مەسعود بارزانی پیرەمێردێکی ٨٧ ساڵەی لە ماڵەکەی خۆیدا کوشت!
Tuesday, 27/11/2012, 12:00
یەکێك لە نەریتەکانی خێڵ، لێخۆش بوونە لە بکوژ کاتێ، ئهویش کاتێک خۆی دەهاوێتە ماڵی. واتە کاتێک تاوانبار کەسێك ئەکوژێ، کەس و کاری کوژراوەکە نەك هەر ئامادەن لە بکوژی ڕۆڵەکەیان خۆش ببن، بەڵکو دەیپارێزن و ئەو پەڕی نەنگیشە گەر یەك وشەی ناشیرینیشی پێ بڵێن. ئە مە باش بێت یان خراپ، بەشێکە لە یاسا و نەریتی خێڵ، هەرکەسێکیش ئەم نەریتە پێشێل بکا، بە ترسنۆك دێته بهرچاو و به کارێکی دوور ئەخلاق دا ئەنرێ.
بنەماڵەی بارزانیی بۆ سەدەیەك ئەچێ وەك پێشەوا و کەڵەگای خێڵەکانی کوردستان شانازی بە خۆیانەوە ئەکەن، لە وابەستە بوون بە نەریتەکانی کۆمەڵگای خێڵدا، خۆیان بە پێشەنگ ئەزانن. مەسعود بارزانیی لە هەمو بۆنەیەکدا پێداگریی ئاکا لەسەر ئەخلاق و نەریتیی دینیی و کوردەواریی کە لای ئەو ئەمەی دواییان کۆمەڵگەیەکی توند وابەستەیە بە نەریتیی خێڵ، هەربۆیە تا ئێستاش جامانە سورەکەیی و جلو بەرگە بارزانیەکەی فڕێ نەداوە. بەڵام لە سەر ئەرزی واقع ئەم بنەماڵەیە وەك چۆن هەموو ڕێگەیەکی خیانەت و دزیی و کورد کوشتنیان تاقی کردۆتەوە، لە سوکایەتی کردن بە نەریتە ئاینیەکان و شکاندن و پێشێلکردنی نەریتەکانی خێڵیشدا هەموو بەهاو پیاوەتیەکیان لە دەست داوە.
لەم نووسینەدا مەبەستم نییە لاپەڕەکانی خیانەت و ناپاکیی مەلا مستەفا و کوڕ و کوڕەزاکانی بەرامبەر کورد و پیاوماقوڵان و عەشیرەتەکانی کوردستان هەڵدەمەوە، چونکە ئهمڕۆ زۆربهی گەوره و بچوکی خەڵکی کوردستان بە ئاگان و مێژووی ئهم بنهماڵهیه له بارزانیی باوکیانهوه خوێندۆتهوه و بۆ یهکلا بۆتهوه، سوپاس بۆ کوردستانپۆست که لهم بوارهدا سهرقافله بووه و ئهو تهوقهی شکاندن لهسهر ههڵدانهوهی لاپهڕهی مێژووی ئهم بنهماڵهیه، که تا زهمانێک هێڵی سوور بوو.. ئەوەی لێرەدا گرنگە و جێگەی هەڵوەستەیە، هەڵدانەوەی پەردەیە لەسەر تاوانێکی دیکهی بنەماڵەی بارزانی، که لە دوای خیانەتی ٣١ ی ئاب بەرامبەر بە کۆمەڵێک خزمی خۆی کە لەسەر داوای مەسعود بەمیوانیی چووبوونە سەری ڕەش.
سوار ئاغای شێروانیی و پێنج پیاوی خێزانەکەی لە ناو ماڵی مەسعود، کهللهپاچه کران، وەك فاخر مێرگەسوریی و بنەماڵەکەی سەرنگوم کران. ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە و باسی زۆر هەلدەگرێ، کوشتنی سوار ئاغایە، ئەو پیاوە لە ساڵی ١٩٠٩ دایك بووی ، واتە ئەوکاتە تەمەنی ٨٧ ساڵ بووە کە مەسعود لە ماڵەکەی خۆید لەسەری ڕەش کوشتی.
هەمو ئەزانین بنەماڵەی بارزانیی لە پیاوکوشتنی کەم فرسەتیدا هەموو سنورەکانی ئەخلاق و بەها دینیی و عەشایریەکانیان بەزاندوە، هەموو ئاگادارین ئەم بنەماڵەیە چ دەستێکی باڵایان هەیە لە کوشتنی خەڵکدا لە ڕێگەی داوەت ولە پەنای بۆنە و سوڵحدا. کوشتنی مەجید ڕۆستەم و بنەماڵەی چەرمەگا لە لایەن مەلا مستەفا، تەسفیە کردنی سەدان پیاوماقوڵ و شۆڕشگێڕ و ڕۆشنبیر، خەساندن و کوشتنی دیل و شێواندنی تەرمی کوژراوەکان، ههندێک لهو کهسانه که ئهمان دهیکوژن و له ناوی دهبهن، ئهوهیه که پێشوهخت چهند سهگێکی تایبهتییان ههیه، بۆ ماوهی چهند رۆژێک برسییان دهکهن، دوای ئهوه بهریاندهدهنه لاشهی ئهو کوژراوانه، بهمه لاسهی ئهو کهسانه وندهکهن، و کهس نایان دۆزێتهوه، کوشتنی پیاوێك لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا کارەساتێکی هێندە نامەردانە و ناپیاوانەیە لە ناو هیچ یاسایەکی ئەرز و ئاسمان و نەریتێکی خێڵ و عەشایەریدا جێگەی نابێتەوە. لە سیستەمی هەموو وڵاتێکی سەر ئەم ئەرزەدا بە ئەوپەڕی دڕندە و دیکتاتۆرەکانیشەوە، مرۆڤ کە تەمەنی گەیشتە سەرو هەفتا یان ٧٥ ساڵ، حوکمی کوشتن و لە سێدارەدانی لەسەر هەڵدەگیرێ. سەدام بەو هەموو دڕندەییەی خۆیەوە، لە شاڵاوی ئەنفالدا ئەو پیاوانەی ئازاد کرد، کە تەمەنیان لە سەرو ٦٥ ساڵ و ٧٠ ساڵەوە بوون، بەعس هەرگیز ئازاری کەسێکی نەئەدا کە لێبوردن بیگرتایەتەوە، یان لە هەر کاتێکدا خۆی تەسلیم بکرایەتەوە گەر تاوانباریش بوایه به کوشتنی دهیان سەرباز.
وردەکاریی چۆنیەتی بێ سەروشوێن کردنی سوار ئاغا و بنەماڵەکەی لە لاپەڕە ٣ ی ژمارە ٨٧٩ ی ڕۆژی ٥/٩/٢٠١٢ ی ڕۆژنامەی هاوڵاتی بڵاو کراوەتەوە . لەو بابەتەدا محەمەد شێروانیی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بە شتی زۆر ترسناك و نامەردیی زۆرتری بنەماڵەی بارزانی کردووە. هیوادارم کوردستانپۆست بەپێی کات بتوانێت جارێکی دیکە ئەو ڕونکردنەوەیە بڵاو بکاتەوە تاوەك دۆکومێنتێك سوودی لێ وەربگیرێت و لە ئایندەدا بخرێتە سەر دۆسێی تاوانەکانی دیکەی بنەماڵەی بارزانیی لە ئەمنیستی ئینتەرناشناڵ و ڕێکخراوەکانی دیکەی تایبەت بە مافی مرۆڤ، تا بزانن چ جانەورێك حوکمی ئەم هەرێمی کوردستانە ئەکات و خەڵکی کوردستان کەوتونەتە بن کەڵبەی خوێناویی چ دڕندەیەکەوە.
ئهو وێنهیهی سهرهوه، کاریکاتێرهکه کاتی خۆی رۆژنامهی النهاری عهرهبی بڵاویکردووه، کاریکاتێرهکه وێنهی (بیل کلینتۆن) سهرۆکی پێشووی ئهمهریکا به بهرگی کوردییهوه، کاتێک ههواڵی خیانهتی مهسعود بارزانی پێدهگات، زۆر سهری سووڕدهمێنێت ک
لهوهی چۆن سهرۆکێک خیانهتی ئاوا له گهلی خۆی دهکات.!؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست