کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كورته‌ى هه‌واڵه‌کان (12)

Friday, 22/01/2021, 13:51


- هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر پیاوێك به‌ناوى  عه‌لى فه‌تاح له‌گه‌ڕه‌كى كارێزه‌وشكى شارى سلێمانى  كه‌ (كۆنه‌جاشه‌) و براى خدرى حاجى فه‌تاحى قامیشی  سه‌رۆك جاشه‌ ،بڕێك پاره‌ى بیانى ئه‌دۆزێته‌وه‌، ناوبراو هه‌ڵده‌ستێت له‌رێگه‌ى كه‌ناڵ و میدیاكانه‌وه‌ بانگه‌وازى بۆده‌كات، خۆشییه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه‌كه‌  تا ئێستا نزیكه‌ى نیوه‌ى كورد خۆى به‌خاوه‌نى ئه‌و پاره‌یه‌ ئه‌زانێت، به‌ڵام وه‌كو مه‌ته‌ڵ هیچ كامێكیان هه‌ڵیان نه‌هێناوه‌ و پیسیان كردووه‌ ،تا دواجار حزب و حكومه‌ت و یاسا موداخه‌له‌یان  كردوه‌ و ناوبراویان بۆ بنكه‌ى پۆلیسى به‌ختیارى بانگ كردوه‌ ،وپێیان وتوه‌  ئه‌بێت ئه‌وپاره‌یه‌ ته‌سلیم به‌ حكومه‌ت بكرێت،  ئه‌گه‌ر خاوه‌نى هه‌بوو ئه‌وان  بۆى ئه‌گێڕنه‌وه‌.ئه‌گه‌ر نه‌شبوو ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ موڵكى حكومه‌ت. جێگه‌ى باسه‌  ماوه‌ى چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌كه‌ حكومه‌تى هه‌رێم به‌رده‌وام پاره‌ى خه‌ڵك ئه‌خوات و، زوڵمیان لێ ئه‌كات و موچه‌ و داهات و ته‌نانه‌ت پاره‌ى كه‌م ئه‌ندام و پیرو په‌ككه‌وته‌ش ئه‌خوات،به‌وه‌ تێر ناخوات وته‌ماعى كردۆته‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ى كه‌ عه‌لى فه‌تاح دۆزیوه‌تیه‌وه‌.

 
- له‌ به‌دواچونێكماندا بۆ ره‌وشى باشور و كێشه‌و گرفتى دارایى گه‌یشتینه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه‌ تا رۆژى قالو به‌لا ئه‌م گرفته‌ هه‌ربه‌هه‌ڵواسراوى ئه‌مێنێته‌وه‌،، جگه‌له‌وه‌ى كه‌ وه‌زیرى دارایى كه‌سێكى  هیچ نه‌زان و ساویلكه‌یه‌ ،هه‌روابێته‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌شى كه‌  لێپرسراوى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانه‌ كه‌سێكى و نه‌خوێنه‌وار و بوده‌ڵه‌ و بێ ئاگایه‌ له‌ دارایى و حسابات كه‌ به‌ناوى(زیاد جه‌بار)ه‌ ناوبراو به‌ئاسته‌م ئه‌زانێت ناوى خۆى بنووسێت و، نه‌ك شه‌هاده‌ى خوێندن بگره‌ شه‌هاده‌ى ویلاده‌شى نى یه‌، جێى وه‌بیر هێناوه‌یه‌ كه‌ ناوبراو پێش وه‌رگرتنى ئه‌م پۆسته‌ پۆلیسێكى ساده‌ ساكار و بێ خه‌ت بووه‌ له‌ ئاسایشى سلێمانى، به‌ڵام له‌به‌ر خاترى خاتران و بۆخاترى قه‌برى باوكى كه‌ شه‌هیده‌ كردیان به‌ مه‌نسول مه‌ڵبه‌ند وپاشانیش به‌ ته‌كلیف و رجا وئه‌ملا و لا كردیان به‌ئه‌ندامى په‌رله‌مان، جا ئه‌وه‌ى سه‌یره‌ ئه‌م ره‌وشى باشووره‌ به‌ كه‌سانى پسپۆڕ  شاره‌زاو ئابوورى ناس و ژمێریار نایه‌ته‌ چاره‌سه‌ركردن،كه‌چى یه‌كێتى به‌هه‌موو عه‌قڵ و ئیدراكێیكه‌وه‌ به‌ته‌مایه‌ له‌رێگه‌ى زیادى پۆلیسه‌وه‌ ئه‌و قه‌یرانه‌ تێبپه‌ڕێنێت.
 
- ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى سلێمانى بوبێت ئه‌و یادگارییه‌ى له‌بیره‌ كه‌رۆژانى جه‌ژن وێنه‌گره‌كان ئه‌هاتن له‌به‌رده‌مى دوكانه‌كانیاندا ئه‌سپى له‌ته‌خته‌ دروستكراو، یان ماتۆڕیان دائه‌نا تا خه‌ڵك له‌پاڵیا ره‌ سم بگرن، ئێستا له‌سایه‌ى سه‌رى پارتى و سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه‌ خه‌ریكه‌ ئه‌وه‌ ئه‌بێت به‌دیارده‌،بۆ ئه‌وه‌ش عه‌لى عه‌ونى ماستاوچى و كۆیله‌ى پارتى هه‌ستاوه‌ وێنه‌یه‌كى مه‌ترو سى گه‌وره‌ كردووه‌، له‌پاڵیا ره‌سمى گرتووه‌، ئاگایانى سیاسى ئه‌ڵێن ته‌مه‌نى مه‌سعود و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى به‌ره‌و كوژانه‌وه‌ ئه‌ڕوات و بۆیه‌ ئێستاكانێ له‌ ته‌له‌فزێۆن و كه‌ناڵه‌كان ونه‌، هه‌روابێته‌وه‌ عه‌لى عه‌ونى به‌نیازه‌ وه‌ك وێنه‌گره‌كانى  ساڵانى پێشوى سلێمانى به‌و وێنه‌یه‌ بازرگانى بكات و ماستاو چى و مه‌سینه‌ هه‌ڵگره‌كانى پارتى پێ هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێت و هه‌ركه‌س له‌پاڵیا وێنه‌ى گرت بڕێك پاره‌ى لێ بسێنێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە