نوێنەره کارتۆنیه‌که‌ی مام جه‌لال که‌وته گڕوگاڵ له هۆلندا
Tuesday, 11/08/2009, 12:00
منیش با وه‌لامێكی شیاوی شێخ شمباڵ نوێنەره کارتۆنیه‌که‌ی مام جەلال بۆ رێکخستنەکانی ئەوروپا بده‌مه‌وه زور بی شه‌رمانه له کوردستانی نۆێ له به‌رواری 9-8-2009 هێرشێكی توند كردبو سه‌ر به‌رێز مامۆستا جه‌مال حاجی محمد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بالی ریفۆرم لێپرسراوی مه‌لبه‌ندی ده‌ره‌وه .
شەرمەزاریە دەسەڵاتى یەكێتى یارى بەچارەنووسى خەمخۆرهکانی خۆی بکات له ڕێگه‌ی نوێنه‌رێکی نا شه‌رعی نامۆ به حیزبێکی سۆشیال _ دیموکرات که ناویان لێناوه نوێنه‌ری مام جه‌لال له ئه‌وروپا، ئه‌م نوێنه‌ره له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک که‌سی نه‌خوێنده‌وار که ڕۆژانه له کۆبوونه‌وه داخراوه جاسوس ئاساکانیاندا سوکایه‌تی به‌و کادروپێشمه‌رگه دێرینانه ده‌کان كەبەقەدەر مووەڕەشەكانى سەرەوسمێڵیان ڕۆژه ڕه‌شه‌کانی سه‌رده‌می شاخیان به‌ڕێکردوه بۆ ڕزگاری گه‌ل ، ئەوجاسووسانهى كەقسەى بێبنه‌ما لەسەر هەڤاڵانی خۆیان ده‌که‌ن که هه‌ڵوێستیان هه‌بووه، بیرناکانه‌وه له‌خه‌باتی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی ساڵانێک شەقیان لەبەرد هەڵداوەو برسێتی تونێتیان چه‌شتوه و چەندین جار لەكەنارى مەرگ گەڕاونه‌تەوە بەئازایەتى و خەبات وماندووبونى خۆیان بونهتە پێشمه‌رگه وئه‌ندام وکادر و بەرپرس نەك ماستاوكردن و جاسوسى و پیاوپیاوێنە . ؟؟.
زور بی شه‌رمانه باسی له مامۆستا جه‌مال ده‌کات چه‌ندین به‌ڵگه‌ی لهبهردستایه نازانم به‌چی رویه‌که‌وه باس له وه ده‌کات وا ده‌لێت ده‌بوایه به به‌رێزه‌وه باسی لهمامۆستاجهمال بکردایه . جێگایی شه‌رمه‌زاری كردنه شێخ شمباڵ نوێنەری مام جەلال له ئاکامی ئه‌و هه‌موو کێشه و گرفتانه‌ی بۆ باسی نه‌کرد له کاتی خۆی له کۆبونه‌وه‌کانی مه‌ڵبه‌ند یان له به‌ر مانه‌وه‌ی خۆتان له لیستی نوێنەری مام جەلال بمێنه‌وه بۆ پاره‌وه‌رگرتن و دزیهکانتان به ناوی پیروزی پیشمه‌رگه وه خۆتان حه‌شار داوا، یان ئاغاکانتان وتوویه‌تی وابڵی خه‌جاڵه‌ت بیت خۆت و ئاغاکانتان .
وڵامێك بو تۆی گه‌نده‌ڵ كه‌پێشبینی ده‌کرێت تۆ جه‌ند گهندلیت چه‌ند پاره‌ت وه‌رگرتوه
بۆباس له وه‌بکه‌م که مانگانه چه‌ند وه‌ر ده‌گریت له مه‌کته‌ب رێکخستنه‌وه بۆ سه‌رفیان ناکه‌یت
بۆ باسی ئه‌وه ناکه‌ت چه‌ند وه‌ر ده‌گریت له ئاغاکهتهوه بۆ باسی ناکه‌یت ئه‌م جاره چه‌ند وه‌رگرت له کوردستان.
شێخ شمباڵ که یارمه‌تی مانگانه‌ی خۆی پێنج هه‌زار دولار5000$ وه‌ر ده‌گرێت وه‌ک مه‌عاش وه هه‌وه‌ها سۆسیال وه‌ر ده‌گرێت ها ها ها ..، بۆ نه‌سریه‌ی مانگانه 1$ ده‌فته‌ر وه‌ر ده‌گرێت بۆ سه‌رفیاتی نوێنەرا تیت چیت لی سه‌رف ده‌که‌یت، دوای ئه‌وه‌ی گه‌رانه‌وه بۆ وولات بۆ تهکتولی به‌باڵی خه‌تی گشتی خۆی سه‌ری کرد به لای هه‌موو ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌لی یه‌کێتی به‌ناوی تهکتولی به‌باڵی خه‌تی گشتی که پێوستی به یارمه‌تی مادی هه‌یه بۆ ئه‌وروپا بۆ کاری ته‌کتول دژی ریفۆرم و کاك نه‌وشیروان ، ده‌چێته لای مام جه‌لال دوای پاڕانه‌وه بۆ خۆی و تهکهتولهکهی 4 $ ده‌فته‌ر دۆلار وه‌ر ده‌گرێت وه ده‌چێته لای دکتۆر به‌رهه‌م سالح لای ئه‌ویش 2 $ ده‌فته‌ر دولار وه‌ر ده‌گرێت ده‌چێت بۆلای سکرتێری نۆێنهرهکان جه‌مال ئاغا بۆ ئه‌وه‌ی راپۆرته جاسوسیهکانت خۆی باتێ له‌ئه‌ورپا چی کردووه، دوای قسه‌کانی داوای یارماتی لی ده‌کات بۆ کاره‌کانی له‌ئه‌وروپا ، له‌ویش2 $ ده‌فته‌ر وه‌ر ده‌گرێت ، دوایی هه‌مویان ده‌چێته‌لای ئاغاکه‌ی ئه‌رسه‌لان بایز 1 $ ده‌فته‌ر دۆلار بۆ سه‌رف ده‌که‌ن بۆکاره‌کانی دژی ریفۆرم دوای هه‌مویان ئازاد جوندیانی بینی که ئاغای یه‌که‌مێتی نهم زانی چه‌ندی له‌و وه‌رگرت خوا ده‌زانێت له ویش چه‌ندی وه‌ر گرتوه به‌ناوی تهکتولی به‌باڵی خه‌تی گشتی نۆێنه‌ره که‌ی مام جه‌لال له له ئه‌ورپا
9$ دهفتههر وه‌ر ده‌گرێت ئافه‌ریم شه‌فه ،
من زۆر به‌لگه‌م لایه که ساڵه‌کانی پێشوو چ کاره بوویت چیت کردوه قابیله نازانین له سالانی پێش پێشمه‌رگایه‌تیت چ کاره بوویت !! زۆر به‌ڵگه‌ی ترم لایه گه‌ر ناوبراوان نکوڵیان کرد له‌کاتی خۆیدا ده‌یخه‌مه ڕوو. ئه‌مه‌ش کاره جوانه‌کانی نوێنەره کارتۆنیه‌که‌ی مام جەلال له ئه‌وروپا .
تێبنی : بۆیه نه‌چووه بۆ لای کۆسره‌ت ره‌سول چونکه چاره‌ی ناوێت چاکی ده‌ناسێت خۆی ده‌زانێت بۆ چاره‌ی ناوێت کاتی دێت باسی بکه‌ین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست