ئەمین پۆلا: ئەو كۆمەڵەییەی لە رۆحی هەژارانی لادێكاندا دەژی
Thursday, 03/03/2011, 12:00
ئەنوەر نەجمەدین نوری
تێبینی: ئهم وێنهیه ،وینهی شههید ئهمین پۆڵایه. لە سەرەتای سالانی حەفتاكاندا رۆحی جیڤارا بە جیهاندا دەسوورایەوە، لە بن بەردی هەر بنار شاخیكدا، سەدای رۆمانسیانەی شێوە خەباتە پارتیزانیەكەی جیڤارا، دەنگی دەدایەوە.
هەر لە حەفتاكاندا تارمایی بزووتنەوەیەكی نوێ جیهانی دەتەنیەوە، سۆڤیەت لە دوا سالەكانی ژیانی نزیك دەبووەوە، سنوورە درۆزنە دەستكردەكانی نیوان سۆشیالیزم و كاپیتالیزم كاڵ و كالتر دەبووەوە، هەردوو باڵەكەی بارزانی وتالەبانی، هەروەك ئەمرۆ، شكستیان خواردببو، حیزبی شیوعی عیراق لە هەولی پیكهینانی بەرەیەكی نیشتمانیدا بوو لەگەل بەعسیەكان.
ئەم بارە نوێیەی جیهان وناوخۆ، زەمینەی دابرانی یەكجارەكیی خۆشدەكرد لە حیزبە تەقلیدیەكان ودوووركەوتنەوەو دژایەتی ئایدیۆلۆژیای هەموویان. بۆیە لەناو رەحمی هەریەكیك لەو حیزبانەدا، ریكخراویكی نوێ لە دایك دەبوو، كۆمەلە گەنجیكی تازە پیگەیشتوو، بە خیرایی خۆیان لە چەند ریكخراویكدا گرد كردبۆوە: (كۆمەڵە)، (كارگەران)، (دەستەی ماركسی لینینیەكان)، (قیادەی مەركەزی القاعیدە).
وە لەگەل تووندبوونی شەری خەلك ودەستەلاتی بەعسدا، ئەو ریكخراوانە زۆر بە خیرایی گەشەیان دەكرد. یەكەمین چالاكیی هەر یەكەیشیان، فراندنی چاپەمەنی وچەك ودەستوەشاندن بوو لە بەعسیەكان لە شاری سلیمانی بە تایبەتی. وە تیكرایش بە گیانیكی لیبووردووییەوە، هەموو جۆرە جیاوازیەكی فیكریان وەلا نابوو لە پیناوی ئامانجیكی هاوبەشدا، ئامانجیك كە دەربری بەرژەوەندی چەوساوەكان بوو. وە هەمووشیان ناوچەی قەرەداغیان بە جیگای سەرەكیی چالاكی هەلبژارد بوو چ بۆ خۆحەشاردان و چ بۆ كاری عەسكەریی، ئەمەیش بەو نیازەی بە تەواوی لەباری عەسكەریشەوە لە هیزەكانی بارزانی و تالەبانی بەدووربن.
بەلام ئەو دەمە هەموومان، چ لە باری تەمەن و چ لە باری تاقیكردنەوەكانی ژیانەوە، ئیجگار هەژار بووین. وە لەگەل ئەوەی لە باری ریكخستنەوە لە حیزبە تەقلیدیەكان دابرابووین، بەلام بێئاگا، بە هەزارو یەك گرێ، بە ئایدیۆلۆژیای ئەو حیزبانەوە بەسترابووینەوە.
ئەو دەمە حمەئەمین علی رەشید -ناسراو بە (ئەمین پۆلا)- یەكیك بوو لە سەركردە هەرە چالاكەكانی كۆمەڵەو یەكەمین هیزی چەكداریی كۆمەلەیشی لە ناوچەی قەرەداغ پیكهینا. بەلام ناوچەی قەرەداغ تەنیا لە دووبوونەوە لە تالەبانی و بارزانی جیگایەكی بەكەلك بوو بۆ هەوولایكمان، دەنا لە باری عەسكەریەوە جیگایەكی ئیجگار مەترسیدار بوو، چونكە دەكەوتە ناوەراستی هیزە عەسكەریەكانی بەعس، وە دەولەت بە ئاسانی لە هەر یەكیك لە شارەكانی سلیمانی وكەركوكەوە دەستی بەو ناوچەیە ڕادەگەیشت.
كۆمەڵە، وە بەتایبەت ئەمین پۆلا، بەو جۆرەی ئیمە دەمانناسی، هەرگیز بەرنامەیەكی هاوبەشی لەگەل (ی.ن.ك) نەبوو، وە هەمیشە خۆیان وەك نوینەری هەژاران وتالەبانیشیان وەك نوینەری برجوازیەكان دەناسی. ئەمەیش هێڵی هاوبەشیان بوو لەگەل ئیمەو هەموو گروپەكانی تری ئەو دەمە.
لەگەل پۆلا دەیان شەومان بە باسی خەباتی پارتیزانیەوە رۆژ دەكردەوە، ئیمە (كارگەران) باوەرمان وابوو شار جیگای یەكەم و بەبایەخی خەباتمانە، پۆلا لادێكانی بە بنكەی خەبات دەزانی. وە هەر لەلادێكانشدا، لە ناوەندی هەژارانی دیهاتەكاندا، لە رۆژیكی وەك ئەمرۆدا، لە بەرەبەیانی 3/3/1978 دا، لە دێی میریاسی لەناوچەی قەرەداغ، درندەكانی بەعس، چوار دەوری پۆلاو پیشمەرگەكانی دەگرن. ئەمین پۆلا بە برینداریی لەبن داریكدا جێ دەمێنێت، لە دوای شەریكی پالەوانانە، خوینی گەشی پۆلا بەسەر گولاڵە مەشقانەی بەهاریكی گەشدا دەرژێ وئیتر دوای ئەوو لەناوچوونی ژمارەیەكی تر لە چالاكەكانی كۆمەلە، توانرا بە ئاسانی (كۆمەڵە) ببەسترێت بە (ی.ن.ك) ەوە لە هەردوو رووی ریكخستن وعەسكەریشەوە وبخریتە ژیر سەركردایەتی تالەبانی. وە ئیتر هەر لەویدا میژووی كۆمەڵە دەكوژێتەوەو دەبێتە بەشیك لە پالەوانبازیەكانی تالەبانی ونەوشیروان.
ئەمین پۆلا بۆ هەمیشە لە رۆحی هەژارانی لادیكاندا دەژی، وە هەمیشەیش پەیامەكەی زیندووە، پەیامیك كە هەر ئیستا شەقام بە شەقامی شارەكانیشی گرتۆتەوە. وە هەر ئیستا 3/3/2011، لە ناوەراستی هەر شارو شارۆچكەیەكدا، بە هەزاران شۆرشگیر، بۆ بەرگری لە خواستەكانی هەژارو كەمدەرەمەتەكانی ئەم كۆمەلگایە، بەرامبەر بە هیزیك وەستاونەتەوە كە (ئەمین پۆلا) هەرگیز باوەری نەبوو ئەوانە رۆژیك لە رۆژان نوینەرایەتی خەلكی چەوساوەی كوردستان بكەن، بۆیە هەرگیز خۆی تەسلیم بە ئیرادەی جەلالیەكان نەكرد. ئەوەتا ئیستایش میژوو راستی و دروستی بۆچوونەكانی پۆلا دەسەلمینی: نە بارزانی، نە تالەبانی، نە نەوشیروان دەربری بەرژەوەندیی هەژارو كەمدەرامەتی ئەم كۆمەلگایە نین. ئەوان هەمیشەو لە هەموو سەردەمیكدا شەری سەرۆكایەتیان كردووەو ئیستایش هەمان شەر بەردەوامە لە نیوانیاندا. بۆیە سەركەوتن روونادات بەبێ دابرانی ئیجگارەكیی لە بەرژەوەندی و خواست و ئایدیۆلۆژیای ئەوان. وە پەیامەكەی پیاوانی وەك پۆلا نابێتە واقیعیكی میژوویی، بەبێ جیابوونەوەی جەماوەر لە هەموو ئەو دەستەو تاقمانە.
نەمری بۆ ئەو گیانە پاكانەی دەبنە قوربانی لە پیناوی چینە هەژارەكاندا.
Email:
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست