چارەنووســى جیهان لە ســەرزەمینى كوردا یەكلایى دەبێتەوە!!!!!
Friday, 02/10/2009, 12:00
شــەڕى گەورەى چارەنووسى زەمان بەڕێوەیە ئەو شــەڕەى ئەمجارە میللەتى ســـــتەملێكراوى كوردســتان دژى دێو و درنجەكانى ئەم ســەردەمە بەرپاى ئەكەن ئەو دێو و درنجانەى هەڵیان كوتاوەتە ســەر كۆڵ و وورگى ئەم میللەتە و دەیانەوێت تا نووزەمان تیا مابێت جەســتە و لاشــەمان تیكە تیكە بكەن و تەڕ و ووشــكى خاك و ســەرزەمینەكەمان هەڵلووشــن و پاشــان خەیاڵیان وایە كە میللەتیان كرد بە جەســتەیەكى تۆپیو ئیدى خۆیان گوم بكەن و لە پەنایەك لەم جیهانەدا خۆیان و ماڵ و منداڵیان بە كەماڵى ئیســراحەت دەســت بكەن بە خواردنى ســەرمایەى دەســتكەوتوویان لە جەســتە و خاكى ئەم میللەتەوە.
ئەو شــەڕى چارەنووســە كزە باكانى پێش گەرداوە گەورەكەى گەیشــتوە ، ئەو گەرداوەى هێندەى نەماوە بیدات بە جەســتەى دێوەزمەكانى زەماندا و بۆ هەتا هەتایى كوردى ســتەمدیدە و جیهانیش لە دەســتیان ڕەها بكات، چونكە دێوەزمەكانى ســەردەمەكەمان لەم ســەرزەمینى كوردســتانەدا ئێســتا جێگیرن و بۆنى گەنیوى و ترشــاوى كردارەكانیان لە مەرزى ئەم كوردســتانەش پەڕیەوە و ڕووى لە جیهانى ئازاد و بۆنى خۆشــى دیموكراســى كرد، تا ئەو ســەرزەمینانەش هەراســان بكات و بیانهێنێتە ڕیزى گەند وگوو هەڵلوشــانى ســەرزەمینى كوردەوە، هەر بۆیە ئەمە موبالەغە كردن نیە كە بڵێین چارەنووسى (زەمان) ى هەموو جیهان لە ســەرزەمینى كورداندا یەكلایى ئەبێتەوە بە ڕاماڵینى ئەو دێوەزمكانەى تا ئەم ســاتە وەختەش ئێســكو پروســكى مەردومەكەى ئەكڕێننەوە پاش ئەوەى لەپێســت و گۆشــتەكەیان داماڵى و لووشــیان دا.
پەیام بنێرن بۆ ســەرزەمینە ئازاد و بۆنخۆشــەكانى دیموكراســى كە هاوكارمان بن لە بنبڕكردنى دێوەكانى زەمان كە وا پڕیشــكى زوڵم و تاڵانكاریان گەیشــتە لاى ئەوانیش، دوێنێ بە تاڵان كردنى ســەروەت و ســامانى ووڵاتانى ئەوروپى بە وەر گرتنى مووچەى ســۆشــیال و خانەنشــینى و یارمەتى دیكە لە ژێر ناوى پەنابەر و شــێت و فەلەج و داماو...... و لە كوردســتان و عێراقیش وەرگرتنى پۆســت و مووچەى هەنگوفتى بەلاش و حەلاش و دزى و ڕاو ڕووت چونكە ئەوانە پیاوى دێوەزمەكانى ئەم خاك و ســەر زەمینەن و وەك چۆن لێرە كاریان تاڵانكاریە ئاواش كڵاویان كردۆتە ســەرى ووڵاتانى ئەوروپى و ئەوێش تاڵان ئەكەن.
وا ئەمڕۆش بۆنى گەندو گوى وورگ دڕاوى و تاڵانچێتیان لە ڕێگاى كۆمپانیا نەوتیە نەناســراو و ناشــەرعیەكانەوە وەك كۆمپانیاى (DNO) گەیشــە ئەو ووڵاتى (نەرویجى) پڕ لە بۆنى گوڵاڵەى دیموكراســیە،كە بێگوومان دیوەزمەكانى ســەرزەمینى كورد دەیان و ســەدان ســەوداى دیكەى لەوە ترســناكتریشــیان هەیە كە لە داهاتوودا ئاشــكرا دەبن كە ئەگەر ئەو میللەت و ووڵاتانە فریاى خۆیان نەكەون ئەوا لێشــاوى گەن و گوى دێوەكانى ئەم ســەرزەمینە ئەوانیش دائەپۆشــێ و دواییش پەنجەى پەشــیمانى دادیان نادات، بۆیە میللەتەكەمان پەیامێك بۆ میللەتانى ئەوروپا و جیهان دەنێرێت كە بێن و هاوكارمان بن لە پان كردنەوەى دێوەزمەكانى ووڵاَتەكەماندا چونكە میللەتى كوردى هەمیشــە ڕەش و ڕووت بڕیارى داوە شــەڕى چارەنووســى زەمانەكەمان بەرپا بكات تا زەمانێكى نوێ ى دوور لە دێوەزمەكانى حوكمى تاڵانچێتى و گەندە خۆر بەدى بهێنێ و ســەرى ئەم میللەتە و میللەتانى جیهانیش لە دەســتیان ئاســوودە بكات، بوونى ئەم جۆرە دێوەزمانە لە هەر گۆشــەیەكى ئەم جیهانەدا ترســناكە و مایەى گۆتا و ڕوو و چەرمەســەریش دەبن بۆ هەموان، چونكە هەروا بە نەزانى و نەفامى لێ ئەخوڕن و چڵێســى و گەن وگوو خۆریان هۆشــیان لێ دەبڕێ و بەخۆیانەوە چەندین ووڵات و كۆمپانیا و كەســایەتى ووڵاتانى دیكەش بۆگەن ئەكەن و ســەرەنجام لێشــاوى گەند و گوویان ســەراپاى جیهانیش ئەگرێتەوە ، بۆیە هەر زوو پێویســتە جیهانى دەرەوەش هاوكارمان بن لە ڕەواندنەوە و ڕاماڵینى هەورى ڕەشــى دێوەزمەكانى تاڵانى حوكمى ناشــەرعى ئەم بەشــە لە ســەرزەمینى كوردان.
تێ بینى: بیرۆكەى ئەم نووســینە لە فیلمى (خوداى ئەموســتیلەكان) (The Lord of the Rings) وەرگیراوە. ســلێمانى 2/9/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست