گەندەڵیەكانى مەكتەبى راگەیاندن ..شوانەى كەریم كابان بە جنێوى ناشرین بە كورە شەهیدێك دەدات...
Monday, 11/05/2009, 12:00
ئەوەندەى ئاگادار بم لەو سایتە بەرێزە بەدرێژایى چەند ساڵێكە نهێنى دزى و جەردەیى و داوێن پیسى و تاڵانى و هەموو ئەو كردەوە ناشایستە و ناشرینانەى لە دەزگاكانى حزب و حكومەت و كۆمپانیاو دامەزراوەكان ئاشكرا دەكات و خەڵكى زوڵملێكراو و بەشمەینەتى كوردستانى لێ ئاگادار كراوەتەوە لێ هێشتا كۆمەڵك بەڵكو هەزارەها نهێنى تر ماون باسیان لێوە بكرێـت بۆیە لێرەوە بە ئەركى سەرشانى خۆمى دەزانم هەندێك لە پۆخڵەوات و رەفتارى ناشایستەى ناو مەكتەبى اعلامى یەكێتیتان بۆ ئاشكرا بكەم كە بە ریزبەندى دەست پێدەكەم.
1- ئازاد جندیانى : بە ئازاد علوج ناسراوە و تازەترین پۆخڵەواتى دابەشكردنى پارەیە بەسەر عەشایرى سنورى سۆران و بە دەیان هەزار دۆلارى لەم ماوەیە بەخشیوەتەوە و هەر لەم دوو رۆژەش ئۆتۆمبیلێكى بۆ خۆى كریوە لە جۆرى (لاندكرۆزەر2009)ئەوەى پێى دەوترێت وەنەوشە و ئۆتۆمبیلێكیشى بۆ سكرتێرە نەخوێندەوار و گەمژەكەى كریوە لە جۆرى ئەڤەلۆن مۆدێل 2009. ئەمە جگە لەوەى بۆ هەریەك لە كاوە محمدى سەرنوسەرى كوردستانى نوێ و شێركۆ مەنگورى جێگرى و شوان كابان و جەمال حسێن و كاروانى شێخ عوسمان و شوانى كەریم كابان و مستەفا ساڵح كەریم و ێلاح جان مراد و جەوهەر كرمانج و دلێر ئیبراهیم و ئومێدى بەرێوەبەرى ژمێریارى و ئازاد تۆفیق و مەحمود خۆشناو و ئیبراهیم میرانى و چەند كەسێكى تر ئۆتۆمبیلى سفر كیلۆ مەترى بۆ كریون بۆ ئەوەى لە هەڵبژاردنى ئەم جارەى یەكێـى دەنگى پێبدەن. ئەوەى بەندە بیستویەتى دەڵێن چەندین ئۆتۆمبیلى تریش كراوە لەسەر حسابى مەكتەبى راگەیاندن بۆ خەڵكێك كە پەیوەندیان بە اعلامى یەكێتیەوە نیە.
2- شوانەى كەریم كابان:جێگرى ئازاد علوج: بەر لەوەى باسى پۆخڵەواتەكانى بكەین هەفتەیەك لەمەوبەر شوانەى كەریم كابان لە ژوورەكەى خۆى جنێو بە ئەندام مەكتەبێك دەدات كە ئەندام مەكتەبەكە خۆى لەوێ نابێت لەو كاتەدا چەند بەردەست و چایچیەك گوێیان لە جنێوە ناشرینەكانى دەبێت یەكێك دەچێت جنێوەكە بۆ ئەندام مەكتەبەكە دەگێڕێتەوە و ئەندام مەكتەبەكە بە تەلەفۆن هەمان جنێو بە شوانەى كەریم كابان دەداتەوە ئەویش ناوێرێ هیچ وەڵامێك بداتەوە و بانگى یەكێك لە چاچیەكان دەكات بە ناوى( هەڵۆ كورى شەهید عەلی ە سورە) و باوكى لە داستانى رزگارى شەهید بووە دەیداتە بەر زلە و شەق و جنێودان و بە دایك و باوك و گۆرى باوكى هەڵۆ پێى دەڵێ توخوا دەستت ماچ دەكەم جنێو بە باوكم مەدە چونكە شەهیدە و من لە سكى دایكم بووم ئەو لە داستانى رزگارى شەهید بووە بەڵام شوانەى كەریم كابان بەوە ناوەستێ بەشەق هەڵیدەداتە ناو رارەوەكەو هەموو كارمەند و كادرانى مەكتەبى راگەیاندن گوێیان لێدەبێـت كە شوانە دووبارە جنێو بە گۆرى باوكى دەدات و دەڵێ بڕۆ دەرەوە با ئاسایش و پۆلیست بۆ باگ نەكەم كورى...) و دوواى دەكەوێت تا لە پرسگەى دەرەوەش دەریدەكاتە دەرەوە. شوانەى كەریم كابان هەمیشە لە دژى ئەو كەسانەیە كە رەئى و دەنگى جیاوازن لەناو مەكتەبى اعلام ئێستا لەو مەكتەبە حوكمێكى ئەمن ئاسا تۆقێنەر و ترسناك هەیە كە تەنها دارو دەستەكەى خۆى و ئازادى علوج بە ئاسودەیى لەوێن كە هەموو لایەك دەزانێت شوانەى كەریم كابان رۆژانە چ بە خەڵك دەكات و چ بەو چایەچى و بەردەست و شوفێر و خەڵكى بێدەرەتان دەكات، لە لایەكى تر شوانە خۆى بە پرۆفیسۆرى اعلامى دەزانێـت كە ئەلف و بێیەك لە اعلام نازانێ و جێگرى ئازادى علوجیشە و كامل دەسەڵاتە لەو مەكتەبەدا وە هەموو لایەكیش ئەوە دەزانێـت كە ئازادى علوج خانوێكى سێ قاتى بۆ شوانە كریوە لە نزیك مزگەوتى قازى محمەد لە سلێمانى و بە بڕى 16دەفتەر و ئۆتۆمبیلێك بۆ ژنەكەى و مۆنیكایەكى ئاخر مۆدێلیش بۆ شوانە و مووچەكەشى بڕى 4000چوار هەزار دۆلارە لە مانگێكدا جگە لە نەسریە و پارەى بەنزین و هەندێك كلاواتى تر كەچى شوانە دەمى دەكاتەوە بە هەڤاڵانى كۆمپانیاى وشە و لیستى سەربەخۆى گۆڕان دەڵێت ئەوان گەندەڵن و پاكیان تێدا نیە و فایلى هەموویان لاى منە.
3- فازڵ قەساب: ئەندامى مەكتەب و لێپرسراوى پەیوەندیەكان كە خۆى پەیوەندى لەگەڵ بۆینباخەكەى تەواو نیە: ئەو زاتە بە ئەندامى یارى ناپلیۆن ناسراوە لە بەیانیان خەریكى قاوە و چایە و تا درەنگانى شەو خەریكى ناپلیۆنە و ، ناوبراو ئۆتۆمبیلێكى بە بڕى 15000پانزە هەزار دۆلار بۆ كراوە و دوواى تەنها 10رۆژ فرۆشتى و زیاتر لە 10دۆنم زەوى پێكڕیوە لە سیتەك و ئێستا داواى ئۆتۆمیلى چوارەم دەكات و گلەیى هەیە و جار جارەش دەڵێت ئەوانەى بە یەكێتى و بەرپرسەكانى دەڵێن گەندەڵ خۆیان تا خوا حەز دەكات ناپاك و گەندەڵن.
4- ێلاح جان مراد: ئەندامى مەكتەب و ئەندامى گروپى ناپلیوۆن، بەهەمان شێوەى فازڵ قەساب ژورێكى هەیە بۆ قاوە و جگەرە و یارى ناپلیۆن و دوواى ئەوەى دووجار ئۆتۆمبیلى بۆكراوە ئۆتۆمبیلى سێیەمى لەو چەند رۆژەى رابردوو لە ئازادى علوج وەرگرت كە تەنها ئەو ئەو ئۆتۆمبیلە هەبوو كەڵكى هەبێـ بۆ هاتووچۆى كارمەندان.
5- جەوهەر كرمانج یاریدەدەرى جەلال تاڵەبانى: چەند لەشفرۆشێك رۆژانە هاتووچۆى دەكەن و بە بەرچاوى سەرجەم كارمەندانى راگەیاندن رۆژانە خەریكى كارى بەد رەوشتیە لە ژوورەكەى خۆى و ئێستاش 4لەو لەشفرۆشانەى بە رەسمى لاى خۆى دامەزراندون و بە شەوانەش خەریكى قومارە لەگەڵ سكرتێرێكى تاڵەبانى لە ماڵەكەى خۆى.
خوێنەرى بەرێز لە چەند بەشێكى ترى ئەو نوسینانەمدا كە لەو چەند رۆژەئامادەى دەكەم كۆمەڵێك پۆخڵەوات و هەواڵى سەیر و سەمەرە و ناپاكى و بەدرەوشتى ئازادى علوج و مەكتەبى راگەیاندنتان پێڕادەگەیەنم هەر لەرێى ئەو سایتە بەرێزەوە.
كارمەندى مەكتەبى راگەیاندنى ى ن ك
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست