لەكاتێكدا بودجەى 31 پڕۆژەى دیارنیە ، لێدوانى ڕۆژنامەوانى قەدەغە دەكا !!
Friday, 13/05/2011, 12:00
وەزارەتى تەندروستى وەزارەتێكى گرنگى خزمەتگوزارە پەیوەندى تەواو و ڕاستەوخۆى بەگیانى یەكە بەیەكەمانەوە هەیە ، بەڵام لەبەر ئەوەى سیستەمى تەندروستى لەكوردستان خۆى سیستەمێكى كۆن و سەقەتە ، حوكمى دوو ئیدارە گەندەڵەكەش ئەوەندەى تر ئەم وەزارەتەى لە پەلو پۆخست و سیستەمەكەیان نەوەك سەقەتركرد بگرە هەر شێواندیان و ناو‌و ناوبانگى تەندروستى و پیشەكەشیان شێواند ، گۆڕینى ئەم سیستەمە بەم عەقڵ و حكومەت و دەست تێوەردانى حزب و بێ پیلانیەوە بەساڵێك و دوان و دەى تریش چاك نابێت ، چونكە ئەوەى لەكوردستان حوكم ئەكا عەقڵێكى بۆگەن و دواكەوتووە عەقڵێك نیە بەماناى پێشكەوتن و گۆڕان تابەفیعلى لەخەم و ئازارەكانى نەخۆش و هاوڵاتیان دابێ ؟ وەزارەتى تەندروستیش وەك باقى دام و دەزگاكانى تر گۆڕانكارى زۆرى دەوێ تاهەر هیچ نەبێت ناو و ناوبانگ و پیرۆزیەكانى تەندروستى بگەڕێتەوە لاى خەڵك ، ئەوەتا ماوەى زیاتر لەسێ مانگە كۆنگرەى تەندروستى بەستراوە ئێستاش كەس نازانێت ڕاسپاردە و بڕیارەكانى كۆنگرە چی بوون و چین ؟ .
بۆیە ئێمە پێمان وایە ئەم وەزارەتەش وەك حكومەتە بێ بەرهەمەكە فەشەلى هێناوە بەفیعلى وەزارەتى نەخۆش و هاوڵاتیان نیە ، وەزارەتى كۆمەڵێك بازرگان و مافیایە و هیچى تر ، بەڕەسمى نەخۆشخانە و بنكە تەندروستیەكان و مەڵبەندەكان بوون بەناوەندێك بۆ ڕەوانەكردنى نەخۆش بۆ عیادە و نۆڕینگە و نەخۆشخانە تایبەت و ئەهلیەكانى بەرپرسان ، ئەوەتا جگەلەوەى لەبەشە بودجەى ئەمساڵ هیچى واى بۆ دانەنراوە كەچى 31 پڕۆژەى تەندروستى كەلەبودجەى ساڵى ڕابردوو پارەى بۆ دیاریكرابوو تائێستا نەك هەر جێ بەجێ نەكراون ، بەڵكو بودجەكەشیان هەر دیارنیە و كەس نازانێت لەكوێ یە و چۆنە و چى لێهاتووە ؟ لەولاشەوە جەنابى وەزیرى تەندروستى و بەرپرسە باڵا زمان درێژەكانى ئەم وەزارەتە هەر ئامادەن لەو ڕۆژنامە بۆ ئەو ڕۆژنامە لەو گۆڤار بۆ ئەو گۆڤار لەو كەناڵ بۆ ئەو كەناڵى ڕاگەیاندن بەئامارى هەڵە و بەژمارەى بێ بنەماوە قسە بكەن ، تائێستا هیچیان زاتیان نەكردوە باسى ئەو هەموو كەم و كوڕیانەى لەبودجەى وەزارەتەكەیاندا هەیە باس بكەن ، ڕۆژێك جەنابی وەزیرى تەندروستى جورئەتى نەكردووە هەر هیچ نەبێت لەكۆبوونەوەى هەفتانەى ئەنجومەنى وەزیراندا بڵێ ئاخرجەنابى بەناو سەرۆكى حكومەت چۆن دەبێ بودجەى دەزگا ڕاگەیاندنە حزبیەكان لەبودجەى وەزارەتەكەى من زیاتر بێ كەدامەزراوەكانى وەزارتى تەندروستى پەیوەندى ڕاستەوخۆیان بەژیانى ملیۆنان ئینسانەوە هەیە ؟ .
خوێنەرانى بەڕێزى كوردستانپۆست ..
ئەو پارەیەیى كەمانگانە بەكەناڵە ئاسمانى و ڕۆژنامە و گۆڤارەكانى حیزب دەدرێت لەسەر بودجەى گشتى ئەو میللەتە نزیكەى (3 ملیار و 500 ملیۆن دینارە) ، واتا لەماوەى ساڵێكدا ئەم دەزگا ڕاگەیاندنە چەواشەكارانەى حزب 42 ملیار دیناریان لەبودجەى گشتى ئەو خەڵكە بردوە ، كەچى بۆ سەرجەم پڕۆژەكانى وەزارەتى تەندروستى لەساڵى 2009 تەنها (28 ملیار دینار) خەرجكراوە ، واتا ئەو پارەیەیى لەساڵێكدا دراوەتە ڕاگەیاندنەكانى حیزب ئەوەندە و نیوى ئەو پارانەیە كەبۆ سەرجەم پڕۆژەكانى وەزارەتى تەندروستى لەو ساڵەدا خەرجكراون ، چل و دوو ملیار تەنها بۆ حیزب و زوڕناژەنەكان ، بیست و هەشت ملیاریش بۆ میللەتێكى نەخۆش بەدەست پارتى و یەكێتى و تێكرایى هاوڵاتیانى كوردستان .
بەڕێزان لەكاتێكدا ئەو هەموو گرفت و خەلەلە هەیە كەچى تازە بەتازە وەزارەتى تەندروستى بڕیارێك دەردەكا بۆ گێڕانەوەى كەمى بودجە و ئەو هەموو پارەیەیى ڕاگەیاندنەكانى حزب بەراورد بە پارەى وەزارەتى تەندروستى بردوویانە نا ، بەهەڵەدانەچن بڕیارەكەى بۆ ئەوەنیە ، بەڵكو بڕیار دەردەكا بۆ ئەوەى لێدوانى ڕۆژنامەوانى قەدەغە بكا لەبەرپرسان و كاربەدەستانى خوارەوەى وەزارەتى تەندروستى ، بەقەولى خۆیان بۆئەوەیە چیتر عەیب و عارەكانى وەزارەت نەكەوێتە بەرچاو و گوێیى خەڵك ، پێیان وایە بەم هەنگاوە ترسنۆكانەیان چیتر زانیارى و ئامار و كارەسات و گەندەڵیەكانیان ناكەوێتە دەست كوردستانپۆست و ڕۆژنامە و میدیا ئازاد و سەربەخۆكان ، نازانن بەپێچەوانەوە لەمەودوا زانیارى زیاتر و ئامار و داتاى ووردترى گەندەڵیەكانیان ئەكەوێتە بەردەستى هەموو لایەك .
__________________________________________
ته‌نها به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی ته‌ندروستی ده‌توانن لێدوانی رۆژنامه‌وانی بده‌ن
به‌مه‌به‌ستی رێكخستنی كاری گه‌یاندنی زانیارییه‌كان به ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌شێوه‌یه‌كی دروست، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لێدوان له سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان قه‌ده‌غه ده‌كات و ده‌بێت ته‌نها به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان لێدوان بده‌ن به راگه‌یاندنه‌كان له‌هه‌ر بابه‌تێك كه‌په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه هه‌یه.
د. خاڵس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌م بڕیاره بڕیارێكی نوێیه كه ته‌نها به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان ده‌توانن لێدوان بده‌ن له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له هه‌ر بابه‌تێك كه‌په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه هه‌بێت، چونكه ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌كان و بنكه ته‌ندروستییه‌كان و مه‌ڵبه‌نده ته‌ندروستییه‌كانه‌وه لێدوان بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌درێت، ئه‌مه‌ش ده‌رچوونه له یاساكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، بۆیه ئێمه دووباره به‌شێوه‌یه‌كی زاره‌كی و نوسراو ئاگادارمان كردوونه‌ته‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێدوان بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن نه‌ده‌ن، چونكه ئه‌مه ته‌نها مافی به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانه، به‌پێچه‌وانه‌وه تووشی به‌رپرسیاریه‌تی ده‌بن.
وتیشی: ئه‌مه بۆ زیاتر رێكخستنی كاری گه‌یاندنی زانیارییه‌كانه به‌شێوه‌یه‌كی دروست به ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و هاووڵاتیان، چونكه پیش‌تر زۆر كێشه‌مان بۆ دروست ده‌بوو له‌سه‌ر ئه‌م لێدوانانه، جگه‌له‌وه‌ش ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر رایگه‌یاندبوو كه رێژه‌یه‌كی زۆر له منداڵ به نه‌خۆشی سكچوون گیانیان له ده‌ستداوه، هه‌رچه‌نده هه‌واڵه‌كه به‌وشێوه‌یه نه‌بوو، به‌ڵام بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند رێكخراوێكی ته‌ندروستی له‌وبابه‌ته بكۆڵنه‌وه‌و دوای به‌دواداچوونێكی زۆر توانیمان ئه‌م زانیارییه راست بكه‌ینه‌وه.
داوا له گروپی چیای کوردستانپۆست ده‌که‌ین که‌وا به‌و ئیمه‌یله‌ی خواره‌وه په‌یوه‌ندی به کاک که‌ماله‌وه بکه‌ن بۆ کارێک و راسپارده‌یه‌کی گرنگ. [email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست