كاندیدێكى یه‌كگرتوو،گه‌نده‌ڵیه‌كى گه‌وره‌ى ده‌سه‌لاَتدارانى كورد ئاشكرا ده‌كات ،له ساڵى 2004 دا ئه‌مریكا زیاتر له 4 ملیار دۆلارى د�
Sunday, 28/02/2010, 12:00
له‌به‌رنامه‌یه‌كى ده‌نگى یه‌كگرتوو رِادیوى گه‌رمیان، كاندیدیكى لیستى یه‌كگرتوو له پاریزیگاى سلیمانى گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌لاَت ئاشكرا ده‌كات و به‌ڵینى به هاولاَتیانى پاریزگاى سلیمانى دا له‌گه‌ڵ به‌ده‌ستهینانى ده‌نگ سه‌رجه‌مى ئه‌و برِه پاره‌یه له رێگه‌ی دادگاوه له به‌رپرسان بگێرێته‌وه بۆ هاووڵاتیان .
عادل نورى، كاندیدى ژماره 5ى لیستى 315ى یه‌كگرتوو له پاریزگاى سلیمانى له‌به‌رنامه رِادیویه‌كه رِایگه‌یاند : رِه‌خنه‌ى ته‌واوم هه‌یه له دوسیه‌ى دادگا چونكه حه‌ق بوو دوسیه‌ى ئه‌نفال له پێش بوایه چونكه گه‌رمیان یه‌كه‌م ناوچه بوو كه‌وته به‌رشالاَوى ئه‌نفال له 1974 .
عادل نورى كه پیشوتر به‌رپرسى مه‌كته‌بى به‌غدادى یه‌كگرتوو بووه ووتى : به‌هۆى ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌كى زۆر پله ولیپرسیراویتیم له به‌غداد هه‌بووه بۆیه به‌ڵگه وداتاى زۆرم لایه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى و هه‌موو به‌نوسراو كه‌وتووه‌ته ده‌ستم و رایگه‌یاند : له‌كاتى كه بومه نوینه‌رى هاولاَتیان به‌ڵین بێت هه‌مووى له رێی یاساوه هه‌مووی ئاشكرا بكه‌م و ئه‌و كه‌سانه بدرێنه دادگا .
عادل نوری ته‌نها یه‌ك نمونه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌سه‌لاَتی هینایه‌وه ووتى : له‌و برِه پاره‌یه‌ى به‌ر هه‌رِیمى كوردستان كه‌وتووه له (25/6/ 2004)، 4ملیار‌و200 ملیون دولار به‌شه پاره‌ى هه‌رێم له‌لایه‌ن سێ ده‌سه‌لاَتدارى هه‌ریم خوراوه ،كه به2كۆپته‌رى ئه‌مریكى هێنراوه‌ته كوردستان، له‌نیوان سێ ده‌سه‌لاَتدارى هه‌ریم دابه‌شكراوه،ئه‌گه‌ر به‌تیپ سه‌د دولاریه‌كان به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستیت ، كوردستان خۆرى لینادات .
عادل نورى ووتى : به‌ڵین به‌هاولاَتیانى كوردستان ئه‌ده‌م ئه‌گه‌ر به‌ده‌نگى ئه‌وان رۆشتمه به‌غداد به‌ڵین به‌خواو خه‌ڵكى خۆم ئه‌ده‌م ئه‌گه‌ر له قورگیانیش بێت ئه‌یهینمه ده‌ره‌وه وهه‌موو گه‌نده‌ڵكاران ئه‌ده‌مه پۆلیسى ئه‌نته‌ر پۆڵى جیهانى.
سایتی یه‌کگرتوو- هه‌ولێر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست