دكتۆر‌و كارمەندانى تەندروستى بەڕێز ووریابن كارەسات بەڕێوەیە، كۆنگرەكانى سەندیكا باشترین نموونەن
Wednesday, 23/05/2012, 12:00
مایكڵ ڕۆبن لەدیمانەیەكدا لەگەڵ گۆڤارى لڤین ژمارە 198 دەڵێ ... حكومەتى هەرێم نیوەى ئەو ووزەی لەهێرشكرنە سەر كەسەكاندا سەرفى دەكات، لەباشكردنى ئیدارەكەیدا سەرفى بكردایە، كوردستان دەبووە شوێنێكى زۆر دەوڵەمەندتر .
وەك لاى هەمووان ڕوون و ئاشكرایە سیستەمى تەندروستى كوردستان ڕۆژبەڕۆژ لەپاشەكشەى بەردەوامدایەو هەموو لایەك لەخەڵكى دڵسۆز هەوڵەكانى خۆیان خستۆتەگەڕ تالایەنە خراپەكانى ئەم سیستەمە نیشانى هەموو لایەك بدەن بەمەبەستى چاككردنى بەڵام بەداخەوە هەست دەكەین نەك نیەتى چاككردن نیە بەپێچەوانەوە هەوڵێكى بەرنامە بۆ داڕێژراو لەئارادیە دەیانەوێت دەستى حزب لەناو جومگەو پایەكانى وەزارەتى تەندروستى و بەڕێوبەرایەتیەكاندا بەهێز بكەن و هەردوو لایەنى دكتۆر و كارمەندى تەندروستیش بكەن بەگژیەكدا ئێستا دۆخێكى نەخوازراوى نەویستراو لەسەرجەم نەخۆشخانەو مەڵبەندە تەندروستى و دامەزراوە تەندروستیەكاندا بەئاشكرا هەستى پێ دەكرێ بەشێوەیەك پزیشك و یاریدەرانى پزیشك و پەرستیارە بەڕێزەكان وەك دوژمن سەیرى یەكتر دەكەن هەست دەكەى هیچ ڕۆڵ و هاوكاریەك بەدى ناكرێت لەنێوانیاندا كەپێمانوایە زەرەرمەندى یەكەمى ئەو دۆخە نەخوازراوە خەڵكى كوردستان بەگشتى و نەخۆش و هاوڵاتى بێ دەسەڵاتە بەتایبەتى .
بۆیە ئێمە تكاو داوایەكى برایانە لەكارمەندانى بەڕێزى تەندروستى و پزیشكە بەڕێزەكان دەكەین با بەووریایى و برایانە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە نەخوازراوەدا بكەین دڵنیابن ئێمە تەواوكەرى یەكترین براى یەكترین بەیەكەوە جوانین بەیەكەوە دەتوانین ململانێ لەگەڵ ئەم دەسەڵاتە حیزبیەدا بكەین كەدەیانەوێت بمانكەن بەگژیەكدا بادەست لەناو دەست خزمەتى ئەو میللەتە بكەین ، باهەمووان بەیەكەوە هەوڵى بڕینى ئەو دەستە بۆگەنە حیزبیە ناشیرینە بدەین لەناوەندە تەندروستیەكاندا كەئێستا زۆر بەنهێنى و زیرەكانە ئیش لەسەر تێكدانى زیاترى ئەم پەیوەندیە دەكەن و دەیانەوێت دۆخى خراپى سیستەمى تەندروستى كوردستان بەو ململانێیەوە سەرقاڵ بكەن دەیانەوێت بەهەمان كارنامەى حەمە خۆشناو كاربكەن كەبەردەوام دەیووت گەر دەتەوێت سەركەوتووبى قەت وامەكە نێوانى دكتۆر‌و كارمەندى تەندروستى باش بێت ، بیانكە بەجاسووس بەسەر یەكەوە تابتوانیت مەرامەكانت بهێنیتە دى .
لەماوەى ڕابردوودا سەندیكاى كارمەندانى تەندروستى لەژێرفشارى كارمەنداندا كۆنگرەى بەست بەڵام هەرزوو جوانیەكانى كۆنگرەكە لەبار بران و حیزب بەئاشكرا دەستى خستەناوى و هەمان دەموچاوە دووبارە ناشیرینەكانیان هێنایەوە پێش و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكانیش بایكۆتى كۆنگرەكەیان كرد‌و ڕێگەنەدرا ئەم سەندیكایە بەپیشەیى بكرێتەوەو كارمەندانى تەندروستى خۆیان خاوەن بڕیاربن بەهەمان شێوەى كۆنگرەى سەندیكاى كارمەندانى تەندروستى حیزب خەریكە سەندیكاى پزیشكانى كوردستانیش بەهەمان دەردو شێوە بەرێت ،دوایى دوانزە ساڵ لەژێر فشارى ژمارەیەك پزیشكى دڵسۆزدا ئەم سەندیكا حیزبیە بەنووسراوى ڕەسمى بڕیاریدا كۆنگرە ببەستێ بەڵام كاتێك سەیریان كرد پزیشكان چیتر قبوڵ ناكەن كوێرانە بچنە ناو هەڵبژاردن ئەو عەیامە گوزەشت پارتى و یەكێتى پۆست و كورسیەكان لەنێوان خۆیاندا دابەش بكەن بەپەلە كەوتنەخۆ بۆ تێكدانى كۆنگرەكە بەڵام بێ گوێدانە ڕێگریەكان لیژنە چالاك و ماندوو دڵسۆزەكەى ئامادەكارى كۆنگرە ڕۆژى 3 / 2 / 2012 كۆبوونەوەى هاوبەشى خۆى بەئامادەبوونى نوێنەرانى (دهۆك ، سلێمانى ، هەولێر ، كەركوك) ئەنجامداو لەسەر كۆمەڵێك خاڵ ڕێكەوتن ، ڕۆژى 4 / 2 / 2012 لیژنەى ئامادەكارى كۆنگرەى سەندیكاى پزیشكانى كوردستان بەنووسراوى ژمارە 14 ئاگادارى بۆ گشت پزیشكە بەڕێزەكان دەركرد سەبارەت بەچۆنیەتى خۆ ئامادەكردن بۆ كۆنگرەو ووردەكاریەكانى بەڵام لەبڕیارێكى زۆر سەیرى تاك لایەنەى دیكتاتۆریانەى حیزبیانەداڕِۆژى 23 / 2 / 2012 لێپسراوى لقى هەولێرى سەندیكاى پزیشكان دكتۆركامەران ڕەسوڵ (كەیەكێتیە)بەنووسراوى ژمارە 42 تاك لایەنە بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى لیژنەى ئامادەكارى كۆنگرەى دەركرد ، ڕۆژى 27 / 2 لیژنەى ئامادەكارى كۆنگرە بەنووسراوى ژمارە 21 ئاگادارى سەرۆكى لقى هەولێرى سەندیكاى پزیشكانى كرد (ئاگادارتان دەكەینەوە لیژنەى ئامادەكارى كۆنگرەى سەندیكاى پزیشكانى كوردستان بۆ هەڵبژاردن دەسەڵاتى سەرەكیەو فەرمانەكانى جێ بەجێ دەكرێ دوایى دانانى لیژنەى ئامادەكارى لەلایەن سەندیكاى پزیشكان هیچ لقێك ناتوانێ هەڵیوەشێنێت داوا دەكەین بۆ ئاگادارى و دڵنیابوون پەیوەندى بەلایەنى یاسایى و دادوەر بكەن) هەوڵەكانى لیژنەى ئامادەكارى بۆ سەرخستن و كردنى كۆنگرە لەكاتى خۆیدا بێ ئەنجام بوو ئەمجارەیان لەبڕیارێكى زۆر سەیرو نامۆتردا دوور لەئامانج و ئەركە پیشەیەكانى ڕێكخراوەكە ڕۆژى 14 / 5 / 2012 دەستەى گشتى سەندیكاى پزیشكانى كوردستان بەنووسراوى ژمارە 110 و بەئیمزاى دكتۆر هادى نەقشبەندى نەقیبى سەندیكاى پزیشكان (كەئەویش یەكێتیە) بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى لیژنەى ئامادەكارى كۆنگرەو دواخستنى كۆنگرەی دەركرد كەپێمانوایە لەگەڵ ئەوەى كارێكى نایاسایە ئەوپەڕى سوكایەتى و ئیهانەشە بەپزیشكان چونكە كەس ناتوانێ ئەم لیژنەیە هەڵوەشێنێتەوە بەپێپى پەیڕەو پڕۆگرامى سەندیكا ، هەروەها ئەم بڕیارە پزیشكان خۆیان دەیدەن نەوەك كەسانى حزبى لەدەرەوەى سەندیكا ئیعاز بدەن بەنەقیبى سەندیكا بەهەڵوەشاندنەوەو دواخستنى كۆنگرە ، ئەمە پێچەوانەى ئەو پێناسەیەشە كەلەپڕۆگرامى ناوخۆى پێشنیاركراودا هاتووەو دەڵێ ((سەندیكاى پزیشكان ڕێكخراوێكى پیشەیى زانستى دیموكراتیە نوێنەرایەتى پزیشكانى هەرێمى كوردستان دەكات)) ئەوەتا بەئاشكرا ڕێگە نادەن سەندیكاى پزیشكان ڕێكخراوێكى پیشەیى بێت چ جاى ئەوەى دیموكراسی بێت ، ((ئەم وێنەیە چەندە ناخۆشە ئەوەندەش مایەیى خۆشحاڵیە بەوەى كەیەكێتى و پارتى سیقەو متمانەیان لەدەستداوە بەكەمبوونى ژمارەى ئەندامانیان لەتێكرایى چین و توێژەكانى كۆمەڵ بەتایبەتیش پزیشكان و مامۆستایان و ئەندازیاران و كارمەندانى تەندروستى و .... هتد)) ، ئەمە لەكاتێكدایە ماوەى زیاتر لە 12 ساڵە ئەم سەندیكایە كۆنگرەى نەبەستووە هەر شەش مانگ جارێك یەكێتى و پارتى ئاڵۆگۆڕ بەپۆستى نەقیبى سەندیكاوە دەكەن ، ئەوەى زیاتر دەستی هەیە لەئەنجام نەدانى كۆنگرە یەكێتیە ، چونكە لەماوەى سێ كابینەی ڕابردووى حكومەتى حزبى پارتى و یەكێتى پۆستى وەزیرى تەندروستى لاى یەكێتى بووە بەتایبەت لەسەردەمى تاهیرهەورامى سەرۆكایەتى هەرێم خۆى لەو وەزارەتە هاتە دەنگ و بەر ڕەخنەى تووندى ڕاپۆرتەكەى سەرۆكایەتى هەرێم كەوت كەهەر ئەمەش بوو وایكرد یەكێتى لەكۆبوونەوەى مەكتەبى سیاسى ڕۆژى 1 / 4 / 2012 بەزۆرینەى دەنگ بڕیاربدا تاهیرهەورامى كاندید نەكرێتەوە بۆ پۆستى وەزیرى تەندروستى بەهۆكارى سەرنەكەوتوویى و ڕاپۆرتى لیژنە چاكسازیەكەى سەرۆكى هەرێم كەوەزارەتى تەندروستى بەخراپترین وەزارەت ناوبرد جگەلەو هەموو ڕاپۆرتەى لەدەزگاكانى ڕاگەیاندن و سایتەكان بڵاوكرانەوە لەسەر ئەم وەزارەتە ، ئێستاش دكتۆر ڕێكەوت بەهەمان شێوە لەبەر ئەوەى لەسلێمانى پۆستى حزبى و حكومى بەیەكەوە هەبووە لاى دكتۆر‌و كارمەندانى تەندروستى بەگشتى خۆشەویست نیە بۆیە پێش بینى دەكرا لەهەڵبژاردنى سەندیكاى پزیشكان یەكێتى گورزێكى كوشندەو گورچكبڕى بەر بكەوێ بۆیە هەموو هەوڵ و تواناكانى خۆیان خستە گەر بۆ تێكدانى كۆنگرەكە ، بەپێى ئەو زانیاریانەى دەست كەوتووە لەڕاپۆرتێكدا ژمارەیەك پزیشكى ناسراوى یەكێتى لەهەولێر لەنمونەى دكتۆر كامەران و دكتۆر داراو دكتۆر هادى زانیارى و هەواڵى ناڕاستیان داوە بەمەكتەبى سیاسى یەكێتى بەوەى كە گۆڕان و پارتى لەم هەڵبژاردنە تەنسیقی ژێربەژێریان هەیە كەدەیانەوێت بەهەڵبەستنى ئەم چەواشەكاریانە خۆیان لەلێپرسینەوى حیزبى بدزنەوە، چونكە خۆشیان باش باش دەزانن نەیانتوانیوە نمونەیەكى جوان لەكارى ڕێكخراوەیى و پیشەیى پێشكەش بەپزیشكان بكەن بۆیە دەبینین دواجار بەناچارى بڕیار دەدەن لەگەڵ پارتى بەیەك لیست بەژداربن بۆ شاردنەوەى ئەو عەیبە گەورەیە كەئەمەش هەرزوو ناڕەزایى زۆر توندى پزیشكە گەنجەكانى بەدواى خۆیدا هێناو لەبەیاننامەیەكدا ئەمەیان بەهەموو لایەك ڕاگەیاند كەوا قبوڵ ناكەین هەڵبژاردنى سەندیكا بەشێوە لیست بێت و دەستێوەردانى حیزب جێگەى قبوڵكردن نیە ، چونكە سەرەتا بڕیاربوو هەڵبژاردنى كۆنفرانسى لقەكانى سەندیكا بۆ كۆنگرە بەشێوەى هەڵبژاردنى تاكەكەسى بێت كەشێوازێكى نوێ و دوور لەململانێیى حیزبى بوو ، یەك لیستى بەسیاسى كردن و حیزبى كردنى پڕۆسەكەیە ، لەگەڵ هەموو ئەمانەدا ئەوەى مایەیى نیگەرانیە دەیانەوێت لەپەناى ئەم سیناریۆیانەدا دكتۆر‌و كارمەندانى بەڕێزى تەندروستیش بكەن بەگژیەكدا بۆیە دووبارە داواكارین لەهەموو لایەك باهەموو هەوڵەكانى خۆمان بخەینەگەڕو ڕێگا لەم كارە چەپەڵانەیە بگرین لەتێكدانى كۆنگرەى سەندیكاى كارمەندانى تەندروستى سەركەوتووبوون كارمەندانیان بەسەر دوو بەرەدا دابەشكرد پیلانەكانیان بۆ شكست پێ هێنانى كۆنگرەى پزیشكانیش تاڕادەیەك سەركەوتوو بووە هیواو ئاوات و خواستەكانى برایانمان لەكارمەندانى تەندروستى و ئێمەى پزیشكانیشیان بۆ كاتێكى نادیار دواخستووە باڕێگەنەدەین لەناوەندەكانى تەندروستیدا بمانكەن بەگژیەكدا .
_ بەیاننامەى سەدو یەك پزیشكى گەنج كەبەسەندیكا حزبیەكەى نەیتوانى ببێتە ڕێكخراوێكى پیشەیى ڕاستەقینە تانوێنەرایەتى پزیشكان بكات دەڵێن بەسە چیتر قبوڵ ناكەین دەستێوەردانى حزبى بكەن بەهەموو شێوەیەك دژى ئەم بڕیارەتان دەوەستینەوە .
هه‌ڵبژاردنی سه‌ندیكا به شێوازی لیست جێگای قبوڵكردن نیه .
دەستێوردانەکانى حیزب جێگاى قبوڵكردن نیە .
بۆ رای گشتی ........ به‌یاننامه‌ی ناره‌زایی
یه‌كێك له سیماكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و دیموكراتی بوونی رێكخراوه ناحكومی و پیشهییهكانه, كه ئه‌ركییان بریتییه له داكۆكیكردن له ماف و ئه‌ركی ئه‌ندامه‌كانیان, بچوكترین موماره‌سه و مافێكی ئه‌ندامه‌كانیش به‌سه‌ر ئه‌م رێكخراوانه‌وه خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه ئه‌م رێكخراوانه به‌شێوازی دیموكراسییانه و مه‌ده‌نییانه كاروباره‌كانی ناو خۆیان رێكبخه‌ن, رێگه نه‌ده‌ن به هیچ ده‌سته و تاقمێك ده‌ستوه‌ربداته كاروباریانه‌وه..
رێكخراوی سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستانیش یه‌كێكه له رێكخراوه پیشه‌ییه‌كانی كوردستان, پاش سووڕێكی متبوونی چه‌ند ساڵی وا ئێستا ئه‌یه‌وێت كۆنگره‌ی خۆی ببه‌ستێت, ئه‌ویش كۆنگره‌ی دووای یه‌كگرتنی هه‌ردوو سه‌ندیكای هه‌ولێر و سلێمانییه..
هه‌ر چه‌نده له سه‌ره‌تادا بریار بوو هه‌ڵبژاردنی كۆنفرانسی لقه‌كانی سه‌ندیكا بۆ كۆنگره به‌شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی تاكه‌كه‌سی بێت (مرشح الفردی), كه شێوازێكی نوێ و مه‌عقول بوو, دوور بوو له ململانێ و شهرهپهرۆی حزبه‌كان, وه مایه‌ی خۆشحاڵی زۆربه‌ی پزیشكانی كوردستان بوو, به‌ڵام ماوه‌یه‌كه ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه كه كاربه‌ده‌ستانی ئێستای ناو سه‌ندیكای پزیشكان بڕیاریان داوه هه‌ڵبژاردنی سه‌ندیكا به‌شێوه‌ی لیست بێت, واته حیزبه‌كان لیستی خۆیان دروستبكه‌ن و پزیشكان ده‌نگیان پێبده‌ن.
ئه‌م شێوازه‌ش به‌لای ئێمه‌وه جێگای قبووڵ نییه, ئاشكرای ده‌كه‌ین كه ئێمه وه‌كو پزیشكان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌م بریاره ده‌وه‌ستینه‌وه, چونكه به هه‌وڵێكی ده‌بینین بۆ ده‌ستێوه‌ردان و یاریكردنی حیزب به كاروباری پزیشكانه‌وه, ئه‌مه به سیاسه‌تكردنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌یه.
ئه‌وه‌ش به حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ڵێین (به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆنه‌وه) كه لێناگه‌ڕێین سه‌ندیكای پزیشكانیش وه‌كو سه‌ندیكاكانی مامۆستایان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی لێبكه‌ن, به كه‌یف و ئاره‌زووی خۆیان ده‌ستی تێوه‌ربده‌ن..
بۆیه به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م بریاره, هه‌موو رێگه‌یه‌كی مه‌ده‌نییانه و شارستانییانه ده‌گرینه به‌ر, هه‌موو ئه‌گه‌رێك له‌به‌رده‌ماندا كراوه‌یه .
به‌هیوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م بریاره...
_ له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌یاننامه‌دا, ناوی 101 پزیشكی نارازی هاوپێچ كراوه...
1. د. سه‌ركۆ جمال شێخه.
2. د. . هادی محمد عبدالله .
3. د. ره‌وشت ره‌شید .
4. د. دڵشاد حمه عه‌لی .
5. د. به‌ختیار قادر حمه خورشید.
6. د. سروه ئه‌ركان ساڵح.
7. د. سەباح غفور تاهیر.
8. د. ره‌وا حمه غه‌ریب.
9. د. سۆران محمد غه‌ریب .
10. د. عبدالفتاح هه‌ورامی.
11. د. هه‌رێم حه‌مه‌د حه‌سه‌ن.
12. د. سۆران محمد احمد .
13. د. راكۆ عبالقادر حمه ره‌شید.
14. د. ئومێد محمد ره‌سول.
15. د. ئاوات جمال واژه‌یی.
16. د. شه‌یما قادر حسێن.
17. د. هێمن حسێن عوسمان .
18. د. تانگۆ زاهیر.
19. د. ئاراس نجم ا‌لدین عبدالغفور.
20. د. به‌رهه‌م زین ا‌لدین ساهیب.
21. د. سامان حمه‌خورشید شه‌ریف.
22. د. دڵشاد حمه‌خورشید ره‌حمان.
23. د. هه‌ردی سیروان محمد.
24. د. مهاباد عبالعزیز سالح.
25. د. هه‌ردی محمد زاهیر.
26. د. هێمن قادر حسن.
27. د. ابوبكر قادر رسول.
28. د. حمید محمد زه‌ڵمی.
29. د. كاردان احمد نه‌جار.
30. د. ئاسۆس قادر محمود.
31. د. دیار حسن مارف.
32. د. گۆران فریاد.
33. د. سه‌عدی خلیل.
34. د. كاوه سەباح.
35. د. مسعوود محمود حاجی.
36. د. عبدالله كمال.
37. د. سامان انور فرج.
38. د. ئاری محمد عبدالله.
39. د. ئاری منێور حسن.
40. د. سیروان جمال احمد.
41. د. ئومێد محمد حسین.
42. د. كمال حسین خزر.
43. د. هێمن حسێن بایز.
44. د. راژان ێباح حسن.
45. د. سه‌فین عوسمان محمود.
46. د. خالید نجیب علی.
47. د. خالید عبدالرحمن ره‌فیق.
48. د. كامه‌ران حسن محمد.
49. د. هێمن حسێن كاكهعلی.
50. د. رامان سابر معروف.
51. د. كارزان مارف موراد.
52. د. كۆچه‌ر حسن.
53. د. فه‌ره‌یدوون فه‌همی اسكندهر.
54. د. ره‌وه‌ند محمد ره‌ووف.
55. د. جه‌عفه‌ر عمر احمد.
56. د. هێمن فاتح قه‌ره‌داخی.
57. د. رێدار محمد امین.
58. د. هۆشمه‌ند ره‌حمان اسعد.
59. د. سالار سه‌باح پیرداود.
60. د. حسن عبدالله احمد.
61. د. بیلال عبدالله.
62. د. سەڵاح حسن.
63. د.گۆران عبدالله.
64. د. شوان فایه‌ق محمد.
65. د. هیوا شێرزاد .
66. د. سواره حمید محمد.
67. د. شیلان ێاڵح محمد.
68. د. په‌یمان قاسم محمد.
69. د. سه‌رهه‌د ئیسماعیل قادر.
70. د. ئالان عبدالله محمد.
71. د. پێشه‌وا غریب احمد.
72. د. سمین قادر محمد.
73. د. رۆژان جمال حمه علی.
74. د. باخان محمد عبدالرحمن.
75. د. ناز عوسمان ره‌شید.
76. د. لانه ئازاد.
77. د. سارا تۆفیق.
78. د. ژین عبدالله.
79. د. سه‌لار غازی علی.
80. د. گۆڤار عمر محمد.
81. د. ئالان عبدالله محمد.
82. د. ئاوات ابوبكر میرزا.
83. د. كه‌نار ابراهیم ێابر.
84. د. ئاسۆ سعید محی ا‌لدین.
85. د. هاوكار علی احمد.
86. د. عزیز قادر سلێمان.
87. د. هۆشمه‌ند جمال حمه .
88. د. كارزان حمید مجید.
89. د. ئامانج باقر اسماعیل.
90. د. رزگار نجم ا‌لدین نامیق .
91. د. شاهین یوسف حمید.
92. د. شادان حمه علی.
93. د. عقید عابد علی .
94. د. شكار شێركۆ حمه فازل.
95. د. جیهاد ابراهیم حمه شه‌ریف.
96. د. داهات جمال حوێزی.
97. د. عوسمان عمر به‌رزنجی .
98. د. به‌ڵێن به‌رزان.
99. د. شه‌ونم عبدالله محمود.
100. د. ئه‌ژین حمه تۆفیق.
101. د. نیگا شه‌فیق .
کلیکی هەر یەک لەم سێ لینکانەی خوارەوە بکە:
1,
2,
3
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست