کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌رله‌مانتارانى یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ دانیشتوانى هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه‌و زه‌رِایه‌ن داكۆده‌بنه‌وه‌

Saturday, 05/12/2009, 12:00


پاش نیوه‌رِۆى رِۆژى هه‌ینى 4/12/2009 هه‌ریه‌ك له‌به‌رِێزان مامۆستا(عمر عبدالعزیز ومامۆستا حمه‌سعید حمه‌على) ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌رلیستى یه‌كگرتوو له‌ هۆڵى ئاشتى له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه‌ له‌ دوودانیشتنى جیاوازداله‌گه‌ڵ دانیشتوانى سنورى قه‌زاى شاره‌زوور وناحیه‌ى وارماوا ورِێكخستنه‌كانى یه‌كگرتوو له‌و سنورانه‌ كۆبونه‌وه‌ .

سه‌ره‌تا مامۆستا عمر عبدالعزیز سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو باسى له‌زه‌روره‌تى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانى كوردستان كرد بۆگوێگرتن له‌سه‌رنج وداخوازییه‌كانیان وگه‌یاندنى به‌ په‌رله‌مانى كوردستان وئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد كه‌ئه‌م به‌سه‌ركردنه‌وانه‌ درێژه‌ى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى ترىكوردستانه‌ . هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌جیاوازى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان كرد له‌گه‌ڵ خوله‌كانى ترى په‌رله‌مان كه‌ئه‌ویش له‌بوونى لیستى موعاره‌زه‌قدا خۆى ده‌بینێته‌وه‌ وباسى له‌رِۆڵى موعاره‌زه‌ كرد كه‌چاودێره‌ به‌سه‌ر ده‌زگاى جێبه‌جێكردنه‌وه‌ . به‌رِێزیان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه‌ په‌رله‌مان كه‌ ئه‌ركى یاسادانان وچاودێریكردنه‌ له‌ خوله‌كانى رِابوردوودا له‌بوارى یاسادانان دا تارِاده‌یه‌كى باش سه‌ركه‌وتو بوه‌ به‌لاَم له‌رِوى چاودێرى كردنه‌وه‌ نه‌یتوانیوه‌ به‌ئه‌ركى خۆى هه‌ڵسێت ئه‌ویش به‌هۆى هه‌یمه‌نه‌ى هه‌ردووحیزب به‌سه‌ر په‌رله‌مان وحكومه‌ته‌وه‌ .دواتر باسى رِۆڵى موعاره‌زه‌ى كرد وله‌م پێوه‌ندیه‌ش دا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد : موعاره‌زه‌ مونافه‌سه‌ دروست ده‌كات ومونافه‌سه‌ش به‌رهه‌مى هه‌یه‌ وخزمه‌تى لێده‌كه‌وێته‌وه‌ .دواتر باسى كاروچالاكیه‌كانى یه‌كگرتووى كردله‌په‌رله‌مانى كوردستان ورِایگه‌یاند كه‌ چالاك بوون به‌كه‌مى ژماره‌ى ئه‌ندام نیه‌ به‌ڵكوبه‌چالاك بونه‌ له‌نێوپه‌رله‌مان وخه‌مخواردنى خه‌ڵك وخستنه‌رِووى پرۆژه‌ى به‌سووده‌.دواتر (مامۆستا حمه‌سعید حمه‌على) ئاماژه‌ى به‌رِۆڵى په‌رله‌مانتارانى یه‌كگرتوو كرد له‌سه‌رۆكایه‌تى وئه‌ندامێتى لیژنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ووتى: له‌هه‌شت لیژنه‌ى گرنگ دا ئه‌ندامین وسه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌یه‌كیش ده‌كه‌ین .له‌كۆتایشدا په‌رله‌مانتارانى یه‌كگرتوو داوایان له‌هاولاَتیان كرد سه‌رنج وپێشنیاروپرۆژه‌ى گرنگ له‌هه‌موورِویه‌كه‌وه‌ بۆخزمه‌تى ناوچه‌كانیان بگه‌یه‌ننه‌ په‌رله‌مانتارانى یه‌كگرتوو تائه‌وانیش بتوانن كاریان بۆبكه‌ن . ئاماده‌بوانیش به‌خستنه‌رِووى گرفت وداخوازى وسه‌رنج وتێبینیه‌كانیان به‌شداریه‌كى گه‌رموگورِیان له‌ دانیشتنه‌كه‌دا كرد وله‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانى یه‌كگرتووه‌گوێیان بۆگیراو وه‌لاَم درانه‌وه‌ .دواتریش مامۆستا عمر عبدالعزیز له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى په‌نابه‌رانى كوردى ئێرانى له‌كه‌مپى (باریكه‌) كۆبوه‌وه‌ وگوێ له‌داخوازى وگرفته‌كانیان گرت .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە