کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەردوو حیزبی ، حدک، حدکا، بە خوێنی ١٢ ملیۆن کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان یاری دەکەن

Sunday, 11/03/2012, 12:00




 
دوای ئەوەی کە ڕۆژانە لە سایتەکان ڕاگەیاندنەکان وەهەروەها کۆمەڵێك بابەتو زانیاریم بەرچاو دەکەوێت سەبارەت بە هەردوو لایانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، وەهەروەها حیزبی دێموکراتی کوردستان سەبارەت بە ئەو ناکۆکیانەی کە لەم ساڵانەی ئاخیردا کە بۆ جاری ٣ هەم ئەم باڵەی کە لە ژێر ناوی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان جیابونەوەی خۆیان ڕاگەیاند لە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران هەروەك ئەزانین کە ناکۆکیێکی زۆر لە بەینی هەردوو دێمۆکراتەکاندا هەیە وەهەروەها کە بە چاوی خۆمان دەیبینین ڕۆژانە ئەو ناکۆکیانە لە بەینی هەردوو دێمۆکراتەکان ڕۆژانە ڕوبەڕوی یەکتری دەبنەوە لە ڕێگای ڕاگەیاندنەکانەوە سایتە ئەنتەر نێتیەکانەوە بەگشتی لەسەرجەم ڕاگەیاندنە کوردیەکانەوە هەموو ئەم ناکۆکیانەی کە بەدرێژای مێژوو هەبوە لە بەینی ئەم دوو باڵەی دێمۆکرات ئەم ناککۆکیانەش وای لەمن کرد کە منیش وە کوو فەردێکی میلەتی کورد وەکوو گەنجێکی کورد کە گەنجی میلەتی کورد کە بە جیلی ٢ هەمی ئەم سەردەمە ناودەبرێین ئێمەین ئایەندەسازی ئەو میلەتە ئەوکوردستانە جیا لەوەی کە بواری من کاری ڕۆژنامەوانیە وەهەروەها دوبارە ئەو بوارەش کە هەمە ئەویش کاری ڕۆژنامەوانیە بە هەمان شیوە وە کوو ئەرکێکی نیشتیمانی بە ئەرکی خۆمم زانی بە مافی ڕەوای خۆم ئەزانم کە منیش مافێکی ڕەوای خۆمە چ ڕخنە یان پێشنیار یان تێبینیم هەبێت لەسەر هەریەک لەو حیزبە کوردیانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەك من بەڵکو هەر تاکێکی میلەتی کورد مافی ڕەوای خۆیەتی کە ڕخنە پێشنیار تبینی ئاڕاستەی سەرجەم ئەو حیزبە کوردیانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەن چونکە ئەو حیزبە کوردیانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆربەیان ئەمڕۆ خەریکن سیاسەتێک بەڕێوە ئەبەن لە واقێع دا جێگای ڕەزامەندی میلەتی کورد نیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆربەی حیزبە کوردیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەمڕۆ خەریکن بە خوێنی زیاتر لە ١٢ ملیۆن کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان یاری ئەکەن لە گەڵ شی کردنەوەی ئەم چەند واقێع یەتە دەمەوێت چەند واقیع یەتێکی تر لەو سیاسەتە ناکۆکیانەی نێوان هەردوو حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیران، وەهەروەها حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بەخەمە بەرچاوی هەموو میلەتی کورد بەتایبەتی کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
هەروەك هەموو لاێك ئاگادارین کە دوای ئەوەی ژمارێکی زۆر بەرچاو لە ئەندامانو لایانگرانو خانەوادەی شەهیدە نەمرەکانی هەردو باڵی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان، حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران کۆبوو نەوێکییان لە فینلاندا ساز کرد بە ناوی کۆبونەوەی ئاشتی دیمۆکراتەکان کە زۆر بە دڵێکی پڕ لە جۆشو خرۆشەوە بە حەماسەتێکی پڕ لە کوردایەتیەوە لە دەوری یەك کۆبونەوە بۆ ئەوەی خوازیاری یەکگرتنەوە هەردوو لا بگێننە سەرکرتایەتی هەردوو حیزبە کەیان بەڵام زۆر زۆر بەداخەوە کەچی بە پێ چەوانەوە سەرکردایەتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران هەڵ دەستێت لە بری ئەوە پێشوازی ڕێزو تەقدیر لەو جەماوەرە پڕ شکۆیە بکەن کە ئەوان دەست پێش خەریان نیشانداوە لە مەسەلەی خوازیاری یەکگرتنەوە بەڵام هەروەک بینیمان سەرکردایەتی حدکا هەموو ئەو جۆشوو خرۆشوو حەماسەتیەی ئەو جەماوەرە مەزنەی گەلی کوردیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تواندەوە بەڕاشەکاوانە ئەوە ئەڵێم من ئە پرسم؟ لە هەردوو حیزبی دێمۆکراتی کوردستان، وەوهەروەها حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیران ئایا حیزبی دێمۆکرات بە تەنها سەرکردایەتیە یان حیزب جەماوەرە من ئەمەوێت بپرسم ؟ئایا حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بۆ ئەڤغانستان شۆڕش دەکات یان بۆ میلەتی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەگەر قەرار وایە بۆ میلەتی کورد خەبات و شۆڕش بکەن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوا دەبێت گوێ لە خاستەکانی میلەتی کورد بگرن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، ئەگەریش بۆ میلەتێکی دیکە خارج لە میلەتی کورد تێ دەکۆشن ئەوە با بزانین من ئەموێت بپرسم؟ لەو حیزبەی کە ناوەکەی بە دیمۆکرات دەست پێ دەکات ئایا قانونە ئەساسیەکانی دیمۆکراتیەت یانی چی یانی پێشێل کردنی خاستەکانی میلەتی کورد بەو جۆرەی کە ئەی بینین بەچاوی خۆمان ڕۆژانە بە بڕوای منو هەمو ئەو گەنجانەی میلەتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران قانونە ئەساسیەکانی دیمۆکراتیەت یان دمۆکراتیک بەهەڵە دەیەوێت پەی ڕەوی بکات لە نێو میلەتی کورد دا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، وەهەروەها من دەم هەوێت وەکوو مافێکی ڕەوای خۆم بپرسم ئایا حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیران وە حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ئە گەر بەم شێوەیە حیزبایەتی بەڕێوە دەبەن ئایا ئۆمێدو ئارەزوی میلەتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئایەندەدا دەبێت چی بێت؟
ئەوە بوو پاداشتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بەرام بەر بە میلەتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە دوای ئەو شەوە ئاهەنگەی کە لە لایان هەردوو ئەندامانو خانەوادەشەهیدەکان و کەم ئەندامان و زیندانیانی سیاسی هەردوو باڵی دێمۆکراتەکان کە لە ڕێکەوتی١٨/فێوریە/٢٠١٢ لە شاری تورکوی وڵاتی فینلاندا ڕێکخرا بۆ ئەوەی ئەو داخوازیە کە هەیانە بۆ یەكگرتنەوەی هەردوو حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وە حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بەڵام لە وەڵامی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بەرام بەر بەمیلەتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوە بوو دوای چەند ڕۆژێك بەسەر ئەو شەو ئاهەنگەدا تێپەڕی بەر پرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی شاهۆی حسینی لە لەیان سەرکردایەتی ئەو حیزبەوە ڕەوانەی وڵاتی فینلاندا دەکات بۆ ئەوەی ئەو داخوازیەی میلەتی کورد هەڵوەشێنێتەوە داخوازیەکەش هەروەک ئیشارەتمان پێ کرد ئەوە بوو یەكگرتنەوەی هەردوو باڵی حدک ، حدکا هەڵوەشاندنەوەی ئەو داخوازیەی میلەتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایان حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران یەك لەو نمو نانە ئەوەیە کە شاهۆ حسینی بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەروەی ئەو حیزبە هەڵ دەستێت بە هەڵواشاندنەوەی کۆمیتەکەیان لە وڵاتی فینلاندا وە هەڵدەستێ بە بێ ئەوەی کە پرس بکات بە کادرانی کۆمیتەی حدکا لەو وڵاتە کۆمیتێکی نوێ پیك دێنن تەنانەت بانگەهێشتێ ئەو دو بەرپەسەی کۆمیتەی حدکا ناکرێن کە لە پێكهێنای کۆمیتە نوێکە بەژدار بن وەهەروەها ئەو دوو کەسەی حدکا کە بەر پرسی کۆمیتەکە بون پەراوێز دەخرێن لە لایان شاهۆ حسینی یەوە کەسی دیکە هەڵدەبژێرن بۆ بەڕێوەبردنی کۆمیتە نوێ کەیان ، لێرەدە چەند پرسیارێکی؟ مەترسیدار دێتە ئاراوە بۆ حدکا یەك لەوانە ئەوەیە ئایا ئەمە جۆرێک لە پێشێل کردنی مافە ڕەواکانی میلەتی کورد نیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئایا سیستەمی دیمۆکراتیك بەو شێوەیە بەڕێوە دەچێت ئایا وەڵامی سەرجەم شەهیدە نەمرەکان بەو شێوەیە دەبێت بدرێتەوە باشە خۆ هێشتا هیچ نەبوە هیچ نەکراوە گوێ لە خاستەکانی میلەتی کورد ناگرن لە ڕۆژهەلاتی کوردستان ئەی ئاخۆ میلەتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەپرسن لە ئایەندەدا چۆن گوێمان لێ دەگرن ، پەرسیار لێرە دا ئەوەیە لە سەرجەم حیزبە کوردیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی هەردوو باڵیی حدک، حدکا ئەگەر شۆرشو خەباتو تێکۆشان بۆ بەدەست هێنانی مافەڕەواکانی میلەتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن بەناوی دیمۆکراتەیەت بەناوی فیدڕاڵیەت بە ناوی سۆسیالیسم بە ناوی لیبڕالیسم بەناوی کۆمۆنیزم بەناوی ئاینی ئیسلام وە لە ژێر هەر بیرو باوەڕێکی تر هەموو ئەم بیرو باوەڕانە باس لەوە دەکات کە دەبێت گەل میلەت داخوازی چیە ئەبیت ئێوەش بە پێی داخوازیە کانی گەل میلەت جەماوەر خەباتو تێکۆشان بکەن ، نەك بە خوێنی میلەتێک یاری بکەن بە خوێنی زیاتر لە ١٢ میلیۆن کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان یاری بکەن حیزب یانی گەل حیزب یانی داخوازی گەل حیزب یانی گوێگرتن بۆ داخوازی مافەڕەواکانی گەل جەماوەر حزب بەو ماعنایە نیە کە مافی میلەتێک گەلێک پێشێل بکات
خوێنەرانی ئازیزو خۆشەویست باوەڕتان هەبێت هەر لە ئێستاوە مێژووی ئەم واقیع یەتانەتان بۆ بخەمە بەرچاو بە وتارێکو ٢ وتار دوای ناێت بەڵام بە گوێرەی کات بۆتان دەخەمە بەرچاو لێرەدا پێویستە ئاماژە بە چەند خاڵێکی تر بکەم من تەئکیدم کە لە دوای بڵاو بونەوەی ئەم بابەتەی من لە لایان حدکا وە یان حدک بە دەیان بڵاو کراوەی چەواشەکاری لە ڕاگەیاندنە کانیاندا دەخەنە گەڕ وە ئەم ڕاستیانە کە من وەکوو مافێکی ڕەوای خۆمە وەکوو تاکێکی میلەتی کورد خستومەتە بەر چاو بە ، چەواشە کاری ناوی دەبەن ، بەڵام من لێردا دوپات وە ١٠٠٠ پاتی دەکەمەوە ئەگەر حدکا یان حدک باس لە دیمۆکراتیەت دەکەن یان باس لە ئازادی و یەك سانی دەکەن من ئامادەم لە بەردەم هەر لایانێکیان دانیشم لە هەر شوێنیک لە هەر میدیاێکی ڕاگەیاندندا کە ئەوان پێیان خۆش بیت من وە کوو فەردێکی کورد وەهەروەها وەکوو ئینسانێکی ئازادی خواز و ڕۆژنامەوانێک دوبارە ئامادەم لە گەڵیان دانیشم گفتو گۆ بکەم لە بارەی هەموو ئەو ڕاستیانەی کە باسم لێوە کردون کە بۆ ئەوەی باشتر واقیع بینانە تر ئەو ڕاستیانە بخەمە بەر ڕچاوی گەنجانی ئەمڕۆی میلەتی کورد کە ناسراوین بە جیلی دوو هەمی ئەمڕۆ ئایەندەسازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، نەك ئەوەی کە چی بەدڵی خۆیان بێت بۆ کاری چەواشەکاری حیزبەکەی خۆیان لەسەر من بڵاوی بکەنەوە حدکا حدک ،
لێرەدا بە ئەرکێکی نیشتیمانی خۆمی دەزانم سەری ڕیزو نەوازش دادەنوێنم بۆ سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری میلەتی کورد لە چوار پارچەی کوردستان ، وەهەروەها هەزاران هەزار سڵاو دەنێرم بۆ سەرجەم رێبازی بی پایانی هەموو ئەو زیندانە سیاسیانەی کە لە ژێر ئەشکەنجەو ئازارو ساتە مەرگی تەدریجی دان لە ژێر دەسەڵاتە فاشیزمەکەی جمهوری بەناوی ئیسلام ژیانی تەدریجی بەسەر دەبەن ، من لیرەوە بەداخو حەسرەتێکی بێ پایانەوە ئەوە دەڵێم هەی زیندانە سیاسیەکان هەی ڕۆڵە بێنازەکانی ڕۆڵەی شەهیدان هەی دایکە برین کولاوە کان هەی هاوسەرە شەهیدەکان زۆر زۆر بەداخێکی حەسرەتی بێ پایانەوە ئەوە دڵێم ئەمرۆ ئەبینین بە چاوی خۆمان دیمۆکراتەکان بەسەر ئەو هەموو ڕێبازە پیرۆزەوە کە ئیشارەتم پێکرد ، زۆربەی حیزبە کوردیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی لە نێوانیاندا هەردوو باڵی حدک، دکا خەریکن بەسەر هەموو ئەم ڕێبازە پیرۆزەوە کە ئیشارەتم پێکرد خەریکن ، لەسەر پۆستو مەقام ماشێنی ئاخیر مۆدێل ڕەفای خۆیانو خانەوادەکانیان ناودەرکردنی خۆیان دابەش کردنی دەسڵات لە نێوان خۆیان وە بە دەیان نمونەی واقیع یەتی تر خەریكن شەر دەکەن ، نەك بۆ بەدەست هێنانی مافە ڕەواکانی ئێمەی میلەتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، نمونەی تر لەوانە هەی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان با باش بزانن حدکا حدک بە بەهانەی داوای یارمەتی بۆ تیڤی وە کارەکانی تریان لە ناو خۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پارە کۆدەکەنەوە دەی هێنن هەرکام لەو بەر پرسانە کە گیرفانیان پڕ دەبیت دواتر واز لە بەر پرسیارەتی کارە کە دێنیت کەسێکی تر دەخەنەوە شوێنکەی ، خوێنەرانی ئازیز باوەڕ بکەن ئەوەندە دڵم پڕ لە گڕە بەرام بەر بە پێشێلکردنی مافەڕەواکانی ئێمەی میلەتی کورد بەتای بەتی میلەتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێ نوسەکەم هاوار دەکات دەستم لێ بەر مەدە پێ نوسەکەم پێم ئەڵێت زیاتر واقیع یەتەکان بەخەرە بەرچاو بەڵام من نامەوێت لەوە زیاتر سەرتان بێشێنم
نەفرەت لە هەموو دەسەڵاتێکی دیکتاتۆریەت ، نا بۆ پێشلکردنی مافەڕەواکانی میلەتی کورد بە ناوی دیمۆکراتیەت و فیدرالیزم بە تای بەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، سەرکەوتن بۆ میلەتی کورد ،
نوسەرو ڕۆژنامەوان ، بەهمەن ژاوەرۆی/ ڕێکەوتی ١٠/٣/٢٠١٢


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە