لە کام بەرە خۆ دەبینێتەوە ؟
Monday, 18/11/2013, 12:00
بە تێڕوانینی جیهان کۆمه‌ڵێک کیشه زه‌ق ده‌بنه‌وه و له ده‌ستپیکرا تێگه‌یشتنی حاسته‌م به نه‌زه‌ر ده‌گا به‌ڵام ڕوداوه‌کان تاکو دێت ڕونتر خۆ نیشان ده‌ده‌ن، له هه‌ر ڕوانگه‌یه‌که‌وه چاوی پێدا بخشێنین گرنگه که ببینین له هه‌مو بواره‌کانه‌وه ، سیستمێک بۆ کۆمه‌ڵگا به‌ڕێوه‌ده‌چیت. جیهان به‌ره‌و سیناریۆیه‌کی نادیار به‌ڕێوه‌یه، کێشه‌کان به‌شێوه‌ی جیاواز خۆ ده‌نوێنن، هه‌ر وه‌ک "پیتر دراکر" له کتێبی پۆست کاپیتالیزم ئاماژه‌ی پێده‌کا، فۆڕمی به‌ڕێوه چۆنی کۆمه‌ڵگا به شێوه‌ی ئه‌مڕۆیی ناتوانێت به‌رده‌وام بێت. به‌رهه‌م هێنانی خوارده‌مه‌نی، قه‌یران له بواری ئابوری، که‌ڵک وه‌رگرتن له سه‌رمایه‌کانی سروشتی و به‌رهه‌م هینانی وزه، ئه‌وانه هه‌ر کامه‌ی جۆریک بوحران ساز ده‌که‌ن و هاوکات به‌یه‌کیشه‌وه کێشه و قه‌یرانه‌کان بۆ کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری به‌رهه‌م دێنن. کۆمه‌ڵگا کێشه‌کان جیا جیا ده‌بینێت، نه‌ک وه‌ک کێشه‌یه‌کی گشتی. کاپیتال و شرکه‌ته گه‌وره‌کانی جیهانی بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می زیادتر وه‌ده‌ست بێنن و هاوکات له کێبه‌رکیی یه‌کتر سه‌رکه‌وتو بن پێویستیان به گه‌وره بونه‌وه‌ی زیادتر هه‌یه. ئه‌وه‌ش به پیی دوکترینی مه‌زنخوازی دیته ئاراوه و ده‌رکه‌وتوه که ئه‌م ڕه‌واڵه‌ته ناتوانێت به‌رده‌وام بێت، و ده‌بیته هۆی گه‌لێک کێشه و قه‌یران و نه‌هامه‌تی . به‌شێکی زۆر له ئاکتۆره‌کان، له ڕوانگه‌ی سیاسه‌تی گشتی خۆیانه‌وه ده‌ڕواننه مه‌سه‌له‌کان. کێشه‌کانی گشتی و قه‌یرانی جیهانی جیا له یه‌کتر ده‌بینن و هه‌ڵس و که‌وتی له گه‌ڵ ده‌که‌ن. به پیی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی بڵاو کراونه‌ته‌وه له سه‌ده‌ی داهاتودا ده‌بێ چاوه‌ڕوانی ئاڵوگۆڕی نیگاتیڤی ژینگه ببین وبه‌شێکی زۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له سوته‌مه‌نی فوسیلی که نه‌هامه‌تی گه‌وره بۆ به‌شێکی زۆر له کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری به‌دی دێنێت.
له سه‌ر دۆکترینی نیولیبڕالیزم ساختاری نه‌زمێکی نوێ ئاماده ده‌کڕیت و له کاناڵی پڕۆسه‌ی داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌زمه نوێیه‌دا و له مه‌ودای سه‌قامگیری سیستمی نوێ دا پێویستی به دژایه‌تی دوو بلۆکی سه‌ره‌کی هه‌یه، به واتایه‌کی تر سازکردنی بلۆکی به ناو ئیسلامی ئیقتدارگەرا له به‌ریک و لایه‌نی تر وڵاتانی ڕۆژئارا لە بەرەکەی تریان. له سه‌ر تێزی نیولیبڕالیزم که داوخوازی کۆمه‌ڵگای ئازاد و بازاڕی ئازاده ئه‌و دوو بلۆکه له هه‌مبه‌ر یه‌کتر دا ده‌بینێته‌وه و شه‌ڕ دژی تیرۆریزم وه‌ک ئامانجێکی کورتخایه‌ن به‌کار ده‌هێنریت، شه‌ڕ دژی تیرۆریزم به واته‌ی شهر دژی وه‌حشیگه‌ری و به‌ربه‌ریه‌ت نیشان دەدرێت که ئه‌و بلۆکه‌ی تر واتە ئیسلام کۆمه‌ڵگای دونیای پێشکه‌وتو له مه‌ترسی ده‌هاوێت و بۆیه ده‌بی به هه‌مو شێوه‌یه‌ک دژایه‌تی بکردرێت و له ژێر سیبه‌ری دژایه‌تیکردنی تیرۆریزم ئامانج و کرده‌وه‌کانی بلۆکی تر داده‌پۆشرێت، هاوکات بزاڤی ئازادیخوازی لە ژێر سێبەری دژە تێرۆر بخاتە بەر تەوژمی هێرشی بێڕەحمانە بۆ بێدەنگ کردنی داوخوازە سۆرشتیە دێمۆکڕاتیکەکان گەلانی ئازادیخواز .
وادهنوێنرێت که ئه‌و سیسته‌مه نیولیبرالیزمەی که دێمۆکڕاسی و بازاڕی ئازادی له گه‌ڵ خۆی هێناوه سه‌ر که‌وتوه، ئه‌مڕۆکه سیسته‌مێکی تر ناتوانێت ئه‌و ئاڵترناتیوه بێت له به‌رامبه‌ری دا، و هاوکات ئه‌و قه‌یران و کێشه مه‌زنانه له هه‌مو بواره‌کانه‌وه بۆ به‌هێز کردنی ئه‌و سیسته‌مه به‌کار ده‌هێنرێت. کێشه‌ی ئێسلام له گه‌ڵ سیسته‌م به شێوه‌یه‌کی ده‌ستکرد ئاودێر کراوه و به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ تێرۆریزم که به واتایه‌ک له ناو ئه‌و ئیسلامی ئیقتدارگەرا سه‌ری هه‌ڵداوه، بۆ ده‌سته‌ڵاتدارانی کاپیتاڵ و شرکه‌ته مه‌زنه‌کانی ناونه‌ته‌وه‌یی (موڵتی ناشونێل) وه‌حی ئیلاهیه،. ئه‌و تیرۆریزمه وه‌ک شێوه‌یه‌کی بهربهریانهو دژه ئینسانی بۆ کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری ده‌هێننه به‌ر چاو و بۆ کۆمه‌ڵگای خۆیان وه‌ک مه‌ترسیه‌ک نیشانی ده‌ده‌ن و ئه‌و زێهنیه‌ته‌ی سازی ده‌که‌ن له سه‌ر ئه‌ساسێکی واقعی نیە و سازکراوە .
سیسته‌می گلوبالیزم و سیاسەتی لیبڕالیزم له ناو جه‌رگه‌ی بازاڕی گه‌رم و پڕ پیتی نه‌وت دا، کۆمه‌ڵگای وڵاتانی به ناو پێشکه‌وتو له بواری سه‌نعه‌تیه‌وه که بونەته کۆمه‌ڵگایه‌کی کڕیار، ئه‌و بواره په‌ره پێده‌دەن. ئه‌وه‌ش هه‌مو که‌س ده‌زانێت که هه‌ڵێنجانی نه‌وت ناتوانێت به‌رده‌وام ئه‌به‌دی بیت و به پیی ڕاپۆرتی (BP British Petroleum) ڕۆژ به ڕۆژ به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت له که‌مێ ده‌دات، هه‌رچه‌ند به‌شێکی زۆر ده‌ڵین تا ساڵی 2040 ده‌توانن به‌رده‌وام نه‌وت به بێ که‌م بونه‌وه ههڵینجن، ڕاسته به‌رهه‌م هێنان که‌م بۆته‌وه به‌ڵام نه‌وت له ژێره‌وه کۆتایی نه‌هاتوه و له زۆر شوێن ماوه به‌لام قیمه‌تێکی هه‌رزانی نابێت. پرسیار ئه‌وه‌یه که که‌م بونه‌وه‌ی نه‌وت چ ئاکامێکی بۆ کۆمه‌ڵگای وڵاتانی سه‌نعه‌تی وسه‌نعه‌ت و فابریکه‌کانی ئه‌و وڵاتانه ده‌بێت ؟
نەوتی ژێر زەوی کوردستان چ ڕۆڵێک دەبینێت ؟
سیاسەتی کوردی بە کام لا دا دەخوشێت ؟
ئایا کورد دەتوانێت ڕۆڵی خۆی لەم پڕۆسەی گوزارە لە ناو هێرشی گلوبالیزم لە ڕۆژهەڵاتی ناوین ببینێت ؟
دەستەڵاتی باشوری کوردستان چ ڕۆڵێک لەم گەمە سیاسیە دا دەگێڕێت ؟
ڕۆژئاوای کوردستان توانای خۆسەپاندنی لە ڕاستای ئەم گوزارەدا دەبێت ؟
و بە دەیان پرسیار لە سەر ئەم پرسە.
ئێستا لە باشوری کوردستان سیستەمی پاوانخواز خۆی بۆ کۆمەڵگا ئامادە دەکات و پێوانەکان و بنەمای سیستەمی فیکری لە سەر بناخەی ئەم ئایدەئۆلۆژیایە دادەڕێژرێتەوە. بەشی یەکەم نیولیبڕالیزم بە پشتیوانی کاپیتاڵ و هێزی مولتی ناشوناڵ، گەرای پاوانخوازی لە هەمو بوارەکانی سیاسی، کۆلتوری و ئابوریەوە بە یارمەتی پیشەکارانی دەستەمۆ دەخاتە ناو کۆمەڵگاوە و بناخەی ئەم سیستەمە لە کۆمەڵگای کوردی دادەڕێژێت، و لە کاناڵی ئێلیتێکی چاوبرسی و حەریس و دەستەڵاتێکی بێ موڕاڵ، بەرژەوەندیەکانی خۆیان دەستەبەر دەکەن و کۆمەڵگای ژێر حوکمی ئەم سیستەمە لە هەمو بوارەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتیەوە پاشوەڕۆ دەهێڵنەوە و کۆلتورێکی سەقەت بڕەو پێدەدەن و لە بواری ئابوریشەوە کۆمەڵگاکە چاو لە دەستی دەستەڵاتدران دەهێڵنەوە و سیستمی وەبەرهێنان و گەشەی بنەڕەتی ئابوری بە زانست کز دەکرێت، لە کوردستان ئەم سیستەمە بۆ کورتخایەن وەک چارەسەریەکی باش و ڕوکەشانە دێتە قبول کردن، بەڵام لە درێژخایەندا نەهامەت و کۆیلەتیەکی ئابوری وکۆمەڵایەتی بە دواوە دەبێت و مرۆڤی کۆیلە و بێ موڕاڵ پەروەردە دەکرێت، بەرهەمەکەی جیاوازیەکی بەرچاوی ئابوری لە نێوان دانیشتوانی کۆمەڵگای کوردستاندا بە دوا دا دەبێت و دەوڵەمەندەکان دەوڵەمەندتر دەبن و ناکۆکی چینایەتی بە شێوەیەکی بەر چاو خۆی دادەسەپێنێت و کۆمەڵگاکەمان لە ئەخلاقی سیاسی و کۆمەڵایەتی دور دەخرێتەوە. کاتێک ئه‌مڕۆ مرۆڤ پیی وایه ئه‌م سیسته‌مه باشترین ئاڵترناتیوه بۆ کۆمەڵگاکەی،غافڵە لە یارمەتیدانی سیستمێکی سەرەتانی بۆ کۆمەڵگای کوردستان. کۆنسۆرسێۆمەکانی نەوت و هێزی کاپیتال ئەو ڕەهەندە پێش دەخەن بۆ سازکردنی بەستەری لەبار بۆ دواڕۆژی خۆیان. کاتێک لە دواڕۆژی داڕشتنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوین کە مەسەلەی وزە و نەوت و گاز دەبێتە خۆراکی کاپیتال، ئەو ئامادەکاریەی سەرەتاییان بۆ ئەنجام دابێت، کە کوردستان بەشێکی بەرچاوی ئەم پلانە گەورەیە.
بۆ بە دەستەوە گرتنی دەستەڵات و داڕشتنەوەی هێژمۆنیای کاپیتال لە ناوچەکە و بە جێ کردنی پرۆژەی ئامادەکاری بواری سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەوە بە یارمەتی تورکیە لە ناوچەکە و وەک هەمیشە بە لغاو کراوەیی بەشێک لە دەستەڵاتی باشور تێکۆشانی ئەوە دەکرێت کە بە یارمەتی داهاتی بەرفراوانی نەوتی کوردستان بەرەی داگیرکەرانی بەهێزتر بکەن و خۆیان بۆ بەربەرەکانی لە گەڵ بەرەی گەل و کۆمەڵگایەکی یەکسان و هەمو گەراکانی ئازادیخوازی بەربەست بکەن و تەنانەت بێ کارگەریان بکەن. جێی ئاماژەیە کە نابۆکۆ ناکارامە هاتەدەر و خەتی باکۆجەێحان جیگیری بو، لە داهاتودا کوردستان ڕٶڵێکی سەرەکی دەگێڕێت بۆ دابینکردنی ئەو خۆراکەی کاپیتال کە لەم بوارەوە نەوتە. بەشی باشور و ڕۆژئاوای کوردستان بۆ هەڵێنجان و ڕەوانەکردنی نەوت بۆ جەیحان ڕۆڵی سەرەکیان دەبێت، بۆیە گەلێ کورد لە هەمو بوارەکانەوە پێویستی بە ئامادەکاری هەیە بۆ نەدۆڕانی ئەم گەمەیە.
پرسیار ئەمەیە کە کۆمەڵگا و سیاسەتی کوردی لەم ئاڵوگۆرە گشتیەدا خۆی چۆن دەبینێتەوە و ج ڕێگا چارەسەریەک بۆ کێشەکانی خۆی دەدۆزیتەوە ؟ پرسی نەتەوەیی و پێگەی خۆی لەم ئاڵوگۆریانە لە چ ڕاستایەکدا بە پێش دەبات ؟ ئایا هەر وەک سەدەی پێش‌و بەرژەوەندیەکانی سیاسی و ئابوری دەبێتە فیدای سیاسەتی نەزانێ و کەم ئەزمونی پێشقەراوڵانی بێ سیاسەت، یان ڕێگە چارەی بنەڕەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی بۆ کۆمەڵگای دەستەبەر دەکات.
بە بڕوای من خەتی سێهەم کە لە ڕٶژئاوای کوردستان بۆتە سیاسەتی سەرەکی، دەتوانێت ڕۆڵێکی ئەرێنی و پۆزیتیڤ لە سەر گشت سیاسەتی کوردستان بگێڕێت و دواڕٶژێکی سەرکەوتو و ئارام و یەکسان بۆ گەلی کورد و نەتەوەکانی تر لە ناوچەکە دەستەبەر بکات.
سیامەند موعینی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست