کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرئەنجام دكتۆر ڕێكەوت بوو بە وەزیرى تەندروستى

Thursday, 26/04/2012, 12:00


لە دۆخى خراپى سیستەمى تەندروستى ئەمرۆى كوردستاندا و فەرمانەڕەوایەتى و دەست بەسەرداگرتنى تەواوى جومگەكانى لەلایەن حزبەوە پێمانوایە دانانى بەڕێز دكتۆر ڕێكەوت هێندەى تر دۆخەكە ناتەندروستتر دەكات، ئێمە جارێك هیچ ناڵێین قسە و دیكۆمێنتى زۆرمان هەیە لە سەر دانانى بەڕێزیان، لە نووسینێكى تردا بەدرێژى و بەووردى بۆ جەنابیان و هەموو لایەك ئەیخەینەڕوو بەشێوەیەك دیسان پەیامێك بێت بۆ دكتۆر ڕێكەوت و ئۆپۆزسیۆن، كۆمەڵێك بابەتی تریش هەیە بۆ كوردستانپۆستى دەخەینەڕوو تاخۆیان پەیوەندى بە دكتۆر ڕێكەوت بكەن و ڕوونكردنەوەیان لە سەر بدات، ڕاستە ئێمە كێشەمان لەگەڵ سیستەمەكەیە، بەڵام كەسەكانیش دەور دەبینن لانیكەم باڕاستگۆبن لەگەڵ خەڵك و میللەت؟ باخۆیان شەرمەزار نەكەن بۆ هیچ كەس و لایەنێك با بزانن ڕۆژێك دێت هەموویان دەبێت لە بەردەم دادگاى ئەو میللەتە ئامادەبن و پاكى خۆیان بسەلمێنن و بخەنەڕوو.
_ بەڕێزان كۆتایى ساڵى 2008 كاتێك بەڕێز دكتۆر ڕێكەوت بووە سەرۆكى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە ئێمە هەر لێرەوە لەكوردستانپۆستەوە ئەوسا ئەم پەیامەى خوارەوەمان ئاڕاستەى جەنابیان كرد تادوایى دەركردنى حەمە خۆشناو لەسەرۆكى دەزگا و دانانى بەڕێزیان كۆمەڵێك گۆڕانكارى بكات و لانیكەم دەزگاكە بەدامەزراوەیى بكاتەوە، بەڵام نەك هەر نەیكرد لەیەككاتدا بووە بەڕێوبەرى گشتى فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى و سەرۆكى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە، هێندەى تر كارى حیزب و حكومەتى تێكەڵ و پێكەڵى یەكتر كرد، ئێستا دوایى زیاتر لەسێ ساڵ بەسەر ئەو پەیامەدا سەیرى وێنەكان بكەن و بزانن دەزگاكە چى لێهاتووەو چى لێكردووە ؟ ئێوە بڵێن ناحەقمانە هیچ تروسكایى و ئومێدێكمان بەم دكتۆر ڕێكەوتە نەبێت؟

دكتۆرڕێكەوت، ئەبێ چى بكا بۆ ئەوەى نەخۆشخانەكانى شۆڕش بەدامەزراوەیى بكاتەوە؟

December 22,2008
سەرەتا نەخۆشخانەى شۆڕش وەك دامەزراوەیەكى خزمەتگوزارى لەسلێمانى دروستكرا بۆ خزمەتى كەسوكارى شەهیدان و پێشمەرگەو كەمكردنەوەى نەهامەتى ئەو بریندارانەى كەبەهۆى شەڕى نەگریسى ناوخۆوە كەم ئەندام ئەبوون هەروەها وەك نەخۆشخانەیەكى سەربازى هاوشێوەى نەخۆشخانەى شۆڕشى شاخ دروستكرایەوە كەدواجار لەهەندى ناوچەى تریش نەخۆشخانەى شۆڕش دروستكراو چین و توێژى تریش بۆیان هەبوو سەردانى ئەم نەخۆشخانانە بكەن تاگەیشتە ئەو بارەى ئێستاى كەس نازانێت سەربەكوێن ئەم نەخۆشخانانە سەرەتا لەسەر فەرماندەیى گشتى بوو دواترخرایە سەر وەزارەتى تەندروستى دواتربۆ وەزارەتى پێشمەرگەو دواتر بۆ بەرژەوەندى دكتۆرەكەى سەرۆك كۆمار كرا بەدەزگاى تەندروستى پێشمەرگەو خرایەوە سەر فەرماندەیى گشتى و ئیدارەى گشتى ، یەكێتى لەكاتێكدا نەخۆشخانەكانى شۆڕشى دروستكرد بۆ ئەوەى ببێت بەنەخۆشخانەى سەربازى یان یاساكانى سەربازى بیبات بەڕێوە یان ئەوەتا سەربەحكومەت بێت و بەفیعلى بۆكەسوكارى شەهیدان و پێشمەرگەو كەم ئەندامان و ئەنفال بێت بەڵام هەرزوو ئەم شیرازەیان پچڕاندو سەربازى و مەدەنیان تێكەڵى یەكتركردو خۆشناو و پیاوەكانى وایان كرد كەس دڵى پێیى خۆش نەبێت و گەندەڵى بەشێوەیەك نەخۆشخانەكانى شۆڕش بگرێتەوە هاوشێوەى نەبێت ، دیارە دكتۆر ڕێكەوت خۆى كەدەست بەكاربووە بەرنامە و كارنامەى خۆى هەیە بۆنەخۆشخانەكانى شۆڕش بەڵام ئێمەش وەك گروپى چیاى كوردستانپۆست بەڵێنمان دابوو كەوا هەندێك پێشنیارو تێبینى هەیە بیخەینە بەردەم جەنابیان دوایى پەیوەندى كردن بەهاوكارانمان بڕیارماندا ئەم ڕوونكردنەوانەى خوارەوە بخەینە بەردەم جەنابیان بەو هیوایەیى بتوانین بەهەوڵى هەموولایەك خزمەت بەنەخۆش و كەسوكارى شەهیدان و پێشمەرگەو ئەنفال و دواتر دكتۆرو كارمەندانى تەندروستى و سەرجەم كارمەندانى ترى نەخۆشخانەكانى شۆڕش بكەین.
دكتۆر ڕێكەوت وەك سەرۆكى دەست بەكاربووى نەخۆشخانەكانى شۆڕش ئەبێت ئیشى جدى بۆئەوە بكات نەخۆشخانەكانى شۆڕش بخاتەوە سەر وەزارەتى تەندروستى و بەدامەزراوەییان بكاتەوە و بۆ خزمەتى كەسوكارى شەهیدان و پێشمەرگەو دواتریش بۆ هەموو میللەت بێت ، چونكە لەماوەى پێشوودا كەئەهاتى بۆ نەخۆشخانەى شۆڕش ئەوسا ئەتزانى ئەمانە چ نەگبەتیێكیان بەسەر یاساو ئەمنى قەومى و پارە و سامانى ئەم میللەتەدا داهێناوە چ سوكایەتیەك بەكەسوكارى شەهیدان و پێشمەرگەوە ئەكرێت كەى شتى وابووە ئەفسەر و مەدەنى لەیەك نەخۆشخانە دەوام بكەن؟ داواكارین لەدكتۆر ڕێكەوت ئەفسەرەكان بنێرێتەوە سەر وەزارەتى پێشمەرگە یان فەرماندەیى گشتى؟ چونكە گرنگ نیە نەخۆشخانەكە ئەفسەرى لێ یە یان نا؟ گرنگ ئەوەیە تاچەند خزمەتى نەخۆش و خەڵك و كەسوكارى شەهیدان و كیمیاباران و ئەنفالكراوان ئەكەیت .
سەیر ئەكەى دكتۆرێكى زل و زەبەلاح بەو هەموو بڕوانامەو خزمەتەوە ئەبێت بكەوێتە ژێردەستى ئەفسەرێكى بێ شەهادە یان كەسێك كەبەشەش مانگ كراوە بەبەرستیارى زۆر شارەزا و بەكون فەیەكونێك كراوە بەئەفسەر و زەرفێك نەجمەى وەرگرتووە ؟ ئەفسەرە بێ شەهادەكانى دەرچووى خولى شەش مانگى دكتۆرەكەى سەرۆك كۆمار هەموو شتێكن دكتۆر و معاون توبیش جوندى و نائیب عەریف ئەبێ دكتۆر ڕێكەوت ئەمەش نەهێڵێت و دووبارە بەدامەزراوەیى بكاتەوە و ئەمانەش بنێرێتەوە بۆ فەرماندەیى گشتى یان بۆ فەوج و لیواكانى یەكێتى.
تادروست نەبوونى ئەو دەزگا بازرگانیە نەخۆشخانەى شۆڕش بێ پارە خەڵكى ئەدی كە كردیان بەدەزگاى بازرگانى خزمەت گوزاریەكانیشیان كرد بە پارە بۆیە دكتۆر ڕێكەوت ئەبێ وەك جارانى لێ بكاتەوە ڕێگەنەدات جارێكى تر نەخۆشخانەكانى شۆڕش بچنە ڕێرەوەى پارە پەیداكردن بۆ حزب، ئەبێت بەخۆڕایى بێت و بێ بەرامبەربێت و دكتۆر و پسپۆر و ستافى پزیشكى بەتوناو لێهاتوو بێنێت و نەخۆشخانەكانى شۆڕش خۆشەویست بكاتەوە لاى دكتۆر و كارمەندانى تەندروستى جارێكى تر شۆڕش نەكرێتەوە بەجەهەنەم و كارمەندو دكتۆرى دڵسۆزو لێهاتوو كارامە بەلیست و بەژمارەى خەیاڵى میلاكى خۆیان نەگوازنەوەو وازبێنن لەشۆڕش؟ ڕێگەنەدات جارێكى تر پیاوەكانى خۆشناو و دەست و دایرەكەى تەراتێن بكەن لەنەخۆشخانەكانى شۆڕش ڕێگەنەدات دكتۆرە ماستاوچى و جاسووسەكانى خۆشناو بەناوى هیچ بڕو بیانوویەك بێنەوە بۆ نەخۆشخانەكانى شۆڕش و شوێنى ئەوان بەدكتۆرە گەنجەكان پڕ بكاتەوە بۆ ئەوەى ئەم كێشەیەش بۆ هەتاهەتایە چارەسەر بكرێت واباشترە نەخۆشخانەكانى شۆڕش بكرێنەوە بەمەدەنى و سیستەمى تەندروستى بیبات بەڕێوە نەوەك سیستەمێكى سەربازى سەقەتى بێ بەرنامە .
ڕووئەكەینە دكتۆر ڕێكەوت و ئەڵێین مەعقول نیە شارى پزیشكى قڕگە هى میللەت بێت وەزارەتى تەندروستى و حكومەت وبودجەى ئەم میللەتە نەگبەتە دروستی كردبێت كارمەندانى بەگشتى موچەیان هەر لەسەر حكومەت و وەزارەتى تەندروستى بێت ئیسعاف و ئوتومبیل و بەنزین و كارەباو موەلیدەكانیشى هەر ئى حكومەت و وەزارەتى تەندروستى بێت لەولاشەوە سەر بەفەرماندەیى گشتى و ئیدارەى گشتى و نۆكان بێت؟ ئەمە چەندى بەچەند؟ چى ماوە لەنەخۆشخانەكانى شۆڕش ئى وەزارەتى تەندروستى نەبێت؟ ئەى بۆ بەڕەسمى نایخەنەوە سەر حكومەت و وەزارەتى تەندروستى و نایكەن بەبەڕێوەبەرایەتیەك یان نایخەنەوە سەر فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى؟دكتۆر ڕێكەوت خۆشى باش ئەزانێت لەسەر وزارەتى تەندروستى بێ مەوداى گۆڕانكاریشى زیاتره وەك ئەوەى لەسەر حزب و فەرماندەیى گشتى بێت . نەخۆشخانەیەك هەموو كادیرو ستاف و پزیشك و بینایەكانیشى سەر بەوەزارەتى تەندروستى و حكومەت بێت لەپێناوى چى لەنووسراو ڕاگەیاندنیش بەناوى دەزگاو سەر بەفەرماندەیى گشتى بێت ؟ بێ ئەوەى بزانیت خودى دكتۆر و كارمەندەكانى ئەمەیان پێ خۆشە یان نا ؟ ئەمەیان ئەوێت یان نا؟ بیكەی بەدەزگاو بەئاشكرا بازرگانى بەخوێنى شەهیدان و پێشمەگەوە بكەیت ؟ ئەبێ جەنابیان بیگۆڕێت و جێ پەنجەى دیار بێت لەو مەیدانى گۆڕانەو دوایى ماوەیەكى تر كەسمان نەڵێین خۆزگەمان بەكفن دز ؟
ئەمەى پێش دكتۆر ڕێكەوت ڕێرەوى خزمەتی بەتەواوى لەشۆڕش گۆڕی و گەندەڵ و بۆگەنى كرد بۆیە ئەبێ جەنابیان شەونخونى بكێشێت و بیهێنێتەوە سەر ڕێرەوە ڕاستەقینەكەى خۆى ؟ بەڵێن ئەدەین ئێمەش هاوكارو پشتیوانى بین لەم بارەوە (نەخریته سەر وەزارەتى تەندروستیش) با پەیوەندیەكانى لەگەڵ وەزارەتى تەندروستى و فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى قوڵتر بكاتەوە پزیشك و دكتۆرى شارەزاى مەدەنى زیاتر بنێت بۆ نەخۆشخانەكانى شۆڕش و ئەو لێشاوى ڕۆیشتنەى دكتۆر لە نەخۆشخانەكانى شۆڕش جارێكى تر دووبارە نەبێتەوە بگرە ئەوانەشى، كە ڕۆیشتوون دووبارە بهێنرێنەوە بۆ شۆڕش و ئاشنایان بكەینەوە بە شۆڕش؟ بەپێچەوانەى كارنامەى سەرۆكى پێشوو هانى دكتۆرە كوردەكانى خۆمان بدەین و بیان هێنین بۆ شۆڕش و ئیمتیازات و زەوى و ئوتومبێل و شوقەیان پێ بدەین ، چونكە هەر ئەوان لەخەمى دایكە شەهیدێك و كەسوكارى ئەنفالكراوێك تێئەگەن لەگەڵ ڕێزى زۆرمان بۆیان نەوەك (دكتۆرى عەرەب) لەبەر بارودۆخى ئەمنى وسەختى ژیان ڕوویان كردۆتە كوردستان لەگەڵ هەر گۆڕانێك ئامادەن بە پەلە بگەڕێنەوە بۆ شوێنەكانى خۆیان .
ئێمە وێراى دووبارە پیرۆزبایمان لەدكتۆر ڕێكەوت و دەستبەكاربوونى لەشوێنى دكتۆر محەمەد خۆشناو داواكارین لە جەنابیان نەخۆشخانەكانى شۆڕش دووبارە بخرێنەوە خزمەتى كەسوكارى شەهیدان و ئەنفال و جیاوازى نەكرێت لەنێوان ئەوان و منداڵى بەرپرسە گەندەڵەكان چیتر كەسوكارى بەرپرسان لەشوێنى باوك و دایكى شەهید نەنێردرێنە دەرەوەو دەفتەر دۆلاریان بۆ سەرف نەكرێت پێچەوانەى سەرۆكە گەندەڵەكەى پێشوو كار بكات و بەدواى نەخۆش و كەسوكارى شەهیدانەوە بێت نەوەك بەدواى بەرپرسە ملیاردێرە بێ ئابڕووەكانى حزب و فەرماندەیى گشتى بكەویت ، زۆربەیان بۆ كارى ئابڕووانە ئەهاتنە شۆڕش و دكتۆرەكەى سەرۆك كۆماریش بەدوایانەوە بوو.
نەخۆشخانەكانى شۆڕش بكرێنە شوێنێك بۆ حەوانەوە و ئارامى و خزمەتى كەسوكارى شەهیدان و پێشمەرگە ، نەكرێتە شوێنێك بۆنەمردنى مەسئولەكانى حزب و فەرماندەیى گشتى، بائیقامە قودماو ناردنە دەرەوەى دكتۆر بۆ خول و دەورات و خوێندن بۆ دكتۆرە دڵسۆزو نیشتیمان پەروەرەكان و دكتۆرانى كەسوكارى شەهیدان و ئەنفالكراوان و خەڵكى فەقیرو بێ واستە بێت بۆ كوڕو كچى بەرپرسانى حزب نەبێت، بەهەوڵ و هیمەتى هەمووان بەتایبەتیش دكتۆر ڕێكەوت و كاك تەها نەخۆشخانەكانى شۆڕش بەدامەزراوەیى بكەینەوە لە قاڵبى دەزگا بیهێنینە دەرەوە، چونكە لەپەناى ناوى ناشیرینى دەزگابوو نەخۆشخانەكانى شۆڕش و شارى پزیشكى قڕگە هەموو بەها پیرۆزیەكانى خۆیان وون كرد و بوون بە وێرانە و هەموو ڕووناكیەكیان لێ بڕاو وون بوون لەگەندەڵى و كارى نایاسایى و هەمووى كرا بەسەریەكدا.
ئێمە دووپاتى ئەكەینەوە بۆ دكتۆر ڕێكەوت، كە هاوكارى جەنابیان ئەبین لەدووبارە دامەزراندنەوەى نەخۆشخانەكانى شۆڕش بەهەوڵ و هیمەتى هەمووان وابكەین چیتر دكتۆر و ستافى پزیشكى لە شۆڕش ڕانەكەن و ئەوانەى ڕۆیشتووشن بەتایبەت ئەو 30 دكتۆرە گەنجە خاوەن بڕوانامە بەرزانە بگەڕێنینەوە بۆ شۆڕش و وەك جاران خزمەتى خەڵك بكەن.
جەنابى دكتۆر ڕێكەوت ئەبێ وابكات سەر لە نوێ هەیكەلى ئیدارى بۆ نەخۆشخانەكانى دابنرێتەوە و هەموو سەرۆك بەش و بەڕێوەبەرەكانیشى بگۆڕدرێن قۆناغ بەقۆناغ و ڕۆڵى دكتۆرەكانى خۆمان و كارمەندانى تەندروستى تیایاد زیاد بكرێت و كەسوكارى خۆشناو و پیاوەكانى و بێ شەهادە و ئەفسەرە علوجە بێ بڕوانامە و نەخوێندەوارەكانیش بخرێنەوە سەر فەرماندەیى گشتى و دووربخرێنەوە لە شۆڕش.
نەخۆشخانەكە بۆ كەسوكارى شەهیدان و پێشمەرگەیە بائەوان باڵا دەست بن تیایداو دكتۆر ڕێكەوت ئەفزەڵیەت بدات بەئەوان و ڕێگەنەدات جارێكى تر بەرپرسانى حزبى بۆ مەرامە گڵاوەكانى خۆیان بەكارى بهێنن هەر شتێكى لەم جۆرەش ڕوویدا دەست بەجێ دلێرى سەید مەجید ئاگادار بكاتەوە (وەك ئێمە ئاگاداربین دلێرى سەید مەجید هەموو پشتیوانى و هاوكاریەكى خۆی بۆ دكتۆر ڕێكەوت دەربڕیوە، كە ڕێگە نەدات جارێكى تر شۆڕش بەو ئاقارە ترسناكەدا بڕوات، كە هەموو دنیا نەفرەتى لەیەكێتى و لەنەخۆشخانەكانى شۆڕش ئەكرد) وانەكەین جارێكى تر شۆڕش بكرێتە شوێنى مونافەسەكردن لەگەڵ مەدەنى و وەزارەتى تەندروستى و نەكرێتە شوێنى دزى و گەندەڵى و حزبایەتى و تەكەتوولات و شوێنى ڕاپۆرت نووسین و نانبڕینى خەڵك و دكتۆر و كارمەندانى تەندروستى.
سەركەوتن بۆ دكتۆر ڕێكەوت و هەموو خەڵكێكى دڵسۆز و نیشتیمان پەروەر، كە هەوڵى بە دامەزراوەیى كردنى نەخۆشخانەكانى شۆڕش ئەدەن بۆ خزمەتى زیاترى كەسوكارى شەهیدان و پێشمەرگە.
سەركەوتن بۆ خەباتى پیرۆزى نەپساوەى كوردستانپۆست، كە بەردەوام خۆى بەپشتیوانى كەسوكارى شەهیدان زانیوە.

* پڕۆفایلى دكتۆر ڕێكەوت ..
_ دكتۆر ڕێكەوت محەمەد ڕەشید .
_ ساڵى 1997 كۆلیژى پزیشكى تەواوكردووە .
_ساڵى 1998 هاتووە بۆ نەخۆشخانەكانى شۆڕش و دواتر چۆتە كۆیە و لەشوێنى براكەى دكتۆر محەمەد خۆشناو، دكتۆر شاخەوان خۆشناو دەست بەكاربووە .
_ ساڵى 2001 بوو بە سەرۆكى پزیشكە موقیمەكان .
_ ساڵى 2004 بڕوانامەى دبلۆمى باڵاى تەواو كرد .
_ ساڵى 2005 بەفەرمانى دكتۆر محەمەد خۆشناو وەزیرى تەندروستى ئەو سەردەمى ئیدارەى سلێمانى بووبە بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى فریاكەوتن .
_ مانگى 7ى ئەمساڵ 2008 لەسەر فەرمانى دلێرى سەید مەجید تەكلیف كرا لەشوێنى حەمەخۆشناو دەست بەكار بێت.
_ ڕۆژى 20 / 11 / 2008 بەڕەسمى وەك سەرۆكى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە لەشوێنى د . محەمەد خۆشناو دەست بەكاربوو.

بەڕێزان ئەم وێنانەى خوارەوە ئێستاى نەخۆشخانەكانى شۆڕش و دەزگاى تەندروستى پێشمەرگەن؟ سەیر بكەن و بزانن حزب چۆن دەستى لەبینەقاقاى ناوە لەژێر سێبەرو فەرمانڕەوایى و سەرپەرشتى جەنابى بەڕێز دكتۆر ڕێكەوت قوتابیە گوێ ڕایەڵەكەى حەمەخۆشناو .









نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە