کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌واڵێکی به‌په‌له‌ له‌ژوری عه‌مه‌لیاتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌

Saturday, 11/07/2009, 12:00


فه‌ریق ئه‌نۆر حاجی عوسمان، کێ ده‌چێته‌ مه‌شق باچێت و کێش ناچێت گرده‌که‌ نزیکه‌.

من به‌م فه‌رمانانه‌ی فه‌ریق ‌ێول روکن ئه‌نور زۆر خۆشحاڵ ده‌بم چونکه‌ بریکاری وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌ش پێ ده‌چێت له‌ م ده‌سه‌ڵاته‌ نارازی و بێزاره‌، گه‌ر وانیه‌ چۆن ئه‌م لیدوانانه‌ ده‌دات و که‌سیش نیه‌ پێی بڵێ پشتی چاوت دو برۆیه‌.

له‌م سه‌رو به‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان فه‌رمانێک له‌ لایه‌ن فه‌ریق اول روکن ئه‌نور عوسمان قه‌ویله‌ییه‌وه‌ ته‌عمیم کرا به‌سه‌ر فه‌‌رمانده‌یه‌کاندا که‌ ده‌بێ پێشمه‌رگه‌ بخرێته‌ به‌ر مه‌شقی سه‌ر بازی ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ و نارازیبون له‌م فه‌رمانه ، وه‌ڵامی فه‌رمانده‌یی سلیمانی\ له‌م کاته‌دا که‌ هه‌ڵبژاردن له‌ پێشه‌و تائێستا پێشمه‌رگه‌ موچه‌ی وه‌ر نه‌گرتوه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌وه‌رزی گه‌رماداین ناکرێ ئه‌م مه‌شقه‌ ئه‌نجام بده‌ین ، به‌ڵام فه‌ریق ئه‌نور به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی نوێنه‌ری فه‌رمانده‌یی سلیمانی ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێ ئه‌وه‌ فه‌رمانی منه‌و ده‌بێ جێ به‌جێ بکرێ ، کێ به‌م فه‌رمانه‌ نارازیه‌و مه‌شق ناکات ئه‌وا خوا حافیزی بێت و گرده‌که‌ نزیکه‌،من ئه‌رکی سه‌رشانم به‌جێ گه‌یاند با کاک مه‌سعودیش ئه‌رکی سه‌رشانی به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە