کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كورته‌ی هه‌واڵه‌كان (17)

Wednesday, 17/02/2021, 22:03


- له‌تازه‌ترین درۆدا بۆ سپیكردنه‌وه‌ی روی ره‌شی حاكم زرار هه‌ركی،ئه‌و به‌ناو دادوه‌ره‌ی سزای شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ر پێنج زیندانی كراوانی بادینان سه‌پاند، ئه‌ڵێن ناوبراو زۆر زۆر گریاوه‌، له‌ناخه‌وه‌ زۆر دڵته‌نگ و خه‌مبار بووه‌، هه‌ر ئیمڕۆش دووچاری بارێكی ده‌روونی ناجێگیر بووه‌، له‌ژوره‌كه‌ی خۆی دانیشتوه‌ و هیچ دۆسیه‌ و سكاڵایه‌كی نه‌بینیوه‌،سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت ئه‌وه‌ی دركاند كه‌ ناوبراو كه‌سێكی زۆر موسڵمانه‌و سه‌ری بچێت نوێژی ناچێت، شیاوی باسه‌ له‌دادگا دۆسیه‌ی زیندانی كراوانی ببادینان دراوه‌ به‌چه‌ند دادوه‌رێك به‌ڵام هه‌موویان ره‌تیان كردۆته‌وه‌، تا دوجار ئه‌و به‌ناو دادوه‌ره‌ قایل بووه‌،ئه‌و دۆسیه‌ی وه‌رگرتوه‌، یاساناسان ئه‌ڵێن ره‌نگبێت نیگه‌رانی دڵته‌نگی حاكم زرار بۆ ئه‌وه‌بێت كه‌ پاره‌و هه‌قی ئه‌و تاوانه‌ی كه‌م وه‌رگرتوه‌ ـیان به‌ڵێنی چه‌وریان پێداوه‌و دواتر ده‌ستیان بڕیوه‌
- له‌ناو ئه‌و هه‌موو گێرمه‌ وكێشه‌و داگیركاری توركیا و زیندانی كردنی رۆژنامه‌نووسان له‌سه‌روتنی قسه‌ی هه‌ق و داكۆكی كردن له‌ خه‌ڵكی هه‌ژارو، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر نانبڕینی خه‌ڵكی ونه‌دانی مووچه‌ وكه‌می خزمه‌تگوزاری و ،كوشتن و بێ سه‌رشوێنكردنی خه‌ڵكی، به‌سووك ته‌ماشاكردنی میلله‌ت، ئیمڕۆ لیژنه‌ی باڵای فتوای هه‌رێمی كوردستان كۆبویه‌وه‌ و،هاته‌ ده‌نگ و به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی لیژنه‌ بڕیاریدا كه‌ خاڵ كوتان و تاتۆكردن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام حه‌رامه‌، هه‌ی رووتان ره‌ش بێت ، مه‌لای ترسنۆك و كۆیله‌ و ماستاو چی،ئێوه‌ هه‌میشه‌ شیاوی ئه‌وه‌ن شیعره‌كه‌ی شێخ ره‌زا(مه‌لای نامه‌لا،سمێل كلكه‌ گا.. )تان بۆ بڵێن
شرۆڤه‌ كارێكی ئیسلامی سیاسی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ڤیستیڤاڵی له‌چك له‌سه‌ر نانه‌كه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كه‌ له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ كردی، هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ رۆژ و ساڵیادی كۆماری ئسلامی ئێران, ره‌نگی له‌چكه‌كه‌ش هه‌مان جلی سوپای پاسدارانه‌. له‌وه‌ش نامۆتر ژماره‌ی كچه‌كان1357 كه‌س بوو، ئه‌و 1357 هه‌روا به‌گاڵته‌ نی یه‌، ئه‌و ژماره‌یه‌ رێك ساڵی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئێرانه‌ به‌ساڵنامه‌ی ئێرانی. 
ماشه‌ڵا له‌ سودفه‌ و ته‌صادوف،فیلمی هندی بوایه‌ كه‌س باوه‌ڕی نه‌ده‌كرد ئه‌یانوت ئه‌و هه‌موو رێكه‌وت لێكچوونه‌ شتێكی دروستكراوه‌
كه‌واته‌ پیرۆزه‌ له‌ یه‌كگرتووی ئیسلامی، ئه‌مجاره‌ له‌بری نۆكه‌ری و جاشایه‌تی بۆ توركیا صه‌حنه‌كه‌ی به‌ره‌و ئێران سوڕاندوه‌ 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە