رۆژنامەی زەمەن پرێس کە کوڕەکانی نەوشیروان موستەفا بەنیازبوون لە ۲٠۱۹/۱/۱٥ بڵاوی بکەنەوە، کێشەی تێکەوت، چونکە تا ئێستا ڕۆژنامەنووسی بەتوانا و لێهاتو لە دەوریان کۆنەبۆتەوە، هەروەها ویستویانە بۆ موجامەلەی مەسرور لەسەرەتای پێکهێنانی کابینەکەدا باس لەوە بکەن، گوایا مەسرور دەتوانێت حکومەتێکی سەرکەوتو پێک بهێنێت، بەڵام ڕاگەیاندنەکانی نزیک نێچیرڤان هەستیان بەمە کردوە و شکستیان بە ڕاپۆرتەکە هێناوە، بەتایبەتی مستەفای سەید قادر ڕۆلێ هەبووە لەوەی ڕاپۆرتەکە، بە کۆنتڕۆڵی باڵی نێچیرەڤاندا بڕوات وبڵاونەبێتەوە،...
لە تەلەفزیۆنی گەلی كوردستانەوە و كۆنگرە تایبەتەكەی وتەبێژی لیستی كوردستانیم بینی كە گەنجانی شاری سلێمانی بە گێرەشێوێن و ئاژاوە چی ناودەبرد و ئەوانەی بە پارێزەری یاسا وەسفكرد كە لە چەند شەوی رابردوشدا ئازاریان داون و تەقەیان بەسەردا كردون، نەمتوانی توڕە بم.. پێكەنیم، خەیاڵ بردمییەوە بۆ سەردەمی شومی...