وەستاحەسەن و سوتانى كۆگاى دەرمان ، چوونى بۆ ئەردەن و میوانى كێیە لەئەردەن ؟
Saturday, 23/05/2009, 12:00
دوایى ئەوەى هەواڵ و دەنگوباسى دەركردنى وەستاحەسەن بەڕێوبەرى ئاسایشى سلێمانى بڵاوكرایەوە هەرزوو ڕاگەیاندنە چەواشەكاریەكانى یەكێتى ئەمەیان ڕەت كردەوە و ڕایان گەیاند كەوا وەستاحەسەن بۆماوەى 10 ڕۆژ مۆڵەتى وەرگرتووە و بەمەبەستى چارەسەركردن ڕۆیوە بۆ ووڵاتى ئەردەن ، بەڵام بەپێیى ئەو زانیاریانەى ئێمە دەستمان كەتووە و هەرزوو ئاگاداركراین و لەناو ئاسایشى گشتى بەدواداچوونمان بۆكردوە وەستاحەسەن لەسەر مەسەلەى دۆسیەیى سوتانى كۆگاى دەرمانى سلێمانى لەسەردەمى دكتۆرمحەمەدخۆشناو وەزیرى ئەوساى دزى تەندروستى ئیدارەى سلێمانى دوورخراوەتەوە و ڕۆیوە بۆ ئەردەن و لەئەردەنیش میوانى دكتۆرمحەمەدخۆشناوە .
فەرموون لەگەڵ درێژەى ئەم بابەتە ...
ماوەى زیاتر لە 5 مانگە دووپاسەوانى تایبەتى دكتۆرمحەمەدخۆشناو دكتۆرى تایبەتى جەلالى سەرۆك كۆمارى عەرەبى و وەزیرى پێشووى تەندروستى سلێمانى و شەریكى عومەرفەتاح لەسەدان پڕۆژە لەئاسایشى گشتى سلێمانى دەستگیركراون ، هەرزوو هەواڵەكە لەناو دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە و نەخۆشخانەى شۆڕش و فەرماندەیى گشتى و ئیدارەى گشتى وابڵاوكرایەوە كەئەم دووپاسەوانە تایبەتەى حەمەخۆشناو ئامێر و كەلوپەل و سەیارەیەكى زۆری نەخۆشخانەكانى شۆڕشیان بۆ خۆشناو دزیوە و گواستۆتەوە بۆ ناوچەى خۆشناوەتى و سنوورى پێنجوێن و ئێران .
دوایى دەستگیركردنى ئەمانە حەمەخۆشناو بەهاوكارى وەستاحەسەن لەسیناریۆیەكدا بۆپەردەپۆش كردنى ئەم مەسەلەیە و شێواندنى دۆسیەكان خۆشى چوارداواى یاسایى لەسەر پاسەوانەكانى لەئاسایشى گشتى تۆمار ئەكات و پاسەوانە زەلیل و داماوەكانى تۆمەتبار ئەكات بەوەى كەهەوڵى كوشتنى ئەو منداڵەكەى و دزینى سەیارە و پارە و زێر و سامانەكەیان داوە و ئەڵێ كاتى خۆشى وەستا حەسەنم لەو مەسەلەیە ئاگادار كردۆتەوە ؟ .
بەپێیى زانیارى ئەو سەرچاوەیەیى ئێمە لەئاسایشى گشتى دەستمان كەوتووە دوایى لێدان و ئازاردانێكى زۆر لەسەر ئەم دۆسیە دروستكراوانە هەردوو پاسەوانەكەى خۆشناو ئەم تۆمەتانەى خۆشناو ڕەت ئەكەنەوە و لەبەردەم مامۆستاسەیفەدین دان بەهەموو ئەو دزى و تاڵانیانەى خۆشناو دائەنێن و بۆیەكەمجار و لەدان پیانانێكى زۆر سەیردا پاسەوانەكانى خۆشناو ئەڵێن .... هەر ئێمە بووین كاتى خۆى كۆگاى دەرمانى سلێمانیان سوتاندوە و ئێوارەكەشى لەگەڵ براكەى حەمەخۆشناو ئامێرەكانمان گواستۆتەوە و شەوەكەیشى سوتاندومانە و لەپڕۆسەى ئازادى عێراقیش بەئاگادارى وەستاحەسەن تاڵانیەكى زۆرمان لەكەركوك و نەخۆشخانەكانى كەركوك هێناوە بەناوى نەخۆشخانەى شۆڕش و دوایى هەموویمان گواستۆتەوە بۆ گوندە هەزار دەفتەر دۆلاریە بەهەشتیەكەى حەمەخۆشناو لەخۆشناوەتى ؟ .. ...
((لەكاتى لێكۆڵینەوە لەم دۆسیەیەدا مامۆستا سەیفەدین لەسەر مەسەلەى فڕۆكەوانەكە دوورئەخرێتەوە لەئاسایش و ئەم بابەتە بێ دەنگى لێ ئەكرێ)) ، بەڵام ئێستا دووبارە ئەم دۆسیەیە كراوەتەوە و ئاڵۆز بووە ، بۆیە وەستا حەسەن بەپەلە ڕۆیوە بۆ ئەردەن تالەگەڵ حەمەخۆشناو پیلانێك دابنێن و تاجەلال تاڵەبانى لەسلێمانیە هەوڵ بدەن ئەم دۆسیەیە دابخەن و پاسەوانەكانى خۆشناویش ئازاد بكەن . ....
ئێمە كاتى خۆشى بەروارى 8 / 2 / 2009 هەر لەكوردستانپۆست ڕوونكردنەوەیەكى پێویستمان لەسەر چۆنیەتى دەستگیركردنى پاسەوانەكانى حەمەخۆشناو بڵاوكردەوە و هەموو لایەكمان لەو مەسەلەیە ئاگاداركردەوە بەتایبەت فەرماندەیى گشتى و كاك دلێرى سەید مەجید و ئیدارەى گشتى و مەكتەبى سیاسى یەكێتى كەوا ئەتوانن سوود لەدەستگیركردنى ئەمانە وەربگرن و سەدان دزى و گەندەڵى حەمەخۆشناو و بەرپرسەكانى خوارەوە ئاشكرابكەن ، بەڵام هەموویان لەترسى تاڵەبانى بێ دەنگیان لێً كردووە و نەچوون بەتەنگ ئەو مەسەلەیەوە .
ئێمە زۆر دڵنیاین لەڕاستى ئەم هەواڵە و ناوەرۆكەكەى بۆیە داوا لەسەرجەم ڕۆژنامەنووسان و ڕۆژنامە ئازادەكان و ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى و ڕێكخراوى خاچى سوور و وەزارەتى مافى مرۆڤ و دەزگاى چاودێرى دارایى و وەزارەتى تەندروستى و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەكەین بەدواداچوونى وورد بۆ ئەو مەسەلەیە بكەن و قالەى حەمەجان ناچاربكەن ڕوونكردنەوەى پێویست لەمبارەوە بدات بەدەزگاكانى ڕاگەیاندن و دووبارە مەسەلەى سوتانى كۆگاى دەرمانى سلێمانى زیندوو بكەنەوە ، نەوەك بەناوى تۆمەتى كوشتن و دزى و ڕفاندن و هێنانى تیرۆریست و تلیاك و تۆمەتى پڕوپووچ بۆ ئەو پاسەوانە زەلیلانە ئەم دۆسیەیە لەبەین بەرن و لەجیاتى حەمەخۆشناو و وەستا حەسەن ئەم پاسەوانە بەسەزمانانە دادگایى بكرێن و دواتریش وەك سەدان هاوڵاتى ترى بێ گوناه لەلایەن ئاسایش و دەزگاى زانیاریەوە شوێن بزربكرێن .
وەلەهەمان كاتدا داواكارین لەهەموو ئەو پاسەوان و كارمەندانەى كۆگاى دەرمانى سلێمانى كەوا كاتى خۆى وەستاحەسەن لەسەر ئەو مەسەلەى سوتانى كۆگاى دەرمانە لەسەر فەرمانى حەمەخۆشناو دەستگیرى كردن و لاى خەڵك لەكەڕامەتیان دراو شكێًندران و دوایش هیچیان لەسەرنەبوو و ئازادكران ئەمڕۆ داواى یاسایى خۆیان تۆمار بكەن لەسەر حەمەخۆشناو و وەستاحەسەن و لەحەقى خۆیان و دەستگیركردنیان بەناحەق خۆش نەبن .
سوپاس بۆ هەموو ئەو كەس و لایەنانەى هاوكاریان كردین لەپێدانى ئەم زانیاریانە بەهیواى بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەى زیاتر لەلایەن خەڵك و ڕۆژنامەنووسان و كەناڵەكانى ڕاگەیاندنەوە .
گروپى چیایى كوردستانپۆست .
سلێمانى .
23 5 2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست