بە دڵنیاییەوە ئەوەى نەوشیروان و هەڵۆو كۆسرەت سیناریۆن....!!!!!!!
Saturday, 21/02/2009, 12:00
هەندێك لە پارتە سیاسیەكانى سەر گۆرەپانى سیاسی كوردستان هەلێك دروستى كوردون یاخود بە شێۆەیەك هاتونەتە مەیدانى خەبات كە هەرگیز ئەو رابوردوە لە مێژودا ناسرێتەوە , لەوانە یەكێتى نیشتمانى كوردستان كەهەرلە ناونیشانى یەكەم بەیاننامەیاندا بە ناوى (الاتحاد الوگنى لماژا) واتا یەكێتى نیشتمانى كوردستان بۆچى....بە برواى رۆشنبیران بۆ ئەوەى ئەو گەمارۆ نێو دەوڵەتیەى لە كوردو شۆرشەكەى كرا.... لە جیاتى ئەوەی برەو بەو تێكۆشانە بدەن و پالچ بدەن بە تێكۆشەرانەوە هەرزو ئەوان هەلیان قۆزتەوە وەك بلێی ئاواتەخواز بونە , بۆیە ئیبراهیم ئەحمەدو جەلال تالەبەنى و هاورێكانیان رێكخراوى یەكێتى نیشتمانى كوردستانیان دامەزراند , ئیتر لەو دامەزراندنەوە تا ئەمرۆ بە سەدان پیلان و نارەحەتى و سیناریۆمان بە چاوى خۆمان دیوە ئێستاش دواى ئەوەى جەلال تاڵەبەنى پۆستى سەرۆك كۆمارى پێدرا , لەو پۆستەیدا تەواوى ژیانى خۆیی و خانەوادەكەى و دارودەستەكەى دابین كردوە , بە هیچ شێوەیەك مام ئاگاى لە حزبەكەى نەما , كات تێپەرى و دۆخەكە ش ناسكە هەڵبژاردن لە پێشەو هەڵبژاردنەكانیش لە رابوردرودا ئەوەی سەلماندوە كە یەكێتى و پارتى دوو هێزن لە كوردستاندا بەڵام ڕوون نیە كە كامیان زۆر ترین دەنگن , بە هۆى پەیرەو كردنى سیاسەتى تەوافق , یەكێتى هەرزو پلانى دارشت بەوەى كە لە هەڵبژاردنى ئەم جارە نیوەى پارتى كەمتر دەنگ دێنێ و بۆ هەتا هەتایە بایكۆتى دەسەڵات و حوكم رانى دەكات , بە بڕواى من یەكێتى دواى ئەوەى خەڵكێكى زۆرى لێبوەوەو دانیشتن یا وازیان لە یەكێتى هێنا , پارتى سیاسی دەبێ بەردەوام هەولی گۆرین بدات و بەرگى نوێ لەبەر بكات یەكێتى هەڵسا بە دروستكردنى سیناریۆیەك كە نەوشیروان مستەفا بە ناوى ریفۆرم دوركەوێتەوەو خۆى وا نیشان بدات كە بەرامبەر بە رەفتارەكانى یەكێتى هێزێكى لە پشتەوەویە , بۆ زیاتر دلنیایی هێزە سیاسیەكان بە تایبەت پارتى ...هەڵۆى ئیبراهیم ئەحمەدى كورە خەزورى ئەویشى بە لادەر لە قەلەم داو هەر هەمان سیناریۆیە كە لە لایەك لایەنە سیاسیەكانى پێهەڵخەڵەتێنى َ لەلایەك ئەوانەى لە یەكێتى دابراون لە دەرەوەى ولات پەیوەندى بەوەوە بكەن كە عەقل تەسەورى دەكات هەڵۆى كورى دامەزرێنەر خەبات دەكات , ئەم سیناریۆیەى یەكێتى كە نوشیروان و هەڵۆ ڕۆلی سەرەكى تیا دەبینن ماوەى چەند ساڵێكە وەك دراما توركی و مەكسیكیەكان درێژەى هەیە , بەلام ئەو درامایانە كۆتاییان هەیە سەرەراى درێژى ئالقەكانیان بۆ یە سیناریۆكەى مام بەرەو كۆتایی دەچێ پارتی و یەكێتى بۆ خۆیان خاوەنى كوردستانن ئەگەر خەڵك شتە شاراوەكان نەزانن ئەوا چوار پارتە سیاسیەكە زۆر شت دەزانن , كاتێ وەفدى پارتى و یەكێتى كۆبونەوە لەسەر بەرنامە رێژكردن و رێخۆش كردن بۆ هەڵبژاردن و پەراوێز كردنى پارتە سیاسیەكانى سەر گۆرەپانى سیاسی كوردستان , لەوێدا پارتی و یەكێتى بریاری ئەوەیام دا كەبەیەك لیست دابەزن بەواتا گەر هەریەكەیان 44% دەنگەكەن بە دەست بێنن ئەوا هیچ هێزێك قورسایی نابێت, لەو حاڵەتەدا نەوشیروانیش وا بریارە كە بە تەەنهاو سەربەخۆ بە لیستى جیاواز دابەزێ كە بۆخۆى نیوەى یەكێتى دەنگ بە نەوشیروان دەدات , بۆ یە عەرەب وتەنى (تحێیل حاێل) دەنگەكانى یەكێتى یەكو نیو دەبێ بەرامبەر پارتى , پارتی زۆر جار فێلی سیاسی لێكراوە بەڵام ئەمجارەیان زیرەكانە دركى بە سینلریۆى یەكێتى كرد و مەرجى بۆدانا كە نەوشیروان هەرچەندێ دەنگ بێنێ ئەوا لە دەنگەكانى یەكێتى كەم دەكاتەوە , یەكێتى بەمەى زانی كە دەستى كەشف بوە , سیناریۆكەى كۆتایی پێنەهێنا بە ڵكو بۆ پاكانەى خۆى بەرامبەر پارتى تا بیسەلمێنێ كە لە دەسەڵاتى ئەودا نیە نەوشیروان و هەڵۆ جیابونەتەوە , كۆسرەت رەسولی لە سیناریۆكە تێوەگلاند , كە ئەویش وەك پاڵەوانێك هاتە مەیدان و هاژو هوژو دروست كردو بریارى ئیستیقالەكردنى دا لەگەڵ چەند سەركردە گەلێك , مەلا بەختیارى زورنا ژەنیش زورناى بۆ لێدا ,هەرزو كۆتاییان پێهێنا و بارودۆخەكە ئاسایی بوەوە , یەكێتى ئەمەى بۆیە كرد تا وانیشاندات دلی كراوەیە بۆ وەرگرتنەوەى موتەمەریدەكان كە لێی جیا بونەتەوەو وا نیشان دات كە سۆزى باوكایەتى بەرامبەر رۆڵكانى هەیە , تا بەرگێكى نوێ بكاتە بەر حزبەكەى بۆ ئەوەى بتوانێ بەرامبەر پارت دەرچێ , مام لەوە تێگەیشتوە كە چیتر تەوافق سەرناگرێ مادام حزبە بچوكەكان دەنگ بەرز دەكەنەو یەك دەگرن لەوە تێگەیشتوە كە ئەوەى دەسەلات نەگرێتە دەست تا سالانێكى نادیار بایكۆتى حوكم رانى و دەسەلات دەكات , بە دڵنیاییەوە ئەوەى نەوشیروان و هەڵۆو كۆسرەت سیناریۆن....!!!!!!!
بەریتانیا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست