وه‌ڵامێک بۆ درۆکانی هه‌ڵۆی ئه‌حمه‌د کورده به‌رپرسی چڵی چواری پارتی
Monday, 24/09/2012, 12:00
له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا هه‌ندێک درۆی ڕیز کردوه مه‌گه‌ر هه‌ر خۆی باوه‌ڕی پێ بکات ، له کاتێکدا که زۆریان درۆی شاخدارن ، یه‌کێک خۆی به لێپرسراوی لقێکی گه‌وره‌و گران دابنێ ئه‌م هه‌موو درۆیانه هۆن هۆن بهۆنێته‌وه تاوه‌کو له‌لای پارتی خۆی خۆشه‌ویست بکات . باسی رووداوه‌کانی 17 ی شوبات ده‌کات نازانم چۆن له رووتان دێت باسی بکه‌ن له کاتێکدا گه‌نجانی شاره‌که‌م تان خه‌ڵتانی خوێن کرد ، ئه‌وه‌ی به‌عس به سلێمانی کرد ئێوه دووباره‌تان کردووه نازانم چۆن شه‌رم ناتان گرێت و ئه‌وه‌نده ڕوو قایمن ، بۆ ناچن تاوانباره‌کانتان ته‌سلیمی دادگا بکه‌ن له کاتێکدا سه‌رۆکه‌که‌تان ده‌ڵێ که‌س له یاسا گه‌وره‌تر نی یه . من ئه‌وه‌نده‌ی مێژووی ئه‌م هه‌ڵۆیه بزانم پیاوێکی سه‌ر راست و قسه له ڕوو نی یه هه‌ر له پاش مله قسه ده‌کات من خه‌ڵکی شاره‌که‌م و باش خێزانه‌که‌یان ده‌ناسم باوکی ره‌حمه‌تی یه‌کێک له پیاوه به‌ڕێزو خۆشه‌ویسته‌کانی شاری سلێمانی بوو ، میژووی ئه‌م هه‌ڵۆیه له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه جه‌نده‌ها ئه‌م به‌رو به‌ری کردوه ماوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ حسک بووه دوای ئه‌وه‌ش وازی له‌وان هێناو حیزبێکی تری درووست کرد وازی له‌ویش هێناو خۆی خسته ناو باوه‌شی پارتی هه‌ر جاشێتی مابوو تاقی بکاته‌وه به‌ڵام فریای ئه‌وه نه‌که‌وت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌دام نه‌ما . هه‌ڵۆی درۆزن من براکانیشت باش ده‌ناسم که‌ده‌ڵێ ی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تیمان باشه ، ئه‌ی ئه‌گه‌ر باشه چه‌ند له براکانت بۆ به‌خێرهاتنه‌وه‌ت هاتن بۆ لات له‌و کاته‌ی له ڕانیه‌وه نه‌قڵی سلێمانی بووی ، یان باسی براکانت ئه‌که‌ی که هیچیان حیزبی نین ، ئه‌وه‌ی من بزانم ئازادی براتان له هۆلنده کادیری ڕێکخستنه‌کانی یه‌کێتی یه یان ئه‌زانی و خۆتی لێ گێل ئه‌که‌ی ، سۆراانی براتان له ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌یه و کادیری یه‌کێتی یه ، به‌رزانی برات ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی یه ،عه‌تای برات هه‌ر له‌سه‌ر پۆستی یه‌کێتی کاربه‌ده‌سته ، به‌هیوای ئه‌وه‌ی واز له درۆ کردن بهێنی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست