کەمپینی ئازادی بۆ هەولێر سکاڵای یاسایی لەسەرچەند بەرپرسێکی پارتی و یەکێتی تۆمارکردوە کەرەگەزنامەی ئەوڕپیان هەیە
Saturday, 26/03/2011, 12:00
وەک پەیمانمان پێ دابون کەمپینی ئازادی بۆ هەولێر ، بەردەوام دەبێت لە گەیاندنی ئازاری خەڵکی کوردستان بەگشتی و شاری هەولێر بەتایبەتی بەنێوەندە جیهانیەکان . لە٢٠ ڕۆژی رابردووی دروستبونمانەوە ، لەتەک هەوڵی چەندین ناوەند و دەزگای ڕۆژنامەگەری ، توانیمان کەیسی شاری هەولێر تایبەتمەندی خۆی پێ بدەین و لەتەک پەیوەندی کردن بە دەیان ناوەندی جیهانی لە رەوشی مەترسیدارەی شاری هەولیر ئاگادار بکەینەوە ، کەلەرٶژانی داهاتوو زانیاری و وەڵامەکان بلاو دەکەینەوە ، کە مژدەی ئەوە بەخەلكی هەولیر دەدەین ئازارەکانیان گەیشتۆتە ئاستی باڵای بریار بەدەستانی جیهانی و خەریکی بەدواچونن .
تێپەرینی ٣٥ ڕۆژ بەسەر نارەزایەتی خەلکی تێکۆشەری کوردستان و بەردەوامی گرتن و سوکایەتی و ئەشکەنجە و تەقە کردن لەخەلك و زیندانی نەکردنی هیچ بەرپرسێکی تاوانبار درێژەدان بە باری نائاسایی و بەمیلیتارکردنی شاری هەولیر ، هەموو ئەمانە بوە هۆی ئەوەی هەوڵەکانمان چرتر بکەینەوە بۆ ڕێگرتن لەو هەوڵە مەترسیدارانە ، یەکێک لەو ڕیگایانەش گرتومانە ، بەدواچون و زانیاری کۆکردنەوەبوولەسەر ئەو بەرپرسە باڵایانەی پارتی ویەکێتیە ، کەخاوەنی رەگەزنامەی ئەورپین و بەشدارن لەو تاوانانەی ئێستا دەرهەق بە خەڵکی تێكٶشەری کوردستان دەکرێت ، چونکە هەموو ئەوانەی خاوەن رەگەزنامەی ئەوڕپین ، دەبێت ڕەفتارو مامەڵەیان بەپێی یاساکانی ئەم ولاتانە بێت کەخاوەنی رەگەزنامەکەن
خۆشبە ختانە تائێستا لەچەند وڵاتێکی ئەوڕوپی زانیاریمان لەم بارەوە بەدەست گەیشتوە ئێمەش بەهاوپێچ لەگەڵ ئەو فلیمەڤیدیۆیی و هەواڵانەی لەڕۆژنامە و مالپەرو گۆڤارەکانی کوردستان بڵاو دەبێتەوە کەبەشێکیان تاوانی یەکلاکەرەوەن لەسەر چەندین بەرپرسی ئەمنی و باڵای پارتی ویەکیتی ، پێشکەش بە پۆلیسی هەندێ ولاتانمان کردوە ، ئێستا پۆلیسی ئەم ولاتانە خەریکی زانیاری کۆکردنەوەن لەم بارەوە ، لەبەر باری ئەمنی و یاساییشەوە لەرٶژگاری ئەمڕۆ بەداوای لێبوردنەوە ناتوانین ناوی ئەوبەرپرسانە ئاماژە پێ بکەین
بۆیە داوا لەخەلکی کوردستان لەناوەوەو دەرەوە دەکەین١.زانیاری بەدروستی وبەڵگە ی فلیمی ڤیدیۆیی و وێنە ی تاوانمان بۆ بنێرن ، لەگەل بونی زانیاری لەسەر ناوی دروستیان لەئەوڕپا پیشەی کارکردنی کۆنیان و ئادرێسی ماڵیان لەئەورپا
٢.داوا لەناوەندو کەسایەتی و چالاکڤانە مەدەنیەکانی کوردانی تاراوگە دەکەین ، هەر بەرپرسێکی پارتی ویەکێتی خاوەن رەگەزنامەی ولاتەکەیانە و ، بەشداریشە لەتاوانی کوشتن و ئازاردانی خۆپیشاندەران ، دەتوانن لە لایەن پۆلیسی وڵاتەکەیانەوە سکالای یاسایی لەسەر تۆمار بکەن .
٣. داوا لەسەرجەم بنەماڵەی قوربانیانی خۆپیشاندەران لە ١٧ شوباتە بەدواوە دەکەین هەر بەرپرسێکی ئەمنی و حکومی و بالای حزبی پارتی ویەکیتی خاوەن رەگەزنامەی ئەورپیە و بەشدارە لەتاوانی شەهیدو بریندارکردنی ڕۆلەکانیان پەیوەندی بەسەفارەتی هەمان ولاتەوە لەکوردستان و عێراقەوە بکەن ، بۆئەوەی روبەروی لێپێچینەوەی یاسایی لەسزا و دانی قەرەبوی مادی بەرامبەر تاوانەکانیان ببێتەوە . یان زانیاری و بەڵگە بەدروستی بگەیەنە ئێمە لەڕێگای ئەو ئمێل و تەلەفۆنەی خوارەوە کەئێمە دەیگەینینە بەردەستی پۆلیسی ولاتەکان
هاوکات لێرەدا پێتان رادەگەینین لە ٤٨ کاتژمێری داهاتودا وەلامی نامەی یەکێک لەبەرپرسە هەرەباڵاکانی بڕیار بەدەستی جیهانیتان بۆ بڵاو دەکەینەوە کەئاراستەی کەمپینەکەمانی کردۆتەوە .
ئمێل
[email protected]تەلەفۆن 0046735366757
کەمپینی ئازادی بۆ هەولێر
2011-03-26
2011/3/18 Azadi Hewler
-------------------------------------------------
کەمپینی ئازادی بۆ هەولێر ، یاداشتنامەکەی دەگەینێتە دەیان ناوەندی سیاسی و مرۆڤ دۆستی جیهانی
دوای ئەوەی لەرۆژی06-03-2011 کەمپینێکمان دەستپێکرد بۆ ئەوەی خەلکی هەولێریش وەک سەرجەم شار‌و شارۆچکەکانی کوردستان مافی خۆپیشاندانیان هەبێت، ڕێگه له گردبوونه‌وه‌ی ئاشتیانه‌یان نه‌گیرێت، رێز له داواکاریه‌کانیان بگیرێت، بەخۆشحالیەوە سەدان کەسایەتی، رۆژنامەنوس، پێشمەرگەی دێرین، خوێنکار، یاساناس و دکتۆر واژوی خۆیان خستە سەر.
وەک پەیمانیشماندا کە ئەو کەمپینە لەرۆژی ١١ی ئەم مانگەدا وهردهگێڕینهسهر زمانی ئینگلیزی و دیگهیهنین به نێوەندە جیهانیەکان. تا ڕێککه‌وتی ئەمڕۆ ئه‌م یاداشته گەیشتۆتە گه‌لێ ناوەندی سیاسی و مرۆڤدۆستی جیهانی. لێرەدا کورتەی چالاکی و گەیاندنی یاداشتەکە ئاماژه پێ ده‌ده‌ین:
لەلایەن ٣ ئەندامی کەمپین و دۆستانمانەوە یاداشتەکە گەیشتۆتە کۆشکی سپی، مەکتەبی تایبەتی ئۆباما، جۆزیف بایدن، هەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتی ئەمەریکا.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، بەریتانیا، سوێد، دانیمارک، نەرویژ و فینلەندا
بە تەلەفۆن و یاداشت ئاگاداری یەکێتی ئەورپا بەپەرلەمانتاران و کۆمیسیۆنی یه‌کێتی ئه‌وروپا کراوەته‌وه.
نەتەوە یەکگرتوەکان لەجنیف یاداشتەکەی پێ گەیشتوە، لەرۆژانی داهاتوودا بەتەلەفۆن زانیاریان زیاتر پێ دەدەین.
ئاگاداری ڕێکخراوی یونسکۆ بەشی لێکۆڵینه‌وه سەبارەت بەداخستنی زانکۆی سه‌لاحه‌دین کراوەتەوە، شایەنی باسە بەئەندامانی ئێمەیان گوتوە که ئەوان ئاگاداری داخستنی زانکۆی سلاح الدینن، وه لەمباره‌یه‌وه له پەیوەندی بەردەوام داین.
ڕێکخراوە ماف دۆستە جیهانیەکانی وەک ئه‌منستی، هیومان رایت وۆچ، کۆمیتەى بەرگریکردن لە ڕۆژنامەنوسان) لە نیۆڕک، هەروەها (پەیمانگاى ڕۆژنامەوانى نێودەوڵەتى) لە نەمسا، ڕێکخراوى (فدراسیۆنى سەراسەرى ڕۆژنامەنوسانى جیهان) لە بەلجیکا یاداشته‌که‌یان بۆ ناردراوه.
دەیان پارتی ڕامیاری لە ولاتی سوید، دانیمارک، فەرەنسا و بەریتانیا یاداشته‌که‌یان بۆ ناردراوه.
ئێمە پەیمان دەدەین که لەم کەمپینە به‌رده‌وام ده‌بین له گوشارخستنه سه‌ر پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەلگرتنی باری نائاسایی له هه‌ولێر و مسۆگه‌رکردنی مافی خۆپیشاندان بۆ خەڵکی ماندونەناسی هەولێر.
کەمپینی ئازادی بۆ هەولێر
٢٠١١/٠٣/١٧
بۆ پەیوەندی بەکامپین
[email protected]
---------------------------------------------------------- داخوازی کامپین و واژوکەرانی.. نوێکراوەتەوە
ده‌بێ ده‌سه‌ڵات له هه‌ولێر رێگه به خۆپیشاندانی خه‌ڵک بدات و هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی حزب له شار نه‌هێلێت
به‌پێی خاڵی یه‌که‌م، برگه‌ی 20ی مافه گه‌ردونیه‌کانی مرۆڤ "هه‌موو که‌سێک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌شداری له کۆبوونه‌وه و گردبوونه‌وه‌دا ئازادانه بکات". به‌پێی خاڵی دووه‌می بڕگه‌ی 11ی کۆنفینسیۆنی ئه‌وروپا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ، "نابێ سنوردارکردنی پیاده‌کردنی ئه‌م مافه له‌وه تێپه‌ڕێت که بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیموکراسی پێویسته ...".
به‌پێی بڕگه‌ی یه‌که‌می مافه گه‌ردونیه‌کانی مرۆڤ "هه‌موو مرۆڤێک به ئازادی له‌دایک بووه، وه له رێزگرتن و ماف‌دا یه‌کسانه". به‌پێی بڕگه‌ی دووه‌م "هه‌موو مرۆڤێک مافی هه‌موو ئه‌و ئازادیانه‌ی هه‌یه که له‌م جاڕنامه‌یه‌دا هاتووه ...". به‌پێی بڕگه‌ی سێیه‌م "هه‌موو مرۆڤێک مافی ژیان، ئازادی و ئاسایشی هه‌یه". به‌پێی بڕگه‌ی چواره‌م "نابێ هیچ که‌سێک کۆیله بکرێ یا ژێرده‌سته بکرێت ..." به‌پێی بڕگه‌ی پێنجه‌م "نابێ هیچ که‌سێک به‌ره‌وروو بکرێته‌وه له‌گه‌ڵ ئازاردان یا سزادانی نزمکهرهوهی نامرۆڤانه". به‌پێی بڕگه‌ی شه‌شه‌م "هه‌موو مرۆڤێک له‌هه‌ر شوێنێک بێت مافی دانپێنانی وه‌کو که‌س به‌ر له یاسا هه‌یه".
به‌پێی ئه‌و بڕگانه‌ی مافه گه‌ردوونیه‌کانی مرۆڤ مرۆڤه‌کانی کوردستان به شاری هه‌ولێره‌وه مافی ئازادانه‌ی گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانیان هه‌یه، مافی رێزگرتنیان یه‌کسانانه هه‌یه، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه که هه‌لسوکه‌وتی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵیاندا مرۆڤانه و به‌رێزه‌وه بێت. هه‌روه‌ها ده‌بێ ده‌سه‌ڵات ژیانیان و ئاسایشیان بپارێزێت.
ئه‌و مرۆڤانه‌ی که له‌هه‌ولێر یا شاره‌کانی تر له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌ر به پارت و ده‌سه‌ڵات گیانگهشکراون، یا ئازاردراون، یا گیراون، یا کرداری نامرۆڤانه‌و نزمکهرهوهیان له‌به‌رامبه‌ردا کراوه، ئه‌و مرۆڤانه مافی سه‌ره‌تایی ئازادییان پێشێلکراوه، بۆیه ده‌بێ تاوانباران ده‌ستگیربکرێن و بدرێنه دادگا.
شایانی گوتنه که ماوه‌ی زیاتر له دوو هه‌فته‌یه خه‌ڵکی ئازادیخواز له شاری سلێـمانی خۆپیشاندان ده‌که‌ن و داوای گۆڕان و چاکسازی بنه‌ڕه‌تی له ده‌سه‌لات ده‌که‌ن، که‌چی له شاری هه‌ولێر له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان رێگه به‌خۆپیشاندان نادرێت و لێناگه‌ڕێن خه‌ڵک ئازادانه بێن و داواکاری و ناره‌زایی خۆیان به ده‌سه‌لات بگه‌یه‌نن. نه‌ک هه‌ر ئه‌وه پارتی چوارده‌ور و ناو شاری به هێزی تایبه‌ت و ئاسایش ته‌نیووه، رێکخستنه‌کانی پارتی، یه‌کێتی قوتابیانی پارتی، پاراستنی پارتی چاودێری چروپریان خستۆته‌سه‌ر خه‌ڵک و لێره‌وله‌وێ خه‌ڵک ئازاردراوه یا رفێندراوه. سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی له‌چه‌ندین بۆنه‌دا ده‌ڵێت "خه‌ڵک مافی خۆیانه خۆپیشاندان بکه‌ن" ، که‌چی ئه‌وه‌ی له شاری هه‌ولێر له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌لاته‌که‌ی ئه‌ودا ڕووده‌ده‌ن نه‌ک هه‌ر پێچه‌وانه‌ی گوتنه‌کانی ئه‌وه، به‌ڵکو مافی هاوڵاتیان پێشێل ده‌کرێت و تاوانیان له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و کرده‌وه دژ به ئازادی و دیموکراسیانه‌ی که پارتی له شاری هه‌ولێر له‌م ماوه‌یه‌دا به به‌ڵگه ئه‌نجامی داون بۆ نمونه:
1. داخستنی زانستگه‌ی سه‌لاحه‌دین له‌لایه‌ن یه‌کێتی قوتابیانی پارتیه‌وه و ره‌وانه‌کردنه‌وه‌ی به‌زۆری خوێندکارانی زانستگه بۆ شاره‌کانیان به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ کارێکی هه‌له‌یان ئه‌نجام دابێت.
2. گرتن و شوینبزرکردنی 9 هاوڵاتی له‌ناو شاری هه‌ولێر له 25ی فێبریوه‌ری 2011 دا له‌لایه‌ن له‌لایه‌ن که‌سانی سه‌ر به ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی پارتی له ناو شار به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه هیچ کارێکی چه‌وتیان کردبێت، ئه‌وه‌ش ناوه‌کانیانه:
1- خالید شینە حه‌سه‌ن 2- شێرزاد ئه‌بوبكر حسێن 3- ئیسماعیل عه‌بدالرحمن عبدوڵلا
4- د. پیشتیوان عه‌بدوڵلا 5- ئیبراهیم عه‌لى به‌هدینى 6- شێروان ئازاد
7- ئه‌بوبه‌كر جه‌مال 8- زیاد عه‌باس حه‌سه‌ن 9- ئامانج عه‌بدوڵلا (ئامانج عه‌بدوڵلا بە بریندارى لە دەست هێزە چەكدارەكان ڕا دەكات، راپۆرتى پزیشكى تۆمارکردوه و شكایەتى كردوە)، هه‌روه‌ها هه‌ندێ له‌وانه دوای ئازاردان به‌ردراون.
ئێمه وه‌کو کۆمه‌ڵێک لایه‌ن و که‌سایه‌تی ئازادیخوازی هه‌نده‌ران پرۆتستۆی ئه‌م تاوانکاریانه و تاوانه‌کانی دیکه که له‌ماوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشانه‌که‌ی سلێمانیه‌وه ئه‌نجام دراون ده‌که‌ین، پێمانوایه ده‌بێ:
1. به‌بێ دواکه‌وتن هه‌موو گیراوان ئازاد بکرین، تاوانباران بگیرێن و بدرێنه دادگا. جگه‌له‌وه ده‌بێ له‌سه‌ر تاوانی کوشتن و تیرۆر و گرتن و ئازاردانی هاوڵاتیان و سوتاندنی ده‌زگای راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی نالیا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌ر به ده‌سه‌لاته‌وه، وه‌زیری ناوخۆ و پێشمه‌رگه ده‌ست له‌کار بکێشنه‌وه.
2. ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ زانستگه‌ی هه‌ولێر ده‌ست به کاری ئاسایی خۆی بکاته‌وه، ئه‌وانه‌ی بوونه‌هۆی داخستنی زانستگه بدرێنه دادگا. ده‌بێ وه‌زیری په‌روه‌رده و سه‌رۆکی زانستگه‌ی سه‌لاحه‌دین ده‌ست له کار بکێشنه‌وه.
3. ده‌بێ پارتی رێگه به خه‌ڵک له خۆپیشاندان بدات، رێگه‌ی گردبوونه‌وه و کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵک له ژێر بیانوی تێکدانی ئاسایش و ئارامی شار نه‌گرێت، ئه‌وه سه‌ره‌تاییترین مافی خه‌ڵکی شاری هه‌ولێره.
4. ده‌بێ پارتی هێزه‌کانی خۆێ له‌ژێر هه‌ر ناوێک‌دا هه‌ن (پاراستن، ئاسایش، زێره‌ڤان، قوتابیان) له شار بباته ده‌ره‌وه و له‌و ناوه نهیانهێلێ.
پێمان وایه شاری هه‌لێر له ساتوکاتێکی هه‌ستیاردایه و ده‌کرێ تووره‌یی خه‌ڵک توانای بێده‌نگی زیاتری نه‌مێنێت و هه‌لسێ، ئه‌مه له کاتێکدا پارتی و هێزه‌کانی سه‌ربه پارتی ئاماده‌سازیی ترسناکیان کردوه که ده‌کرێ ببێته‌هۆی کوشتاری خه‌ڵکی بێ‌تاوان و وێرانکردنی شار. ئێمه نامانه‌وێ نمونه‌ی ته‌رابلوس له هه‌ولێر دووباره ببێته‌وه، بۆیه داوا له لایه‌ن و ده‌زگا ناوخۆیی و جیهانیاکان ده‌که‌ین که به‌رله‌وه‌ی باره‌که به ئاراسته‌یه‌کی خوێناویدا بروات فریای خه‌ڵکی شاری هه‌ولێر بکه‌ون.
ئێمه له کاتێکدا ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ خه‌ڵکی باشوری کوردستان به‌گشتی و شاری هه‌ولێر به‌تایبه‌تی بۆ گۆرانی بنه‌ره‌تی و دادوه‌رانه له باشوری کوردستاندا، له‌هه‌مان کاتدا له هه‌وڵه‌کانمان بۆ دابینکردنی مافی ره‌وای خه‌ڵکی کوردستان و شاری هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بین، رێکخراو و پارله‌مان و ده‌سه‌لاته و ئه‌وروپی و رۆژئاواییه‌کانی لێ ئاگادارده‌که‌ینه‌وه
سێ تێبینی لەسەر ئەم کەمپینە:
ئەم کەمپینە دەربڕی کۆمەلێک ئازار و تاوانە بەرامبەر شاری هەولێر بۆیە نەچوینەتە سەر پێشێلکاریەکانی پارتی ویەکێتی لە سلێمانی و گەرمیان
لە ٧٢ کاتژمێری داهاتوو دەقی ئەو نامەیە بەهەمان ناوەرۆکەوە وەردەگێردڕیتە ئینگلیزی و ئاراستەی کۆشکی سپی ، نەتەوەیەکگرتوەکان ، پەرلەمانی مافی مرۆڤ ، میدیا و ڕیکخراوە نێودەوڵەتیەکانی لێ ئاگادار دەکڕیتەوە
بۆ پەیوەندەی کردن بەم کەمپینە دەتوانن ناوتان بۆ ئەو ئمێلەی خوارەوە بنێرن
[email protected]
ناوه‌کان:
. قادر نادر چالاکڤانی مەدەنی سوێد
شاخه‌وان شۆڕش.... نوسەر ..دانیمارک
. ڤیان عەبدولرەزاق مامۆستا سوێد
پٶلای زیندان زیندانی سیاسی سوێد
ڕزگار شوانی... پێشمەرگەی دیڕین... سوێد
مستەفا حەسەن گەورە نوسەر دانیمارک
روناک ئەحمەد نوسەرو چالاکڤانی ژنان ئەلمانیا
سەفوەت جەلال نوسەر سوێد
ئارێز دارا پور چالاکڤانی مه‌ده‌نی ئه‌لمانیا
گۆران هه‌له‌بجه‌یی نوسه‌ر سوێد
ئارام عه‌لی نوسه‌ر سوێد
هیوا ناسح نوسەر سویسڕا
هه‌لگورد تاله‌بانی ..پاریزه‌ر سوێد
شه‌ماڵ عه‌لی چالاکڤانی مەدەنی سوێد
ئازاد که‌ریم ئه‌ندازیار سوێد
ڕزگار سالح نوسه‌ر هۆڵه‌ند
کامیار سابیر نوسەر ئوسترالیا
یاسین بانی خێلانی نوسەر سویسرا
نەجیبە مەحمود هەلسوراوی مەسەلەی ژنان . سوێد
عەباس شوان نوسەر و ڕۆژنامەنوس فینلەند
ڕیگا رەئوف هەلسوراوی مەسەلەی ژنان سوێد
بابان عوسمان ..فیدراسیۆنی پەناهەندەکانی سوێد
هێمن رەئوف شاعیر و نوسەر
د ناجی گولپی دکتۆر هەلەبجە
خەبات نەوزاد رۆژنامەنوس هەلەبجە
ئیحسانی مەلا فوئاد ڕۆژنامەنوس کفری
حەسەن جودی ڕۆژنامەنوس سوێد
ئاسۆ جەبار نوسەر تورکیا
هاوڕی باخەوان نوسەر ..هۆلەندا
عەبدولکەریم سەرکەش نوسەر سوێد
لوقمانی حاجی کەریم نوسەر بەریتانیا
محسن کەریم نوسەر
کۆیار رەئوف نوسەر بەریتانیا
ئاسۆ عەزیز چالاکڤانی مەدەنی نەرویژ
سۆران عەبدولقادر کۆستە نوسەر نەرویژ
هەلگورد سەمەد رۆژنامەنوس فەرەنسا
سالار یاسین نوسەر کەنەدا
عومه ر عه بدولا كه ريم/ئه ندازيار /سليمانى
لەسلێمانی NRT کەنالی
دارا ئەحمەد مالپەری ئەمڕۆ
گۆران دوکانی رۆژنامەنوس
ئەنوەر حەمەدەمین ڕۆژنامەنوس سلیمانی
هونەر ئەحمەد ڕۆژنامەنوس تورکیا
خاڵە بەکر نوسەرو شاعیر هۆلەند
رەسول محەمەد پێشمەرگەی دێرین
زەردەشت نامۆ سلیمانی
سۆران عەبدولا بەریتانیا
بێكه س به رواری نڤێسه ر / ماموستا / ئه ندامێ ئه نجومه نێ باژێرڤانیا ترۆندهایم لنه رویج .
فەرهاد عەبدولا خوێندکار لە بەریتانیا
ئوسمان عەبدولا ئەمەریکا
ڕیزان سالح شانۆکار
بەناز سالح ئۆسلۆ
چنور سالح ئۆسلۆ
نیاز سالح بەریتانیا
هێڕش فائیق ئەندازیار
عومەر فارس عەزیز بەرپرسی مالپەری کوردستان نێت
سالار رەشید نوسەر فینلەندا
نه‌رمین حه‌سه‌ن، مامۆستا و پێداگۆگ، سوید
محەمەد ئاشگەیی هۆلەندا
جووتیار تۆفیق هه‌ورامی، پێداگۆگ و نووسه‌ر، سوید
فه ره يدون حمه ره شيد. نوسه ر. سويسرا
ئەبدول کەریم ئەحمەد پێشمەرگەی دیرین فینلاند
ئاوات عەلی سەندیکای یونیا ..سویس
محەمەد بابەکر سلێمانی
پەروین عەزیز چالاکڤانی مەدەنی سلێمانی
عادل عومەر تەها بەرپرسی پێشوی خوێنکارو لاوانی کورد لەئۆکرانیا
سەرکەوت دەباخ وەرگێر سوید
جیهاد محەمەد حەمەکریم چالاکڤانی مەدەنی نەرویژ
سەفا خەزنەیی یاساناس فەرەنسا
خالید شەیدا شاعیر‌و نوسەر ئەلمانیا
یاد عەلی عەبدوڵا رانیە دەرچوی زانکۆ
شوان عەبدوڵا بەریتانیا
هەلگورد سەمەد ڕۆژنامەنوس فەرەنسا
نالی زاد چالاکڤانی مەدەنی نەرویژ
ناسک قادر گوتەبێژی ئەنجومەنی کاتی مەیدانی ئازادی
کوردە عومەر چالاکڤانی بنەمالەی بێ سەروشوێنەکان هەولێر
نەجیبە عومەر جێگری سەرۆکی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان
ئارام جەلال ڕۆژنامەنوس سلێمانی
عەباس رۆستەم نوسەر بەریتانیا
وەلید مەولود مامۆستا سوێد
کاروان عەزیز هۆلەندا
حەمە عەلی چالاکڤانی مەدەنی هۆلەندا
عەزیز فەتاح بەریتانیا
مەجید سالح رۆژنامەنوس کوردستان
ئازاد کەریم ڕۆژنامەنوس سلێمانی
خالید رەزا نوسەر هۆلەندا
نەبەز شارەزوری ڕۆژنامەنوس کوردستان
ئالان خەیلانی هۆلەندا
سەلاح یارا ستۆکهۆلم
ئارام هەلەبجەیی به‌رێوبه‌ری ئاژانسی ئارین تی ڤیی
ئاری ناکام خوێندکاری بەشی زانستی سیاسی نەرویژ
سالار رەشید نوسەر فینلەندا
سەردار کەرکوکی زیندان و پێشمەرگەی دیرین دانیمارک
گۆران عەلی جاف مامۆستا فینلەندا
ارام محمد مسته‌فا ..ئەندازیار ..سوێد
ڕاوێژ بابان مامۆستای زانکۆ لەئەلمانیا
محەمەد رواندزی لە بەشی خۆرهەلات لە CNN
محەمەد حسین ئەلمانیا
هۆگر بێتوینی چالاکڤانی مەدەنی سوێد
زمناکۆ رانیە ..ئەلمانیا
مەجید دلنیا نوسەر ئەلمانیا
تاهیر عیسا فینلەندا
تاهیڕ رەحیم نوسەر ئەلمانیا
نەسرین شەفیق ئەلمانیا
خەندە تاهیر رەحیم ئەلمانیا
سۆران حەسەن عەبدولا نەرویژ
توانا حەسەن عەبدولا نەرویژ
ئاکار کەیفی نەرویژ
ماردین نورەدین بەهادین نەرویژ
بەکر عەلی محەمەد نەرویژ
سامان نەسرەدین محێدین
ڕیزان فەخرەدین عەبدولعەزیز
نیاز باڵا قوتابی زانکۆی سلاحالدین
سه‌لمان كۆچه‌ری ده‌زگای ستانده‌ر ڕۆژنامه‌نووس
دکتۆر شوان محەمەد م عومەر ئەلمانیا
مه‌حمود ره‌زا ئه‌مین نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس، هۆڵندا
ئازاد زه‌نگه‌نه| مامۆستا له وڵاتی سوید
سه‌باح عه‌لی قاره‌مان رۆژنامه‌نوس
ئیحسان مه‌لا فوئاد رۆژنامه‌نوس
عه‌بدوڵا سابیر مامۆستا و رۆشنبیر
کاردۆ سەدیق رەحیم سویس
کوێستان بەکر محەمەد ئەلمانیا
رامان عومەر سالح جالاکڤانی بواری مافی مرۆڤ لەندەن
دکتۆر شوان دۆڵهرووتی، دوکتۆرا له کیمیای فیزیاوی زانکۆی هه‌ڵ له به‌ریتانیا.
دکتۆر ناسر سۆرانی سویسرا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست