مامۆستایه‌کی پاڵه‌وان له‌ زانکۆی سه‌لاحه‌ددین

Wednesday, 15/06/2011, 12:00


له‌ پاسه‌وانه‌که‌ی کۆلیژی ئه‌ندازه‌ له‌ زانکۆی سه‌لاحه‌ددین بپرسن له‌ کۆتایی هه‌شتاکان کێ ئێواران له‌ سه‌یاره‌ جام ڕه‌شه‌که‌ی مه‌سئولی فه‌رعی حیزبی به‌عس له‌ هه‌ولێر خۆی ده‌کرد به‌ ناو کۆلیژ و ده‌چوون له‌گه‌ڵ مه‌سئولدا له‌ سه‌عات چواری عه‌سر تا هه‌شتی شه‌و یاری تێنسیان به‌یه‌که‌وه‌ له‌ هۆڵی داخراوی کۆلیژ ده‌کرد. له‌وێ ڕاپۆرتی درێژ له‌سه‌ر مامۆستایانی زانکۆی سه‌لاحه‌دین ته‌سلیم به‌ حزب ده‌کرا. ئه‌گه‌ر پاسه‌وانه‌که‌ش نه‌ماوه‌ له‌ مامۆستایانی کۆلیژی ئه‌ندازه‌ بپرسن. له‌ د.ناجی بپرسن که‌ ڕاگری کۆلیژی ئه‌ندازیاری بوو له‌ کۆتایی هه‌شتاکان، ئه‌گه‌ر ئه‌ویشتان ده‌ست ناکه‌وێ له‌ د. فه‌یسه‌ل ده‌هام بپرسن که‌ ئه‌وکات یاریده‌ده‌ری ڕاگر بوو له‌ کۆلیژی ئه‌ندازیاری که‌ چۆن ڕۆژێک مامۆستایه‌کی که‌رکوکی تازه‌ هاتبووه‌ زانکۆی سه‌لاحه‌دی هات و داوای کلیلی هۆڵی وه‌رزشی داخراوی کۆلیژی له‌ ڕاگر کهرد بۆ ئه‌وه‌ی ئێواران یاری تێدا بکا، که‌ ڕاگریش ڕه‌فزی کرد، به‌ ڕاگری گوت ده‌زانی من له‌گه‌ڵ کێ دێم و له‌گه‌ڵ کی یاری ده‌که‌م، من له‌گه‌ل ئه‌مین شڕی فه‌رع دێم، ئه‌وکات ڕاگری به‌سته‌زمان به‌بێ سێ و دوو کلیله‌که‌ی دایێ. له‌ د.سه‌عدی به‌رزنجی بپرسن چۆن ڕۆژیكیان مامۆستایه‌ک هات داوای مۆڵه‌تی لێکرد که‌ ده‌چێت له‌ ئه‌ڵمانیا شه‌ش مانگ تۆژینه‌وه‌ ده‌کات، دوای ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی وه‌رگرت و نووسراوی بۆ ئه‌نجومه‌نی فێرکردنی بالا بۆ کرا بڕه‌ پاره‌یه‌کی بۆ ته‌رخان کرا و پاره‌که‌ی وه‌رگرت. که‌ گه‌یشته‌ ئه‌ڵمانیا له‌وێش یه‌که‌م ڕۆژ 8000 مارکی ئه‌و سه‌رده‌می وه‌رگرت و پاش ته‌نها یه‌ک هه‌فته‌ گه‌ڕایه‌وه‌ کوردستان و پاره‌ی حکومه‌تی هه‌رێم و ئه‌ڵمانیای خسته‌ ته‌نکه‌ی باخه‌ڵی و نه‌ تۆژینه‌وه‌و نه‌ هیچ. له‌و کوردانه‌ بپرسن که‌ له‌ که‌رکوک به‌شداری ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی دژی حه‌رس قه‌ومیان کرد ئه‌وه‌ باوکی کێ بوو حه‌ره‌س قه‌ومی بوو شه‌ڕی کوردی ده‌کرد. بۆیه‌ کوڕێکی حه‌ره‌س قه‌ومیێک که‌ به‌ده‌ستی کورد کوژرا و ئێستا مامۆستایه‌ له‌ زانکۆی سه‌لاحه‌ددین ‌ ته‌نها ‌ به‌ ساڵێک له له‌ لیژنه‌ی ناوه‌ندی به‌رزکردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی کرا به‌ پرۆفیسۆر، خه‌ڵکی تریش وا پێنج ساڵه‌ چاوه‌راونن. ئه‌و مامۆستایه‌ پێی ده‌گوترێت پۆلیسی زانکۆی سه‌لاحه‌دین، پسپۆریه‌که‌ی زانستییه‌ که‌چی له‌ کۆلیژی جیهان خولی ده‌روونزانی ده‌کاته‌وه‌، له‌ زانکۆی دجله‌ مراقه‌به‌ی تاقیکردنه‌وه‌ ده‌گرێت، باوه‌ڕی نه‌کرد جارێکیان پێیان ووت ببه‌ به‌ سه‌رۆک به‌شی ده‌رونزانی یه‌کسه‌ر قبولی کرد که‌چی له‌ناو خه‌ڵک ده‌ڵێ چه‌ند جاره‌ د.دلاور ئیلحاحم لێ ده‌کا ببم به‌ مسته‌شار به‌لام من نامه‌وێ. ده‌زانن ئه‌و مامۆستایه‌ کێیه‌، با مامۆستا گه‌نجه‌کان له‌ مامۆستا کۆنه‌کان بپرسن ئینجا مه‌ته‌ڵه‌که‌ ئاسان ده‌بێت، یه‌که‌م پیتی ناوه‌که‌ی نونه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە