کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).
یەکێك لە نەریتەکانی خێڵ، لێخۆش بوونە لە بکوژ کاتێ، ئهویش کاتێک خۆی دەهاوێتە ماڵی. واتە کاتێک تاوانبار کەسێك ئەکوژێ، کەس و کاری کوژراوەکە نەك هەر ئامادەن لە بکوژی ڕۆڵەکەیان خۆش ببن، بەڵکو دەیپارێزن و ئەو پەڕی نەنگیشە گەر یەك وشەی ناشیرینیشی پێ بڵێن. ئە مە باش بێت یان خراپ، بەشێکە لە یاسا و نەریتی خێڵ،...