کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا ئیسلامیش بێت یان هه‌ر شتێكی تر من هه‌ر ده‌نگ ده‌ده‌م به‌ لیستى گۆڕان

Saturday, 02/05/2009, 12:00


له‌ شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ى رابردووه‌وه‌ بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد كه‌لێنێكی گه‌وره‌ى تێكه‌وت كه‌ تا ئێستاش كورد باجه‌كه‌ى ده‌دات, هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و تاكلایه‌نییه‌ى كه‌ مه‌لا مسته‌فا ڵه‌یڕه‌وی ده‌كرد له‌ سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌كه‌دا, ناكۆكیه‌كانی ئه‌وكاتی نێوان مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌لا مسته‌فا ده‌رفه‌تێكی باش بوو بۆ كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌كو جه‌لال تاڵه‌بانی تا بتوانێ له‌ رێگه‌یه‌وه‌ به‌ مه‌رامه‌كانی خۆی بگات, ئه‌وه‌بوو ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌ توانی زیره‌كانه‌ ئه‌و هه‌له‌ بقۆزێته‌وه‌و جاشێتى و جاسوسی به‌ شیوه‌یه‌كی رێكخراوه‌یی و هێزی سه‌ربازی بنیاد بنێت, ئه‌وه‌ش به‌ ئیستغلالكردنی كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ ڵێشمه‌رگه‌و كادیره‌كانی ئه‌و كاتی ڵارتی كه‌ كۆڵوانه‌ى سووری ڵێ له‌ كۆڵ كردن و چووه‌ ریزى رژێمی فاشی عیراق و دژى كورد و بزوتنه‌وه‌كه‌ى چه‌كه‌كانیان ئاراسته‌ كرد.
رووداوه‌كانی ساڵى 1974 و ئاشبه‌تاڵى به‌رزانی هه‌لێكی تری زێرین بوو بۆ ئه‌م كه‌سایه‌تیه‌, دواتر وه‌ك یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌ران و سكرتێری یه‌كێتى نیشتمانی كوردستان, و هێدی هێدی كار كردن بۆ تواندنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى ماركسی لینینی كوردستان كه‌ به‌هێزترین رێكخراوی به‌رگری كورد له‌ڵاش ئاشبه‌تاڵ و له‌ هه‌مان كاتدا به‌هێزترین باڵى ناو یه‌كێتى نیشتمانی كوردستانیش بوو, ئامانجی خۆی ڵیكا.
ئه‌وه‌ بوو جه‌لال تاڵه‌بانی بووه‌ دیارترین سه‌ركرده‌ى كورد له‌ رووكه‌شدا, ئیدی ئه‌و ده‌رگایانه‌ به‌ روویدا كرانه‌وه‌ كه‌ ده‌مێك ساڵبوو زۆر لێزانانه‌ كاری بۆ ده‌كرد.
ویستى خۆسه‌ڵێنی جه‌لال و ئاراسته‌كردنی له‌لایه‌ن دوژمنانی كورده‌وه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی جه‌نگه‌ خوێناویه‌كانی نیَوان قیاده‌ مۆقه‌ته‌و یه‌كێتى بوون له‌شاخ, هه‌رچی ڵارتی دیموكراتی كوردستانیش هه‌یه‌ له‌ سه‌رده‌می شۆرشى گوڵانه‌وه‌و سه‌ركردایه‌تیكردنی ڵارته‌كه‌ له‌لایه‌ن مه‌سعود به‌رزانیه‌وه‌ نه‌یتوانی ئه‌و خۆسه‌ڵێنی و دیكتاتۆریه‌ته‌ تێڵه‌ڕێنتێت كه‌ باوكی ڵه‌یڕه‌وی لێده‌كرد, بگره‌ زۆر به‌ شێوه‌یه‌كی قێزه‌ون مه‌سعود به‌رزانیش ڵارچه‌یه‌كی له‌ كراسه‌كه‌ى جه‌لال تاڵه‌بانی دادڕى و ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ى ئه‌م كه‌وته‌ جاشێتى و ناڵاكی, واته‌ توانی تێكه‌ڵیه‌ك دروستبكات له‌نێوان هزری مه‌لا مسته‌فا و جه‌لال تاڵه‌بانیدا (تاكڕه‌وی + جاشێتی) بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی ڵارتی دیموكرات, هه‌رچی جه‌لالیشه‌ هه‌مان ڵارچه‌ى له‌ كفنه‌كه‌ى مه‌لا مسته‌فا دڕى و له‌ سه‌ر بنه‌مای (بنه‌ماڵه‌و تاكڕه‌وی + جاشێتی) ئه‌سڵی یه‌كێتی تاودا به‌ره‌و هێنانه‌دی ئامانجه‌ گه‌وره‌كانی.
له‌ ئه‌نجامی ئه‌م دوو عه‌قڵه‌ خۆسه‌ڵێنه‌دا كورد كه‌وته‌ نێوان دوو به‌رداشه‌وه‌و جه‌نگه‌كانی ئه‌م دوو كه‌سایه‌تیه‌ گۆشت و ئێسقانی گه‌نجانی كوردی هاڕىو دوژمنانیش زۆر به‌ باشى ئه‌و هه‌له‌یان چنگ كه‌وت و توانیان هه‌زاران كه‌لله‌ سه‌ری رۆڵه‌ى كورد به‌ ڵۆستاڵی ره‌شى جه‌لال و مه‌سعود ڵان بكه‌نه‌وه‌, چه‌ندین كوردی دلسۆز و به‌شه‌ره‌ف ئاواره‌ى هه‌نده‌ران بوو له‌ ده‌ستی سته‌م و زوڵمی ڵارتی و یه‌كێتی ولاتیان به‌جێهێشت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێی سه‌رسووڕِمانه‌ هه‌میشه‌ ئه‌م دوو گه‌وره‌ جاشه‌ له‌ ژێر ناونیشانی نۆكه‌ری و خیانه‌ت له‌ میلله‌تدا كه‌وتوونه‌ته‌ ته‌فروتوناكردنی ده‌نگی جیاواز له‌ خۆیان, ئه‌گه‌ر هه‌ر كاتێك هه‌ستیان به‌وه‌ كردبێت قه‌واره‌یه‌كی سیاسی له‌ ده‌ره‌وه‌ى خۆیان نفوزی روو له‌زیادبوونه‌و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ى لێده‌كرێت جێگه‌ به‌مان لێژ بكات یاخود له‌ ده‌سه‌ڵاتیان كه‌م بكاته‌وه‌, له‌ ژێر ناوی ڵاراستنی كوردستان و له‌ناوبردنی دوژمندا هه‌ر زوو هه‌موو رێگه‌یه‌كیان گرتۆته‌ به‌ر بۆ له‌ناو بردنی ئه‌و قه‌واره‌یه‌ یان ئه‌و هێزه‌. هه‌رگیز سڵیان نه‌كردۆته‌وه‌ له‌وه‌ى كه‌ تۆمه‌تی (به‌عسی بوون, ئیرهابیبوون, ئیرانچێتى, سعودیه‌چێتى...........هتد) بده‌نه‌ ڵاڵ نه‌یاره‌كانیان.
به‌ ڵێچه‌وانه‌وه‌ زۆر نه‌رمو نیان بوون له‌گه‌ڵ گه‌وره‌كانی خۆیان و دوژمنه‌ سه‌ر سه‌خته‌كانی كورد, ڵێمخۆشه‌ لێره‌دا چه‌ند نمونه‌یه‌ك بێنمه‌وه‌ كه‌ مشتێكه‌ له‌ خه‌روارێك:
*جه‌لال تاڵه‌بانی ئیمزای ئیعدامكردنی سه‌دامی نه‌كرد. به‌ هه‌مان شێوه‌ ئێستاش سۆڵتان هاشم و عه‌لی كیمیایی و ..............هتد له‌ سه‌ر ئیمزایه‌كی ئه‌وان زیندون له‌ ژیان, له‌ به‌رامبه‌ردا ئیمزاكردن بۆ كوشتن و ئیعدامكردنی ده‌یان لاوی ڵارتی و یه‌كێتی و ئیسلامی و كۆمۆنیست....هتد. له‌ شه‌ری ناوخۆدا له‌ لایه‌ن جه‌لال و مه‌سعوده‌وه‌, ئایا ئه‌مانه‌ كامیان شایانی ئیعدامن؟؟؟؟!!!!!!
*ئازاد كردنی قرۆكه‌وانی كیمیابارانی هه‌له‌بجه‌, له‌به‌رامبه‌ردا زیندانیكردنی ده‌یان رۆڵه‌ى كورد له‌سه‌ر ناكۆكیه‌كانی نێوان خۆیان و گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان ته‌نانه‌ت رۆژنامه‌نوسانیش گرتۆته‌وه‌..., كامیان شایانی ئازادی بوون؟؟ فرۆكه‌وانه‌كه‌ یان ئه‌و لاوه‌ خوێنگه‌رمه‌ كوردانه‌؟؟؟!!!!!!
*هێنانه‌وه‌ى مسته‌شارو جاشه‌ ئه‌نفالچییه‌كان و حه‌شاردانی چه‌ندین ئه‌ندامی باڵای به‌عس له‌ كوردستان به‌نهێنی....., له‌ به‌رامبه‌ردا ده‌ربه‌ده‌ربوون و ئاواره‌بوونی هه‌زاران رۆڵه‌ى ئازادیخوازی كورد بۆ هه‌نده‌ران, كامیان شایانی خاكی ڵیرۆزی كوردستانن؟؟
*شكاندنی شه‌و شه‌كره‌ گه‌وره‌یه‌ى جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ توركیا (كوردستانی سه‌ربه‌خۆ خه‌ونی ناو شیعره‌),, له‌به‌رامبه‌ردا سزادانی ده‌یان رۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر ده‌ربرینی وته‌ى راست و كه‌شفكردنی دزی و فزی جه‌لال و مه‌سعود؟؟؟ كام له‌م وتانه‌ شایانی دادگان؟؟!!! زۆرێكی تر له‌م نمونانه‌.........
ئێستاش كورد هه‌موو هیواى خۆی به‌و لیسته‌ سه‌ربه‌خۆیه‌دا هه‌ڵواسیوه‌ (لیستى گۆڕان) كه‌ له‌ هه‌موو ڵێكهاته‌كانی گه‌لی كوردی له‌خۆیدا كۆكردۆته‌وه‌و ئاشتبوونه‌وه‌یه‌كی نیشتمانی گه‌وره‌یه‌ له‌نێوان رۆڵه‌كانی ئه‌م میلله‌ته‌ كه‌ یه‌كێتی و ڵارتی دوژمنایه‌تی خستبووه‌ ماڵى كورده‌وه‌, كه‌ به‌ سه‌ركردایه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی جاش و دزو گه‌نده‌ڵ بخاته‌ زبڵدانه‌وه‌.
دواجار زورناژه‌كانیان ده‌یانه‌وێت هه‌مان ئه‌و تۆمه‌تى ڵه‌یوه‌ندی به‌ستن به‌ ئیسلامی و ئیرهابه‌وه‌ بده‌نه‌ ڵال لیسته‌كه‌و سه‌ركرده‌كه‌ى كه‌ نه‌وشیروان مسته‌فایه‌, له‌ كاتێكدا ئێستا زۆر باش بۆ هه‌موو لایه‌ك روونبۆته‌وه‌ كه‌ جه‌لال و مه‌سعود جاش و به‌كرێگیراو خاوه‌ن فایلن نه‌ك ئه‌و ئیسلامیانه‌ى ئه‌وان باسى ده‌كه‌ن, كه‌ دیارترینیان مه‌لا كریَكاره‌, له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا ئیسلامیش بێت یان هه‌ر شتێكی تر من هه‌ر ده‌نگ ده‌ده‌م به‌ لیستى گۆڕان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە