د.نەجدەت ئاكرەیى خۆت فێرى كوردى بكە
Sunday, 20/03/2011, 12:00
ئەم شەو كاتێك كەناڵەكاننم دەگۆڕى بەڕێكەوت كەوتەسەر كەناڵى ئاسمانى كوردستان كە كەناڵێكى سەربەپارتیە لەبەرنامەیەكى بەناو ئەمڕۆدا چاوپێكەوتنێك لەگەڵ كەسێك دەكرا كەیەكەم جارە بیبینین لەتەلەفزیۆنەكاندا بەناوى د.نەجدەت ئاكرەى كە لە ژێر ناوەكەى نوسرابو پسپۆر لەبوارى ئاسایشى نەتەوەى.منیش بۆ ماوەى چەند خولەكێك دەمڕوانیە بەرنامەكە بەڵام هیچ تێنەدەگەشتم چى دەڵێت زۆر لەلام سەیربوو نەك لەبەر ئەوەى وتەكانى سەرنج ڕاكێش و زانستیبن كەواتاكانیان نەزانم بەڵكو ئەو بەناو دكتۆرە بە زمانێك دەدوا نە لەزمانى كوردى دەچو وەنە لە زمانى حوشتر(عەرەبى) چونكە ئەو زمانە پیرۆزە كوردیەى بەجۆرێك شێواندبوو كە مرۆڤ شەرمى دەكرد لەسەیركرنى.لەوە مەترسیدارتر ئەوەیە كە كەسێكە بێگانە تەماشاى ئەم بەرنامەیەبكات دەڵێت شتێك نیە بەناوى زمانى كوردیەوە لەكاتێكدا زمان بونیەتى گەل دەسەلمێنێت.لەوە خراپتریش ئەم كەسە وەك نوسرابوپسپۆڕ لە ئاسایشى نەتەوەیدا بەڵام من بەو دكتۆرە دەڵێم كە تێكدانى زمان تێكدانى ئاسایشى نەتەوەیەكە وە داواكارم لە شارەزایانى زمانى كوردى ڕێگەنەدەن كەسانى وەك ئەم بەناو دكتۆرە سوكایەتى بەزمانى كوردى بكەن. بۆ خوێنەریش پێویستە كەخۆى بڕیاربدات لەسەر ئەم وشانەى كە ئەو بەناو دكتۆرە دەیگوت كە چزمانێكە كەقسەى پێدەكات ئەمەش بەشێكە لە قسەكانى كە ئارەزوى ئەوەم دەكرد هێڵى ئەنتەرنێتەكەم هێندە خاونەبوایا تاوەكو بە ڤیدۆ یاوەك دەنگى تۆماركراو بۆم ڕەوانە كردبایانا(مۆسسە رئاسەاقلیم ئەم مگلبە گەورە استجابە بكات ...........,معارچە مشروعیەكى سیاسى نیه معارچە گێحرێكى ێرابی هه ییه .........)بۆیە پێت دەڵێم دكتۆر خۆت فێرى كوردى بكەپاشان وەرە سەر تەلەفزێۆنێكى كوردى هەرچەندە سەر بە دەستەڵاتیشە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست