌بۆ نه‌یارانی كورد. له‌ پاش 1958 تاكو 2003 به‌ ره‌سمی سیخوری دایره‌ی(أمن العامه‌) ی به‌غدا بو . تاكو له ‌ناوچوونی سه‌دام (ئازاد برواری) سیخوری ژماره‌ یه‌كی موخابه‌راتی سه‌دام و كه‌ناڵی راسته‌خۆی په‌یوه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بووله‌ گه‌ڵیاندا . فایلی (محمد نجیب برواری وئازدی كوڕی) له‌ كن هه‌ندێ لایه‌نی كوردی وعه‌ره‌بیه‌ ، ‌وه‌ك به‌دره‌وشتێكی (هۆمۆ) ناوئێمه‌ی مائی برواریه‌كان به‌تایبه‌تی و وبه‌رزانێه‌كان و زۆرێك له‌ هه‌ولێریه‌كان ئاشكرا ورونه‌ .

ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ به‌ ده‌ستی دوو (دز‌) ی كابینه‌ی (5) وه‌ دامابوون ئه‌وه‌ ئه‌م جاره‌یان ‌ گیرۆده‌ی (دوو هۆمۆ) ده‌بن. به‌ كوردی‌ : دوو (دزو... و جاسوس) .! .

سه‌رمسورماوه‌ له‌ بارزانی وتاڵه‌بانی : چۆن كه‌سانێك فه‌رز ده‌كه‌ن به‌سه‌ر حیزببه‌كانیان وله‌سه‌ر كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان وده‌یانكه‌ن به‌ ده‌م راستی كورد له‌ كاتێكدا توانانی كۆنتروڵكردنی ئاره‌زوه‌ شازه‌كانی خۆیان نین . كه‌سانێكی شاز ونه‌خۆش چۆن ده‌بێت چاره‌نووسی (شه‌ش حه‌وت) ملیون كورد وپانتایی وڵاتێك وه‌كو هه‌رێمی كوردستانیان ته‌سلیم بكرێت. حه‌سوودی به‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وتاڵه‌بانی وحیزبه‌كه‌یان نابه‌م دیاره‌ پیاوایان تێدا نه‌ماوه‌ و‌ ‌ئه‌گینا په‌نا نابن بۆ دوو فاحیشه و‌ ساقیت وا مه‌فزووح .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە