ماڵپه‌ڕی جه‌بار شیخانی فریوتان ئه‌دات

Sunday, 15/11/2009, 12:00


تا ئێستا چه‌ند جارێك ناوی ماڵپه‌ڕی جه‌بار شێخانیم بیستبو و وه‌ پرسیارم لێده‌کرا سه‌رنجی خۆم بده‌م له‌سه‌ر ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌، هه‌رچه‌نده‌ من به‌هیچ جۆریك پێویستم به‌و جۆره‌ ماڵپه‌ڕانه‌ نییه‌ و زۆر که‌میش سه‌ردانیان ده‌که‌م، ئه‌ویش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ شاره‌زایی خۆم له‌ به‌کارهێنانی ئینته‌رنێت و نه‌بوونی خواست و حه‌زێك بۆ زۆربه‌ی ئه‌وشتانه‌ی له‌و جۆره‌ ماڵپه‌ڕانه‌دا بڵاو ده‌کرێنه‌وه‌.
گومانم له‌وه‌دا نییه‌ ئه‌م ماڵپه‌ره‌ کوردییانه‌ ئه‌توانن زۆربه‌ی لینک و زانیاری کۆبکه‌نه‌وه‌ و کار ئاسانی بۆ میوانه‌کانی ماڵپه‌ڕه‌که‌یان بکه‌ن و خزمه‌تییان بکه‌ن، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌م شیوه‌ی کارکردنه‌ ڕاستگۆیانه‌ بێت و هه‌وڵ نه‌درێت که‌سی پێ فریو بدرێت. بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر درێژه‌ی پێنه‌ده‌م و ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی لێره‌دا باسی ده‌که‌م توانیم له‌ماوه‌ی ته‌نها 30 ده‌قیقه‌دا له‌سه‌ر ماڵپه‌ری جه‌بار شیخانی دیاری بکه‌م.
یه‌که‌م : له‌سه‌ره‌وه‌ نوسراوه‌ که‌ چه‌ند میوانی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه‌:

ئه‌مه‌ زۆر دووره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌ و ئه‌و‌ژماره‌یه‌ هه‌رگیز ڕاسته‌وخۆ نییه‌ و ئه‌وه‌ ژماره‌ی کرته‌یه‌ (هیت) به‌ئینگلیزی و ئه‌مه‌ش ناکاته‌ ژماره‌ی میوان، بێجگه‌ له‌وه‌ ژماره‌ی هیت له‌ ڕۆژێکدا زیاد ده‌کات و میوانیش که‌م و زیاد ده‌کات. ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ر زیاد ده‌کات.
منیش پێم خۆش ده‌بوو ماڵپه‌ڕێکی کوردی له‌ گوگڵ و یاهوو و یوتوب میوانی ڕاسته‌وخۆی زیاتر هه‌بێت.
دووه‌م : له‌ زۆر به‌شی ماڵپه‌ڕه‌که‌دا نوسراوه‌ که‌ ماف پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی جه‌بار شێخانی ، سه‌یری ئه‌م نمونه‌یه‌‌ بکه‌ن :

ئه‌و کۆد و به‌رنامانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ن هیچی خۆی دروستی نه‌کردون و دزراون. بۆ نمونه‌ ئه‌و فلیم و کلیپ و دراماو هتد که‌ خراونه‌ته‌ سه‌ر یوتوب نوسراوه‌ ماف پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی جه‌بار شێخانی! وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م خۆی پاره‌ی ده‌رهێنان و ئاماده‌کردنی ئه‌و دراماو کلیپانه‌ی سه‌رف کردبێت! باباته‌کان زۆربه‌یان دزراون.
سێیه‌م : ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ تا بلێی نا پرۆفیشوناڵه‌ و هیچ شارازییه‌کی تێدانییه‌!
چواره‌م : له‌ ماڵپه‌ڕه‌دا به‌ڕاست و چه‌پ، باش و خراپ هه‌موو شتێك بڵاو ده‌کرێته‌وه‌ و ئه‌توانم بڵێم لێردا ته‌نها مه‌به‌ست له‌ پاره‌ کۆکردنه‌وه‌یه‌ و هیچی تر.
پێنجه‌م : ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ خۆی به‌هیچ جۆرێك گوێ ناداته‌ هیلاکی و ماندووبوونی که‌سانی تر و به‌ ئاره‌زووی خۆی کۆده‌ی ماڵپه‌ڕه‌کان ئه‌دزێت و به‌کاری ده‌هێنێته‌وه‌ ، سه‌یری ئه‌م نمونه‌یه‌ بکه‌ن که‌ ژماره‌ی هیته‌کانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ دیاری ده‌کات و ناکرێت ده‌ستکاری بکرێت

ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ کۆده‌که‌ی گۆڕیوه‌ و به‌ئاره‌زوی خۆی، باشتره‌ به‌ زووتری کات داوای لێبووردن بکات له‌ [email protected]
هیوادارم خه‌ڵک ووریابن و به‌هیچ جۆرێک باوه‌ڕ به‌م ماڵپه‌ڕه‌ نه‌که‌ن و ته‌نانه‌ت سه‌ردانیشی نه‌که‌ن، چونکه‌ ڕاسته‌وخۆ و نا ڕاسته‌خۆ زیان به‌ خۆیان و منداڵه‌کانیان ده‌گه‌یه‌نێت.
Kurdiweb




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە