كامتان بەڵان ئێوەى جەلالی یان پەكەكەی شۆرشگێر؟
Monday, 02/08/2010, 12:00
بەراستی ئەو قسانەى جەلادێكى وەكو مەحمود سەنگاوی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، پڕ بە پێستی خودی خۆی و حزبەكەیەتی، ئاخر مەحمود سەنگاوی جەلاد، بكوژی شەهیدی جوتیاران مامۆستا ئەمین و دەیان تێكۆشەری دیكەی گەلەكەمان، هەقی خۆیەتی وڕێنەى لەو چەشنە بكات و تێكۆشەرانی گەلەكەمان لە كوردستانی باكور بە (بەڵا) دابنێت، لەبەرئەوەى مەحمود سەنگاوی و هاوشێوەكانی جگە لەو بۆچوونە سەقەتانەیان چاوەڕوانی هیچی دیكەیان لێ ناكرێت، چونكە ئەوانە ئێستا بوونەتە خاوەن سەرمایەو بازرگانی بە كێشەی كوردەوە دەكەن. ئاخر نازانم مەحمود سەگاوی چۆن جورئەتى ئەوە دەكات بە شەڕوانانی پەكەكە بێژێت (بەڵا)؟.
ئێ خۆ كەمالیستەكانیش هەروا ئەڵێن. جا توخوا وەرە كەسێكى وەكو مەحمود سەنگاوی حوكمت بكات، ئەى ئافەرم بۆ یەكێتى نیشتیمانى وای لێ بێ، كەسێكى وەك سەنگاوی ببێتە ئەندامی سەركردایەتی. ئاخر ئەمە قسەى ئەندامی سەركردایەتیەكی یەكێتى بێ دەبێ ئیتر چى لێ چاوەڕێ بكرێ، غەیرى خیانەت و دوژمنكاری گەل و نەتەوەی كورد.
هەى دەستى نۆشیروان مستەفاو گۆران خۆش بێ وا بوونەتە مێردەزمە بەسەر مەحمود سەنگاوى و هاوشێوهکانێوە، جێگاى داخیشە یەكێتى وای لێ بێ، كەسێكى وەكو محمود سەنگاوی ببێتە سەركردەی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست