به‌یاننامه‌ی به‌ناو کۆمه‌ڵه‌و ڕێکخراوه‌ کارتۆنیه‌کانی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵات له‌ سوید.

Saturday, 05/02/2011, 12:00


.باشوری سوید...مالمۆ

ڕه‌وه‌ندی کوردی نیشته‌جێی‌ سوید به‌توندی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ پرۆتستۆ ده‌که‌ن وه‌ ئه‌مه‌ ته‌نهاڕه‌ئی کۆمه‌ڵێ خه‌ڵکی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتن به‌هیچ جۆرێ نوێنه‌رایه‌تی زۆربه‌ی زۆرینه‌ی کوردانینیشته‌جێی سوید ناکه‌ن .له‌ کاتێکدا که‌ ئێمه‌ی ڕه‌وه‌ند له‌وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ژین که‌ سه‌رچاوه‌ی دیموکراتی و مافی مرۆڤ و گشت مافه‌کانیکه‌ن ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ته‌نها به‌شێك له‌وو سیستیمه‌ حوکم ڕانیه‌ و دیموکراتیه‌ فێربوبین ئه‌وابه‌یاننامه‌که‌ی گۆڕان به‌ ئه‌رکێکی نیشتمان په‌روه‌ری ده‌ژمێرین له‌ بچوکترین مافی ئۆپۆزسیۆنه‌، ئه‌گه‌ر له‌کاتێکداپه‌رله‌مان و حکومه‌ت نه‌یان توانی که‌مترین داخوازیه‌کان و پێویستیه‌کانی میلله‌ت دابین بکات دوای 20 ساڵ له‌ حوکمڕانی کوردوستان که‌ ئاسانتریان دابین کردنی کاره‌با وئاوه‌.

له‌کاتێکدا گله‌یه‌کان ڕۆژانه‌ له‌سه‌ر زاری سه‌ده‌ها هاوڵاتی ده‌بیسترێ به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌س گوێیان لێبگرێ ئه‌م داوا کارییه‌ی گۆڕان مافێکی سروشتیه‌ که‌ له ‌ زۆرینه‌ی زۆری وڵاتانی دیموکراتیخوازحیزبێکی بچوك له‌ناو په‌رله‌مان داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ت و په‌رله‌مان بکات بێ ئه‌وه‌ی که‌س ده‌هۆڵیان بۆ لێدات وه‌ تاوان باریان کات و هێزی چه‌کداریان بخه‌نه‌ کار بۆ تۆقاندنی میلله‌ت و دژی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ ئه‌مه‌یه‌ ململانێی دیموکراتی ڕاسته‌قینه‌ وه‌ هه‌موو لا‌یه‌کمان دیمان که‌ چۆن هه‌ڵبژاردنه‌کانیش ته‌زویر ده‌کران ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ هه‌نگاوێکی نیشتمان په‌روه‌رانه‌ نه‌بێت ئه‌ی کامه‌ هه‌نگاوی ڕاسته‌، ئایا داگیر کردنی په‌رله‌مان و حیجز کردنی په‌رله‌مانتاره‌کان له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان و هێنانی هێزو ده‌بابه‌ی دوژمنی به‌عس هه‌نگاوی نیشتمان په‌روه‌رانه‌یه‌.یان حوکمی بنه‌ماڵه‌یی و تاکه‌ که‌سی و هه‌وڵدان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی که‌سانێکی دیاری کراو و حیزبه‌کانیان وپشت گوێ خستنی داخوازیه‌کانی میلله‌ت هه‌نگاوی دروسته‌.‌

ئه‌و خه‌باته‌ی که‌ باسی ده‌که‌ن ده‌بوایه‌ پێش هه‌موو که‌س قوربانییان و خێزانی شه‌هیدان وئه‌نفالوکیمیاباران له به‌روبومی ئه‌و خه‌باته ‌سودیان وه‌ربگرتایه‌ نه‌ك ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رده‌می شاخیشدا ده‌سه‌ڵات دارانی ئێستا.سوودمه‌ند بوون ،ئایا ئازادی ڕۆژنامه‌وانی له‌تیرۆر کردنی ڕۆژنامه‌وانه‌کان و ئازارو ،ترساندنیانه‌ ‌یان سانسۆر دانانه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و گۆڤاره‌کان و که‌ناڵه‌کان و ڕۆژنامه‌کان وه‌ گشت په‌یام نێروو سایته‌ ئه‌لکترۆنیه‌کانه‌. شێواندنی باری ئاسایشی کوردوستان به هێنان و جوڵاندنی هێزی چه‌کدارو هه‌ڕه‌شه‌ و به‌زمو بالۆره‌ لێدانه‌ له‌ میدیاکانی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵات، و پڕوپاگه‌نده‌ کردن بۆ تێکدانی باری سه‌قام گیری هه‌رێمه‌که‌ ده‌که‌ن وترس ده‌خه‌نه نێو دڵی هاوڵاتیانه‌وه‌ .

گۆڕان هێزی چه‌کداری نییه‌ وه‌به‌هیچ جۆرێ نایه‌وێ باروو دۆخی ناوچه‌که‌ تێك بدات به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ته‌نها هێزی له‌بڕنه‌هاتوی گۆڕان میلله‌ته‌ که‌ پاڵپشتی بێت هه‌موو هاوڵاتیه‌کی به‌شه‌ره‌ف هه‌وڵ ده‌دات بۆ پاراستنی بارودۆخی ناوچه‌که‌ ودور له‌هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندن وه‌ ئه‌مه‌ش سیاسه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌ که‌هه‌وڵ ده‌دات بۆ به‌ده‌ست هێنانی گشت مافه‌کانی میلله‌ت وداخوازیه‌کانیان و نه‌‌هشتنی گه‌نده‌ڵی و چاره‌سه‌ر کردنی گشت کێشه‌کانه‌.وه ده‌ست کشانه‌وه‌ی حیزبه‌کان له‌ده‌زگاکانی حکومه‌ت وپه‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی.
با سه‌رکه‌وتو بێت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ به‌دی هێنانی گشت مافه‌کانی گه‌له‌که‌مان.
http://www.penusakan.com/kur/kamal-kwrdy-baiannamay-rekxrawa-kartoniekany-sarba-dasalat.htm

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە