ئه‌گه‌ر مەسعود بارزانی درۆ نەکات، دەتەقێ !
Saturday, 11/06/2011, 12:00
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە دیدارێکی مەسعود بارزانی لەگەڵ کۆمەڵێ مامۆستا‌و قوتابیاندا لەسەری ڕەش کە ڕێکخەری دیدارەکە لە لایەن سەفین دزەیی ئامادەکرابو. ئه‌مه ئاساییە ، لێ ئەوەی ئاسایی نییە قسە عەجایب و غەرایبەکانی مەسعود بارزانییە، نه‌وه‌کانی سه‌رده‌می سه‌ددام له بیریانه، که چۆن گوێێ ئه‌و خه‌ڵکه به‌رده‌وام له ته‌له‌فیزیۆنه‌کانیاندا رۆژانه و سه‌وانه به‌م گۆرانییه ده‌هاته به‌رگوێیان: (سدام غالی)، باشترە ئێمه‌ش بۆ له‌مه‌ودوا له‌سه‌ر ئه‌و ئاوازه بڵێین بڵێین (مەسعود غالی) چونکه ئه‌توار و ره‌وشتیی دیکتاتۆره‌کان هه‌موو ده‌چنه‌وه سه‌ر یه‌ک سه‌رچاوه، مه‌سعودیش له سه‌ددام باگر نییه، به‌ڵکو ئه‌ویشی بۆڕ داوه‌ته‌وه، شه‌رم ناکات له هیچ، وا ئێقی کردۆته‌وه له درۆکردندا نهئه‌گه‌ر هه‌ر کاتێک له شاشه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌کانه‌وه ده‌رکه‌وت درۆیه‌کی نه‌کرد ئه‌وا ده‌ته‌ته‌قێت.
یەکێك لە تەوەرەی قسەکانی کە بۆ ئامادەبوانی هەڵڕشت ئەوەیە ، بەو پەڕی باوەڕبوونەوە وتی: من زۆر سوپاسی مامۆستایان دەکەم و بەشان و باڵیاندا هەڵدەدات کە گوایا مامۆستایان هێندە جێی قەدر و حورمەتن نابێ ئەوەیان لە بیربکەین کە لە ڕۆژانی سەختدا بەبێ موچە ئەرکی خۆیان بینیوە و وانەیان بە قوتابیان وتوە و نەیانهێشتوە ڕەوتی خوێندن دوا بکەوێت . لێرەدا من دەڵێم ئەمەیان ڕاستە و مامۆستایانی کورد هەمیشە جێی قەدر و حورمەت و جوامێر بون، کە ئەمە پێناسەی هەموو کەسێکی خاوەن ویژدانە بۆ مامۆستایان، بەڵام مەسعودنا غالی بۆی نییە ئەم پێناسەیە بۆ مامۆستان دەربڕێت، چونکە دەبێ ئەوە له زاری که‌سێک بێته ده‌رێ که که‌سێک ئه‌م قسه‌یه ده‌کات جوانیی ببینێت، نرخی بۆ کاری دلسۆزیی و حورمه‌ت و جه‌وامیری هه‌بێت، له مێژووی ئه‌م مه‌سعوده‌دا، ئه‌وه‌ی نه‌یزانیبێت ئه‌م شتانه بووه، پاشان خودی خۆی یەکەمین کەسە کە گەورەترین بێڕێزی بە مامۆستایان کردووە، بۆ ئەمەش دەیان بەڵگەی حاشا هەڵنەگر لەبەردەستایه، لەگەڵ ئەمانەشدا ناتوانێ نکۆڵی لەوە بکرێت ئەگەر هەموو مامۆستایانی کوردستان کۆبکەیتەوە بە هەر هەموویان قەدری پاسەوانێکی بەکرێگیراوی بەدەرگاکەی خۆی و مه‌سرور و کوڕه‌کانی نییه، دەنا گەر وانیە با بەراوردی موچەی پاسەوانێکی خۆی و بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکمان بۆ بکات .
لەلایەکی تر قسەکانی کە بۆ قوتابیانی دەکات دەڵێ من بەمنداڵی ئارەزومەند بووم و حەزم دەکرد ببمە فڕۆکەوان، هەروەک کورد وەتەنی: خوا غه‌زه‌بی له مێروله گرت باڵی لێڕوان، تۆ باڵت نییه و توانیوته ئه‌م هه‌موو ناپاکیی و دزییه له میلله‌ته‌که‌ی بکه‌یت، ئه‌ی ئه‌گه‌ر باڵت هه‌بووایه چی ترت نه‌کردووه ده‌تکرد؟ (بەس نەبو مار باڵدار نەبو) جا خوا شاهیدە ئەگەر ببوایە بە فڕۆکەوان هەموو سامانی کوردستانی دەفرۆشت و بە نیوەی پارەکەی بۆمبێکی ئەتۆمی دەکڕی یەکسەر دەیکێشا بە کوردستان و لە سەر نەخشە دەیسڕیوە. یان هه‌موو رۆژێک کاکه مه‌سعود به فڕۆکه به‌سه‌ربانی ماڵه‌کانمانه‌وه ده‌خولایه‌وه و ئه‌و ئازادییه که‌مه‌ی که خه‌ڵکی هه‌یه له ماڵی خۆیدا، ئه‌وه‌شی لێ ده‌سه‌ندینه‌وه.
هەر لەدرێژەی قسەکانیدا دەڵێ من منداڵانم هەمووی وەک یەک خۆشدەوێت ... من پێموایە مەسعودنا غالی لە کاتی دەربڕینی ئەم قسەیەیدا وا هەستی کردوە لەچۆڵەوانیدا لەبەر خۆیەوە بۆ خۆ خڵافاندنی خۆی ئەم قسەیە دەکات . ئەی باشە نەدەکرا لە خۆی بپرسێت بۆچی شەهیدان سەردەشت و سۆرانتان کوشت، خۆ ئه‌وانه منداڵ و لاو بوون، یاخود زەردەشت و گەرمیان منداڵی کورد نەبوون ؟ یان لەکاتی دەنگی ناڕەزاییەکانی سلەیمانی ئەو منداڵانەی کوشتیان و بەجادەکاندا ڕایان دەکێشا ئەوانە کێ بوون؟ ..
بەڕاست مەسعودنا غالی ئه‌گه‌ر درۆ نەکات ئەتەقێ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست