کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیبرازکردنی کابینه‌ی شه‌شه‌م له‌سه‌ر حسابی کابینه‌ی پێنجه‌م،،وه‌زاره‌تی شه‌هیدان وه‌ک نموونه‌

Wednesday, 20/01/2010, 12:00




خاوه‌ن ویژدانێک

ماوه‌یه‌که‌ راگه‌یاندنه‌کانی سه‌ر به‌ پارته‌که‌ی دکتۆر به‌رهه‌م زیاد له‌ پێویست هه‌واڵه‌کان ده‌گه‌یه‌نن به‌تایبه‌تی ئه‌و ئه‌و کار و پرۆژانه‌ی که‌ له‌کابینه‌ی پێنجه‌مدا به‌ سه‌رۆکایه‌تی نێچێڕڤان بارزانی بریاری له‌سه‌ر دراوه‌ و بودجه‌ی بۆ ته‌رخان کراوه‌ به‌لام دوای دروست بوونی کابینه‌ی شه‌شه‌م که‌وتۆته‌ واری پراکتیکه‌وه‌.که‌ ئێستا دیارترنیان که‌ بۆته‌ بنێشته‌ خۆشه‌ی سه‌ر زاری هه‌موو ئه‌و زوڕناژه‌نانه‌ که‌ ئه‌ویش دروستکردنی خانووه‌ بۆ که‌سوکاری شه‌هیدان و زیادکردنی موچه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان که‌ ئه‌مه‌ پێویستی به‌و هه‌موو کۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌ و چاوپێکه‌وتنه‌ بێ بنه‌مایانه‌ نه‌ده‌کرد له‌کاتێکدا دروستکردنی ئه‌م خانووانه‌ له‌سه‌رده‌می کابینه‌ی پێنجه‌مدا به‌ سه‌رۆکایه‌تی نێچیرڤان بارزانی وبه‌ هه‌وڵی خودی وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کانی کابینه‌ی پێشوو چنار سه‌عد عه‌بدوڵلا ئه‌و کات کاری بۆ کرا و به‌ردی بناغه‌ی بۆ دانرا به‌لام کات ده‌رفه‌تی پێ نه‌دان و ماوه‌ی کابینه‌ی پێنجه‌م کۆتایی پێ هات ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌موومان ده‌یبینین ته‌واوکاری کابینه‌ی پێشووه‌ ئیتر چی پێویست ده‌کات که‌ناڵی گه‌لی کوردستان و که‌ناڵی کوردسات ماوه‌ی دوو رۆژ هه‌مان هه‌واڵ گه‌رم بکه‌نه‌وه‌ و له‌ رۆژێکا هه‌موو هه‌واڵه‌کان ته‌رخان بکه‌ن بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش مه‌سه‌له‌ی زیادکردنی موچه‌ی شه‌هیدان که‌ چاوپێکه‌تنیان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک ده‌کرد ئه‌وانیش سوپاسی خۆیان ئاراسته‌ی دکتۆر به‌رهه‌م ده‌کرد له‌کاتێکا‌ له‌سه‌رده‌می کابینه‌ی پێنجه‌م موچه‌ی شه‌هیدانی سه‌نگه‌ر له‌ سه‌دو سی هه‌زار کرا به‌ چوار سه‌د هه‌زار واتا دوو سه‌د و حه‌فتا هه‌زار زیادی کرد که‌چی یه‌ک که‌ناڵی راگه‌یاندن ئه‌م به‌زمه‌ی نه‌کرد که‌چی ئێستا ته‌نیا سه‌د هه‌زار زیادی کردووه‌ راگه‌یاندنه‌کان خه‌ریکه‌ ده‌مانخۆن!! وه‌ هه‌روه‌ها هه‌ر له‌سه‌رده‌می کابینه‌ی پێنجه‌م و به‌هه‌وڵی چنار سه‌عد عه‌بدوڵلا وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان چه‌ندین پرۆژه‌ جێ به‌جێکرا وه‌کو دروستکردنی کۆمه‌ڵێک خانوو له‌گه‌ره‌کی سه‌روه‌ران و هه‌ڤاڵان ودروستکردنی شوقه‌کانی نزیک فرۆکه‌خانه‌ و کردنه‌وه‌ی چه‌ندین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فێرکردنی کارده‌ستی که‌ هه‌ر هه‌موو بۆ خزمه‌تکردنی که‌سوکاری شه‌هیدان بو وه‌له‌هه‌مووشیان گرنگتر هێنانه‌وه‌ی رووفاتی ئه‌و قوربانیانه‌ له‌ گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کانی سه‌ماوه‌ و حه‌زه‌ر و بیابانه‌کانه‌ دووره‌ ده‌سته‌کان ودروستکردنی گۆرستان و له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ش گرنگتر که‌ هه‌رگیز نه‌ده‌بوو فه‌رامۆش بکرایه‌ و ئاوه‌ژووکرا ئه‌ویش هێنانه‌وه‌ی ئه‌و کوره‌ گه‌نجه‌ی ناوی عه‌لی بوو که‌ خه‌ڵکی شاری هه‌له‌بجه‌ بوو که‌ هه‌موو هه‌وڵ و ماندووبوونه‌که‌ له‌کابینه‌ی پێنجه‌م درا که‌چی کابینه‌ی شه‌شه‌م هاته‌ سه‌ر حازری و پیاوه‌تیه‌که‌ی کرد به‌ هی خۆی که‌ دکتۆر مه‌جید حه‌مه‌ ئه‌مین وه‌زیری ئێستای کاروباری شه‌هیدان زۆر بێ ویژدانانه‌ بێ ئه‌وه‌ی شوێن په‌نجه‌ی چنارسه‌عد عه‌بدوڵڵا دیاری بکات که‌وته‌ ستایش کردنی خۆی که‌ گوایا له‌هێنانه‌وه‌ی عه‌لی ڕۆلیان هه‌بووه‌ که‌ به‌داخه‌وه‌ راگه‌یاندنه‌کان له‌م رووه‌ووه‌ ئێجگار بێ ویژدان بوون چونکه‌ یه‌ک مانگ دوای هاتنه‌وه‌ی‌ عه‌لی ئینجا کابینه‌ی شه‌شه‌م ده‌ست به‌کار بوو. ئه‌گه‌ر پارته‌که‌ی دکتۆر به‌رهه‌م راست ده‌کات بچێت چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ که‌سوکاری شه‌هیدانی هه‌له‌بجه‌ وگه‌رمیان و دۆڵی جافایه‌تی بکات که‌ له‌ ژێر ئیداره‌ی پارته‌که‌ی دکتۆر به‌رهه‌مه‌ و له‌وه‌ته‌ی هه‌ن زوڵمیان لێ ده‌کرێت خێره‌ ئێستا که‌موو کوڕیه‌کان ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆی کابینه‌ی پێنجه‌م؟ له‌سه‌رده‌می کابینه‌ی پێنجه‌م یه‌ک به‌رپرسی یه‌کیه‌تی نه‌یده‌وێرا بچێت بۆ شاری هه‌له‌بجه‌ یان ئه‌گه‌ر بشچووبوایه‌ بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ ده‌بوو ئه‌و شاره‌ تژی بکات له‌ پاسه‌وان له‌ترسی رقی ئه‌م خه‌ڵکه‌ بێتاوانه‌ که‌چی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان بۆ‌ دروستکردنی نۆ سه‌د خانووله‌م سنووره‌ بۆ که‌سوکاری شه‌هیدان به‌ردی بناغه‌ی دانا خێره‌ ئێستا دکتۆر به‌رهه‌م بۆته‌ پیاوچاک؟؟ مرۆڤ ده‌بێ خاوه‌ن ویژدان بێت و چی ببینێ وا قسه‌ بکات ئاخر له‌وه‌ته‌ کابینه‌ی شه‌شه‌م ده‌ست به‌کاربووه‌ دووجار سه‌رۆکی حکومه‌تم دیوه‌ ئه‌ویش هه‌ردووجار هه‌ندێک پرۆژه‌ی کابینه‌ی پێنجه‌می جێ به‌جێکردووه‌ و لاف و گه‌زاف له‌سه‌ر که‌سوکاری شه‌هیدان ده‌دات ئاخر خۆ ئه‌وان حه‌قی خۆیانه‌ و خێریان پێ ناکرێت!!
بۆیه‌ له‌کۆتاییدا هیوادارم راگه‌یاندنه‌کان رۆڵێکی به‌رچاویان هه‌بێت له‌گه‌یاندنی راستیه‌کان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە