کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەندیكاى پزیشكان ڕووى ڕەشى دەرخستن ، وەڵامێك بۆ هێرۆى برایم ئەحمەد !!

Monday, 25/04/2011, 12:00






دواى دەستگیركردنى بەڕێز دكتۆر فایەق گوڵپى سەندیكاى پزیشكانى كوردستان لقى سلێمانى ڕۆژى 22 ى 4 لەبەیاننامەیەكدا داواى ئازادكردنیان كردبوو ، لەناو بەیاننامەكەدا زۆر ڕاستى تریان ئاشكرا كردبوو بەشێوەیەك ڕووى ڕەشى ئەو دەسەڵاتە عەسكەرتاریەتە ناقانوونیەیى سلێمانیان دەرخستبوو نووسیبوویان ...... نیگەرانى خۆمان لەو ڕەوشە سیاسیەیى ئێستاى كوردستان ڕادەگەیەنین و بەتووندى ئیدانەى گرتن و لێدان و سوكایەتى و پێشێلكردنى كەڕامەتى مرۆڤى كورد و ئەم نیشتیمانە دەكەین ، شكاندنى حەرەمى نەخۆشخانە و خانەى پزیشكان و سوڕانەوەى ئۆتۆمبێلى بێ ژمارە لەنەخۆشخانەكان بەبارودۆخێكى مەترسیدار دەزانین كەبەدرێژایى مێژوو كارى وا لەسلێمانى ڕووى نەداوە ...... هتد .
بەڕێزان بەچەند سەعاتێك دوایى بڵاوبوونەوەى ئەم بەیاننامەیە هەریەك لەئازاد جوندیانى و هێرۆى برایم ئەحمەد پەیوەندیان بەدكتۆر ڕێكەوتەوە كردوە و هەڕەشەى ئەوەیان لێ كردوە كەهەرچى زووە بەسەندیكا بڵێ لەم بەیاننامەیە پاشگەزبێتەوە ، بۆیە بەپەلە ئێوارەى 22 ى 4 دكتۆر تەها مەحوى و دكتۆر ڕێكەوت دێنە سەر شاشە ڕوو ڕەشەكەى گەلى كوردستان و لەڕاپۆرتێكدا بەناوى (بەیاننامەكەى سەندیكا پەلەپەلى تێدا بوو) كەوتنە ڕەتكردنەوەى ئەم بەیاننامەیە و دكتۆر ڕێكەوت بەهەموو زلى خۆیەوە ووتى ... ڕاستە كاك دكتۆر فایەق گوڵپى پیاوێكى تێكۆشەر و دكتۆرێكى دڵسۆزە بەڵام لەنەخۆشخانە و لەسەر پیشەكەى دەستگیرنەكراوە بەڵكو لەسەر كارى سیاسیە !! .
واتا هەر دكتۆرێك لەدەرەوەى نەخۆشخانە و كارەكەى دەستگیربكرێ ئاسایە ئەوان بەرپرسیارنین ، ئەمەیە كارەساتەكە ، ئەمەیە وەڵامى دەسەڵات و لایەنى پەیوەندیدار ، ئێمە نامانەوێ لێرە ببینە پارێزەرى هیچ كەس و لایەنێك ، وەلەوانەیە ئێستا بەڕێز فایەق گوڵپیش نیگەرانى ئەم وەڵامەى ئێمە بێت و بڵێ كێشەى ئەو میللەتە زۆر لەوە گەورەترە خۆمان بەو شتە لاوەكیانەوە سەرقاڵ بكەین .
دیارە ئێمەش نەهاتووین بكەوینە وەڵامدانەوەى ئەم دكتۆرە ماستاوچیانە ، بەڵام چەند ڕۆژێكە لەنەخۆشخانەكان و لەناو دكتۆرە بەڕێزەكان و چەند كەسێكیش بەئیمێل پەیوەندیان پێوە كردووین كەوەڵامان هەبێ بۆیان ، ئێمەش ئەم وەڵامەمان وەك ڕوونكردنەوەیەك نووسیوە ، وەهەر لێرەوە بەهەموو ئەو دكتۆر و كارمەندە تەندروستیانە ئەڵێین كەپەیوەندیان پێوە كردووین ئەڵێین كێشەى ئێمە ئەو شەخسانە نیە ، كێشەى ئێمە سیستەمى حوكمڕانیە ، دەمێكە ڕووى ڕەشى ئەوانەمان دەرخستووە بەڵام تائەم سیستەم و دەسەڵاتە گەندەڵە هەڵنەوەشێ ئەستەمە چاك بوونى ئەمانە ، وەلێرەوە داواكارین لەهەموو ئەو بەڕێزانە كەهێندە خۆیان سەرقاڵ نەكەن بەم كەسایەتیە ترسنۆكانەو بەڕاگەیاندنە چەواشەكارەكانیان بائێمە هەموو لایەكمان هەوڵ و تواناكانمان بۆ هەڵوەشاندنەوەو ڕووخاندنى ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە دزە مافیایە بنەماڵەیە بێ ، ئەگەر ئەوەمان كرد ئەمانە خۆیان بەتەبیعەت چاك ئەبن .

___________________________________

* به‌یاننامه‌ی‌ سه‌ندیكای‌ پزیشكانی‌ كوردستان
ئێمه‌ وه‌ك سه‌ندیكای‌ پزیشكانی‌ كوردستان لقی‌ سلێمانی‌ نیگه‌رانی‌ خۆمان له‌و ڕه‌وشه‌ سیاسیه‌ی‌ ئێستای‌ كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نین و به‌تووندی‌ ئیدانه‌ی‌ گرتن و لێدان و سوكایه‌تی‌ و پێشێلكردنی‌ كه‌رامه‌تی‌ مرۆڤی‌ كورد و ئه‌م نیشتمانه‌ ده‌كه‌ین, شكاندنی‌ حه‌ره‌می‌ نه‌خۆشخانه‌ و خانه‌ی‌ پزیشكان و سوڕانه‌وه‌ی‌ ئۆتۆمۆبێلی‌ بێ ژماره‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كان به‌ بارودۆخێكی‌ مه‌ترسیدار ده‌زانین كه‌ به‌درێژایی‌ مێژوو كاری‌ وا له‌ سلێمانی‌ ڕووی‌ نه‌اوه‌, بۆیه‌ هه‌موو هه‌ولێكی‌ تۆقاندن و تووندوتیژی‌ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ هه‌رلایه‌كه‌وه‌ بێت,له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه‌ زۆر به‌توندی‌ ئیدانه‌ی‌ ده‌ستگیركردنی‌ پزیشك وپێشمه‌رگه‌ی‌ دێرین دكتۆر فائق گوڵپی‌ ده‌كه‌ین ,ئێمه‌ وه‌ك پزیشكان بڕوامان به‌ خه‌باتی‌ ئاشتیانه‌ی‌ مه‌ده‌نیانه‌ هه‌یه‌ دوور له‌ تووندوتیژی‌ و باوه‌ڕمان به‌ بێلایه‌نی‌ خزمه‌تگوزاری‌ پزیشكی‌ هه‌یه‌ له‌ هه‌موو ئان وساتێكدا و تكامان وایه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی‌ زه‌مینه‌ی‌ ئاشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و نیشتمانی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا خۆش بكات و چیتر بنه‌ماكانی‌ مافی‌ مرۆڤ پێشێل نه‌كات به‌ناوی‌ سه‌روه‌ری‌ یاساوه‌, تكامان وایه‌ به‌زووترین كات هاوڕێی‌ پزیشكمان ئازاد بكرێت بێ‌ قه‌یدوشه‌رت.
سه‌ندیكای‌ پزیشكانی‌ كوردستان
لقی‌ سلێمانی‌
22-4-2011


** ته‌ندروستی سلێمانی: به‌هیچ جۆرێك ئه‌مبولانس بۆ رفاندن به‌كارنه‌هێنراوه‌

2011-04-22 14:41:51 PUKmedia
پاش ئه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌ چه‌واشه‌كاره‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌ستیان دایه‌ درۆو قسه‌ هه‌ڵبه‌ستن به‌رامبه‌ر داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵی ناشرینكردن و به‌ناشه‌رعیكردنی ئه‌و داموده‌زگایانه‌ ده‌ده‌ن، له‌تازه‌ترین هه‌وڵیاندا ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ گوایه‌ ئۆتۆمبێله‌كانی ئه‌مبولانسی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی به‌مه‌به‌ستی رفاندنی هاووڵاتیان به‌كارهاتوون و خۆپیشانده‌ریان پێ رفێندراوه‌.
د.رێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia باسی له‌وه‌ كرد كه‌ به‌ به‌یاننامه‌یه‌ك سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه‌یان به‌درۆ خستۆته‌وه‌و له‌لای خۆشیه‌وه‌ وتی:
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە