ئایا بەراستى گۆران بە گومان تەنراوە

Monday, 01/11/2010, 12:00


وەڵامێك بۆ فەخامەتى ئازاد محەمەد فایەق
بەرێز كاك ئازاد لە نوسینێكدا زۆر بە بوێرانە باسى ئەوە دەكات كە بۆچى كوردستان پۆست بوەتە مینبەرى بڵاوكردنەوەى رەخنە و گلەییەكانى كادیرانى كۆمپانیا و گۆرانخوازان و دەیەوێت ئەو دەرگایەش لەو كەسانە دابخات كە خۆى و هاوشێوەیەكانى بونەتە هۆى ئەوەى رەخنەكان لەسەر گردەكە بمرێنن، یان پەنا بۆ ئەم سایتە ببرێت. ئێمە بە بەرێزیان دەڵین كە بریاردەرى یەكەم لە گەورەترین دەزگاى كۆمپانیاى وشە بەرێزیانە بۆچى جەنابت لە كەناڵەكەى خۆتەوە ئەو بابەتەت بڵاو نەكردەوە، یان دەتەوێت برادەرانى كوردستان پۆست بخەیتە دۆخى ئیحراجییەوە بۆ ئەوەى هەندێك نوسین كە تایبەتن كەموكورى گۆران و دەزگاكانى راگەیاندنى كۆمپانیاى وەشەوە بڵاو نەكەنەوە؟
سەیرە لە بەشێكى نوسینەكەیدا كاك ئازاد باسى ئەوە دەكات كە بۆچى گۆران خوازان لە دەزگاكانى راگەیاندنى كۆمپانیاى وشەوە پەیامى خۆیان ئاراستە ناكەن و كوردستان پیۆست دەكەنە مینبەر. لە كاتێكدا دەزگاكانى راگەیاندنى كۆمپانیاى وشە بە چەندین فلتەرى وەك بەرێزیان تەنراوە بوەتە هۆى ئەوەى لاى ئێمە و لاى خەڵك و لاى بەرێزیان كە زۆر بە ترسەوە نوسیویەتى ئەو دەزگایانە وەك ترسنۆك سەیر بكرێت.
من پیم سەیرە تۆ ئەتەوێت دەرگاى كوردستان پۆست بەروى گۆرانخوازاندا داخەیت، لە كاتێكدا ئەگەر دەستت پێیان بگات وەك كارمەندەكانى خۆت دەیانكەیت بە گوێ و ئیشى قسە هێنان و قسە بردنیان پێدەكەیت و دواتریش تا ئەوەى پێت دەكرێت سزایان دەدەیت و ئەگەر پێشت نەكرا تۆمەت و قسەیان بۆ دروست دەكەیت لاى بەرپرسانى كۆمپانیا، چەندین نمونەى زیندوو هەیە و حاشا هەڵنەگرن و ئێستاش بەدەست نەخۆشى ئارەزوى دەسەڵاتى بەرێزتانەوە دەناڵێنن.
ئایا گۆران بە گومان تەنراوە یان ئێوە و نمونەكانتان تەنراویان كردوە بە گومان
دور نەرۆین لە knn ى لاى بەرێزتانەوە خۆت بریاردەرى یەكەمی، سەرەراى ئەوەى بویت بە فلتەر بۆ چەندین هەواڵى گرنگ و ئازایانەى گۆران، لە هەمانكاتدا ترسنۆكانەش، بوى بە گەورەترین فلتەر بۆ هەواڵى چەندین بەرپرسى نەفامانەى یەكێتى كە وایكردوە كارمەندەكانت بە گومانەوە لە knn و گۆران بروانن.
لە كاتى هەڵمەتى هەڵبژاردنەكاندا ئێوەبون ململانێى توندتان لە نێوان میوان و ئەندامانى پارلەمانەكاندا دروستكرد و ئەوەى بە دڵتان بوبێت، كاتى زیاترى دەبوو، ئەوەشى لاى ئێوە قبوڵ نەبوو، گەورەترین فلتەر بوون بۆى ئەوەش وایكرد زۆبەى پارلەمانتاران و میوانان بە گومانەوە ، لە knn و گۆران بروانن.
لەسەرەتاى دامەزراندنى كەناڵەكەشەوە پەیامهێنەر و پەیامبەرى نێوان كەناڵەكە و بەرپرسانى كۆمپانیاى وشە بەرێزتان بون، ئەو كارمەندەى بە دڵى جەنابتان بێت ئەیكەن بە هەموو شتێك لاى برادەرانى كۆمپانیا و ئەوەشى بە دڵى ئێوە نەبێت بچوكتر و بچوكتر ئەكرێتەوە، ئاخر چۆن كادیرەكانت بە گومان نەبن لە knn و گۆران و هانا بۆ كوردستان پۆست نەبەن.
بەرێزتان خۆتان بە نێوەندگیرى نەوشیروان مستەفا و كۆسرەت رەسوڵ راگەیاندوە و لافى ئەركێكى لەو جۆرەتان لێداوە و وەك بیستومانە لە چەند كارمەندێك تورەش بویت لەبەر ئەوەى كۆسرەتیان بە ناوى خۆیەوە بانگ كردوە و نەیان وتوە كاك كۆسرەت لە كەناڵەكەى لاى بەرێزتانەوە كە بریاردەرى یەكەمى بۆ هەوالێكمان لەسەر ئەو بەرێزە و چەندینى تر نەبینى، لى برام بۆ خەڵك بە گومانەوە لە گۆران نەروانێت.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە