له‌ سه‌یاره‌كانی شاره‌وانی سلێمانی چی ڕویدا!

Saturday, 03/07/2010, 12:00


شۆفێرێك، له‌شاره‌وانی ئه‌وه‌ی كه‌لێره‌دا ده‌یخه‌مه‌ڕ ده‌توانن خۆتان بچن به‌دواداچونی بۆ بكه‌ن و بیبینن به‌چاوی خۆتان تا بزانن له‌ سه‌یاره‌كانی شاره‌وانی سلێمانی چی باسه‌و چی پێ ده‌كرێ. ئه‌مه‌ ته‌نها ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌می ئه‌و سه‌یارانه‌یه‌ كه‌ به‌ده‌ست به‌رپرسه‌كانی شاره‌وانیه‌وه‌یه‌ له‌وانه‌(501-503-508-263-504-519-492-518-319-499-479-279-5-273) ئه‌مانه‌ سه‌یاره‌ی نیسان و ده‌بڵ نیسان و پاترۆڵ نیسان و مه‌رزیه‌یه‌..هەتاد).

سه‌ره‌تا:

ببینن چۆن پاره‌ی ئه‌م شاره‌ له‌ هه‌واو ئاره‌زوه‌كانی ئه‌مانه‌دا ده‌ڕوا، سه‌یر بكه‌ن چی تاڵانیه‌كه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ گه‌نده‌ڵ و ڕاو ڕوت و دزی و فزی نه‌بێ ئه‌ی ئه‌مه‌ چی یه‌؟؟؟؟ زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ئه‌م سه‌یارانه‌یان بۆ كڕاوه‌ خۆشیان سه‌یاره‌ی خۆیان هه‌یه‌. به‌پێی قسه‌ی ژمێریارێكی شاره‌وانی مه‌سروفاتی سه‌یاره‌ی سه‌رجه‌م به‌رپرسه‌كانی شاره‌وانی و به‌شه‌كانی تر هه‌ر له‌ (شۆفڵ و تراكتۆر و...هه‌تاد) له‌ ساڵێكدا خۆی ده‌دات له‌ (35) ده‌فته‌ر دۆلار.

سه‌یاره‌ هه‌یه‌ له‌ شاره‌وانی ته‌نیا بۆ یه‌ك كه‌س كڕدراوه‌ و به‌س. كه‌سیش نازانێ چی پێ ده‌كا. هه‌ر ئه‌و ژمێریاره‌ی شاره‌وانی باسی ئه‌وه‌شی كرد كه‌ ساڵانه‌ به‌سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی شاره‌وانیه‌وه‌ نزیكه‌ی (50-60) ده‌فته‌ر به‌س له‌ به‌كرێ گرتنی سه‌یاره‌. پاره‌ ده‌ڕوا، به‌س ناوی ئه‌ندازیار و به‌رپرس بێ سه‌یاره‌ی بۆ گیراوه‌ به‌كرێ- خۆ ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر كچی جوان بێ ئه‌وا هه‌ر زو مه‌سوله‌كانی شاره‌وانی سه‌یاره‌ت بۆ دابین ده‌كه‌ن.

. خه‌ڵكی شاری سلێمانی و خوێندكاره‌ دانه‌مه‌زراوه‌كان ئه‌مه‌ بودجه‌ی ته‌نیا یه‌ك ده‌زگایه‌ ئا به‌و شێوه‌یه‌ بۆ رابواردنه‌كانیان ده‌ڕوا، ئاخۆ ده‌بێ چه‌ندی تر لابه‌لا بكرێ و بچێته‌ گیرفانه‌وه‌. ئاخۆ كێ هه‌یه‌ بپرسێ له‌م بێسه‌ر و به‌ریه‌ی ده‌زگایه‌كی وه‌ك شاره‌وانی؟؟ ئاخۆ كه‌س هه‌بێ زاتی ئه‌وه‌ بكا ئه‌و سه‌یارانه‌ ته‌نیا بۆ كاری ده‌زگاكان بێ و به‌س؟؟؟ ئاخۆ بڵێی كێ هه‌بێ بتوانێ ئه‌و هه‌مو مافیایه‌ بداته‌ دادگا؟؟؟

هه‌ندێك له‌و سه‌یارانه‌ی كاری چی پێ ئه‌كه‌ن:

-ژماره‌ (279) برادۆ له‌دوای ده‌وام كاری سه‌فره‌و هاتۆچی ماڵانی پێ ده‌كرێ. مه‌سروفه‌كه‌شی له‌سه‌ر شاره‌وانیه‌.

-ژماره‌ (504) له‌ شاره‌وانی دوای ده‌وام كاری ناو بازاڕی پێ ده‌كرێ.

-ژماره‌ (479) كاری سه‌فره‌ی پێ ده‌كرێ دوای ده‌وام.

- زۆربه‌ی ئه‌م سه‌یارانه‌ رۆژانی هه‌ینی له‌ سه‌یرانگاكان ده‌بینرێن و شه‌وانیش له‌ باڕه‌كانی سلێمانی دیارن.

ببینن چۆن یاری به‌ سه‌روه‌تی خه‌ڵكی ده‌كرێ و سه‌رف ده‌كرێ له‌هه‌واو ئاره‌زووكانیان ئیتر خه‌ڵكی شاری سلێمانی شار وێران ده‌بێ یان كاول ده‌بێ ئه‌و كێشه‌ی ئه‌مانه‌ نیه‌. ئه‌م مافیایانه‌ هه‌مو شاره‌وانیان بۆ خۆیان مۆ نۆپۆڵ كردوه‌. ئه‌گه‌ر پاره‌ی ئه‌و هه‌مو سه‌یاره‌ بكرێته‌ پرۆژه‌یه‌ك بۆ گه‌ڕه‌كێكی هه‌ژار نشین باشتره‌ یان بۆ هاتوچۆ و مه‌رامه‌كانی خۆیان!! ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ گه‌نده‌ڵی و دزی و جه‌رده‌ نیه‌ ئه‌مه‌ چیه‌؟؟؟ ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن وه‌رنه‌ جواب؟؟ ئه‌گه‌ر وانیه‌ به‌س یه‌ك مانگ سه‌یاره‌ كانتان له‌دوای ده‌وام له‌ دائیره‌كه‌تان به‌جێ بێڵن؟؟؟ بزانن ئه‌وجا وه‌ك سه‌گی گه‌ڕ چۆن ده‌كه‌ونه‌ قورسكه‌ قورسك.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە