کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مامۆستایەكى پەیمانگاى تەكنیكى هەولێر:دەسەڵات خەڵكى گەوج كردووە و دەیەوێت بێدەنگیش بین!!!

Friday, 13/05/2011, 12:00






هاورێیەكم كەقوتابى بەشى راگەیاندنى پەیمانگاى تەكنیكى هەولێرە لەئێواران دەخوێنێت ، ئەو رووداوەى بۆگێرامەوە : چەند رۆژێك لەمەوبەر لەمەحازەرەى كوردۆلۆژى بووین و مامۆستاكەمان وانەى بۆشەرح دەكردین كەوانەكەمان وانەى كوردناسیە و باس هەموو لایەنێكى كوردى دەكات ، ئەومامۆستایە كەناوى عبدالقادر شریفە و ماستەرى هەیە لەراى گشتى نێودەولەتى ، لەكاتى شەرح كردنى وانەكەى دەیان قسەى سووك و ناشیرینى بەسەركردەكوردەكان داوە بەسەركردەكانى پێشوو و ئێستاوە و بەبێ عەقل و گەمژە ناوى بردوون و بەهۆكارى دروست نەبونى دەولەتى كوردى تۆمەتبارى كردوون و ئەوەى خستۆتە روو كەكورد لەناوخۆ دوژمنى یەكترین و بێگانەپەرست و ئەحمەقن !!! ئەومامۆستایە دواتر چەند ووتە و دەستەواژەیەكى ناشیرینى بەرامبەر ئایینى پیرۆزى ئیسلام و زانایانى ئایینى بەكارهێناوە و راستەوخۆ رەوشى هۆڵى خوێندن تێكچووە و دەمەقاڵێى تووند لەنێوان مامۆستا عبدالقادر و چەند قوتابیەك پەیدابووە و قبولى هەندێك لەووتەناشیرینەكانى ئەومامۆستایەیان نەكردووە و هۆلى خوێندنیان جێهێشتووە ، هەرلەمیانەى درێژەدانى ووتنەوەى محازەرەكە لەلایەن مامۆستاعبدالقادرەوە ئاماژەى بەوەش كردووە كەدەسەلاتى كوردى خەڵكى گەوج كردووە و ئازادى و دیموكراسى لێسەندوینەتەوەو دەیەوێت بەقیرتاوكردنى شەقامێك هەڵمان بخەلەتێنێت ، دواتریش ووتویەتى دەسەلات ناهێلێت ئێمە بەئازادى قسەبكەین و قوتابیش وامان لێدەكات نەوێرین بەئازادى قسەبكەین!!پاشان مامۆستاعبدالقادر درێژەى بەقسەكانى داوەو ووتویەتى هەرچى مافێكى مرۆڤایەتى بێت ئەم دەسەلاتە لەئێمەى زەوت كردووە ، دواى تەواوبونى محازەرەكە چەند قوتابیەك دەچنە لاى جێگرى سەرۆكى بەشى راگەیاندن و نیگەرانى خۆیان لەبەشێك لەووتەكانى ماۆستاعبدالقادر دەردەبرن و داوادەكەن ئەومامۆستایەیان بۆبگۆردرێت لەوەلامدا جێگرى بەرێوەبەرى بەش پێى راگەیاندون كەئارام بگرن و كۆتایى سال زۆرى نەماوە. لەبەرامبەریشدا كۆمەلێك قوتابى بریاریانداوە تاكۆتایى سال بایكۆتى وانەى ئەومامۆستایەبكەن و كۆمەلێك قوتابیش دەستخۆشیان لێكردووە و پشتگیرى خۆیان بۆدەربریوە.




 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە