ئەم بەرنامە تواناسازیەى كە وەزیرى خوێندنى موزایدەى پێوە هەمو و كات ئەكات لە ڕۆژنامە و كەناڵەكان

Tuesday, 15/11/2011, 12:00




وەك ئەوەى كە هەموو خەڵكى كوردستان خوێندكاران و قوتابیان ئەزانن وەزیرێكى ئەوروپى زۆر چالاك و زیرەك لە قسە كردن كراوە بە وەزیرى خوێندنى باڵا لە كابینەى حكومەتى كردار شەرتە؟؟ لەو كاتەى دەست بەكار بووە تاكو ئێستا خۆى بە كەسێكى گۆڕان خواز دەزانیت لە بوارى خوێندن بە تایبەت لە بوارى خوێندنى باڵا وە لە هەموو كەناڵەكانیش بە شانازیەوە باس لەم كارەى دەكات و بە شتێكى گرینگ باسى ئەكات، بۆیە منیش وەك هاوڵاتیەكى كوردستان كەم و كوڕى زۆر لەم بەرنامەیە ئەبینم بۆیە بە باشم زانیى جیاوازى ئەم بەرنامەیە بۆ خەڵكى كوردستان و قوتابیان و خوێندكاران باس بكەم ئاگادارى هەموو ئەم كەم و كوڕیانەى وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێمى كوردستان بن لەگەڵ حكومەتى عێراق و سعودیە بەم شێوەى خوارەوە:-

1. هەر خوێندكار و قوتابیەك كە ناوى دەرئەچێت لە حكومەتى هەرێم مافى هەیە تەنها بۆ ماستەر یان دكتۆرا بڕوات بخوێنێت لە حكومەتى عێراقیش بەهەمان شێوەیە، بەڵام لە سعودیە كە ناوى دەرئەچێت بۆ ماستەر و دكتۆرا ڕەوانە دەكرێت تاكو هەردوو بڕوانامە بەدەست بیهنێت ئیجا بگەڕێتەوە بۆ ووڵاتەكەى خۆى خزمەتى ووڵاتى خۆى بكات.
2. هەر كەسێك لە هەرێم ناوى دەربچێت مافى هەیە تەنها نیوەى مووچەى خۆى وەربگرێت و لەگەڵ بڕى 1800$ دۆلار مانگانە بۆ مسروفات ئەوە ئەگەر (Single) بێت. ئەگەر خێزاندار بێت و خیزانەكەى فەرمانبەر بێت دەبێ تەنها نیوەى مووچەى وەربگرێت یان دەبێت مۆڵەتى بێ مووچە وەربگرێت و بێ بەش بێت لە خزمەتى وەزیفى ئینجا (900$) دۆلارى بۆ سەرف دەكرێت وە ئەم پارەیەش لە خوێندنى زمان خەرج ناكرێت تەنها لە كۆرسى ئەكادیمى بۆى خەرج دەكرێت ، بەڵام لە حكومەتى عێراقى نیوەى مووچەى خوێندكار و 1800$ خەرج دەكرێت بۆ مسروفات وە ئەگەر هاوسەرى فەرمانبەر بێت بەهەمان شێوە نیوەى مووچەو بڕى 900$ بۆ خەرج دەكرێت بێ بەش ناكرێت لە خزمەتى وەزیفى وە ئەم پارەش لە كۆرسى زمان و ئەكادیمى خەرج دەكرێت، بەڵام لە سعودیە مووچەى بە تەواوى خەرج دەكرێت بۆ خوێندكار 1800$ مانگانە بۆ مسروفات و هاوسەریشى بە هەمان شێوە مووچەى خۆى بە تەواوى وەردەگرێت و 900$ لە كۆرسى زمان و ئەكادیمى وەردەگرێت خزمەتى بۆ هەژمار دەكرێت ئەگەر لە سعودیەش بمێنیتەوە تەنها جار جار بە سەفەر بێتە لاى هاسەرى كە لەكاتى پشوودایە.
3. لە حكومەتى هەرێم كفرە باسى خەرج كردنى پارە بۆ منداڵ بكرێت، بەڵام لە حومەتى عێراقى تا 2 منداڵ مسروفات خەرج دەكرێت، بەڵام لە سعودی تا 4 منداڵ سەرف دەكرێت و پارەى قوتابخانەو داینگاو باخچەى ساوایانیش سەرف دەكرێت بۆ منداڵ.
4. حكومەتى هەرێم پشتگیرى بۆ هاوسەرى خوێندكاران دەكات لەسەر ئەساسى درۆ كردن فێڵ كردنە لە سفارەى ووڵاتانى بیانى كە مانگانە بڕى (1800$) دەداتە خوێندكار و (900$) ئەداتە هاوسەرەكەى كە ئەمەش كفرێكى ترە لەلایەن سفارە ئەگەر پێ بزانن بەڵام لە حكومەتى عێراق و سعودیە شتى وانیە بۆ فێڵ كردن لە سفارەى ووڵاتانى بیانى.
5. لە كوردستان هەر خوێندكارێك بیەوێت هاوسەرى و منداڵى لەگەڵ خۆى ببات ئەبێت لەسەر گیرفانى خۆى نزیكە 4500$ تا 5000$ لە ووڵاتى ئوردن خەرج بكات بەبێ ئەوەى حكومەتى هەرێم یەك فلسى بداتەوە، بەڵام حكومەتى عێراقى مامەڵەى خوێندكار و هاوسەر و منداڵ بەیەكەوە وەردەگرێت بۆیان ڕەوانە دەكات پێویست بەوەناكات خوێندكار خۆى بچێتە ووڵاتى ئوردن ئەم هەموو پارەیە خەرج بكات، لە سعودیە ئەمە هەر هیچ نیە لە مالەوەن ڤیزەیان خوێندكار و هاوسەر و چەند منداڵى هەیە وەردەگیرێت لەلایەن وەزارەتى خوێننى باڵا.
6. لەلایەن حكومەتى هەرێم خوێندكار بۆى نیە بە ئارەزووى خۆى كۆرسى زمان یان كۆرسى ئەكادیمى بگۆڕێت بەڵام لە حكومەتى عێراقى ئاسایى ئەگەر خوێندنى ئەكادیمى بگۆڕیت وە لەلایەن حكومەتى سعودیە ئەوەى هیچ نەبێت گۆڕینى كۆرسى زمان و ئەكادیمى.
7. لە هەرێم تەنها بۆت هەیە (1) ساڵ كرسى زمان بخوێنى بۆ دەرچووانى بەشى ئینگلیزیش تەنها 6 مانگ لە حومەتى عێراق ئەگەر كۆرسى زمانت نەبێت باشتر بەڵام ئەگەر هەتبێت تا (1) ساڵ بۆت هەیە بخوێنى بەبێ جیاوازى پسپۆڕى بەڵام لە حكومەتى سعودیە بە بێ جیاوازى و دیار كردنى پسپۆڕى هەر خوێندكارێك ڕەوانە دەكرێت بەبێ لام و جیم (1) ساڵ كۆرسى زمان دەخوێنت وە بۆى هەیە (6) مانگیش درێژى بكاتەوە.
8. لە هەرێم باس كردنى خەرج كردنى پارە بۆ كۆرسى زمانى هاوسەر هەر كفرێكى گەورەیە ، لە حكومەتى عێراق بە هەمان شێوەیە، بەڵام لە حكومەتى سعودیە پارەى (6) مانگ بۆ كۆرسى زمان خەرج دەكرێت بۆ هاوسەر وە ئەگەر دەربچێت لە كۆرسى زمان پارەى خوێندنى ماستەریشى بۆ خەرج دەكرێت.
9. لە هەرێم هەر كەسێك دەرنەچێت لە خوێندنەكەى جا چ زمان بێت یان ئەكادیمى قڕوى دونیایى ئەكەن بەسەریدا فلس فلس لێ ى وەر ئەگرنەوە وە لە حكومەتى عێراقیش هەر هەمان شتە، بەڵام لە سعودیە یەك فلس وەرناگرنەوە لە خوێندكار هەر كاتێك بگەرێتەوە بۆ ووڵاتەكەى ئەمەش بۆ ئەوەیە كە بزانن ئەم پارە مافى خۆیانەو بۆ ئەوان دانراوە تاكو سوودى لئوەربگرن و ترسى ئەوەیان لسەر نەبێت ئەگەر سەرنەكەون چۆن ئەم پارە بدەنەوە وەك خوێندكارانى ئێمە قوڕیان بۆ گیراوەتەوە ەموو كات لە قەلەقى ئەژیت بە دیار نەتیجەكانیانەوە كە ئەبێـ دەربچن یاخود نا.
10. لە هەرێم ساڵانە تەنها یەك جار بۆ خوێندكار پارەى تكتى تەیارەى خەرج دەركرێت بە بێ خەرخ كردنى پارەى تكت بۆ
هاوسەر و منداڵ بەڵام لە حكومەتى عێراق ئەمەش بۆ هاوسەر و 2 منداڵ خەرج دەكرێت، بەڵام لە سعودیە بۆ خوێندكار لە
هەموو كاتێك كە پشووى هەی بیەوێت بگەڕێتەوە ووڵاتەكەى بۆى خەرج دەكرێت وە بۆ مناڵ و هاسەركەشى خەرج دەرێت.


بۆیە بەباشى ئەزانم خوێندكاران و قوتابیان و خەڵكى كوردستان ئاگادار كەمەوە لەم بابەتە كە بە پارەى خۆتان كە پارەى نەوتە مافى خۆتان و میللەتەڕەوانە دەكرێن و ئینجا موزایدەتان پێوە ئەكەن خۆیان پێ هەڵ ئەدەن لە كەناڵى ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەكان كە پێیان وایە كارێكى مێژوویان كردووە بۆ ئێوەى خوێندكارو قوتابى و خەڵكى كوردستان، بۆ زانینیتان ساڵانە ووڵاتى سعودیە بە هەزاران خوێندكار بۆ زانكۆ ناودارەكانى ووڵاتانى ئەمریكاو بەرتانیا و كندا و ئوسترالیا و ئەوروپا ڕەوانە دەكات تا ئێستاش شانازى بەوەوە ناكەن كە ئەم كارە باشە ئەكەن بۆ ناردنى ئەم ڕێژە زۆرەش هێشتا پێیان وایە كەسیان نەناردووە بۆ خوێندن ئینجا سەڕەڕاى ئەو هەموو شتە باشەش كە بۆیان ئەكرێت.


 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە