کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاوارەکانی کەمپی ئەلوەلید ژیانی دوو جیل یان کرایە قوربانی بەرژەوەندیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Monday, 13/02/2012, 12:00







ئەم جارەیان ئەچینە لای ئاوارەکانی کەمپی ئەلوەلید
کۆمەڵێک زانیاری لە سەر کێشەو گرفتی ئەو کۆمەڵە ئاوارانەی کەمپی ئەلوەلید کە لەسەر سنوری سوریا عیراق
لە ساتە مەرگی تدریجی دا ژیان بەسەر دەبەن لە ژێر چادر دا ئاوارەکانی کەمپی ئەلوەلید ئەوانیش بەشێکن لە ئاوارەکانی کەمپی ئەڵتاش دیارە کەمپی ئەڵتاش زۆر ناسراوە پێویست ناکات زۆر باسی لێوە بکەم کەمپی ئەئەڵتاش ئەو کەمپەیە کە لە نزیک پارێزگای ئە ا لانبار ١٢٠کیلۆمەتری خۆرئاوای شاری بەغداد
هەر وە ك ئەزانین لە دوای ڕۆخانی ڕێژێمی دیکتاتۆری حکومەتی بەعس وەهەروەها بە هۆی نەبونی وەزعی ئەمنی و ئالۆزی عیراق ئەم ئاوارانە کەمپی ئەڵتاش یان بە جی هێشت بون بە چوار پارچەوە پارچێکی بچوکیان ڕویان لە سنورە کانی سوریا عیراق ئۆردن عیراق کرد ئەو ٣ بەشەکەی تریان رویان لە کوردستانی باشور کرد ئێستا لە ٣ کەمپ لە ناوچەکانی کوردستانی باشور نیشتە جێن کەمپی ئەڵتاش ئەو بیا بانەیە کە لە دەستپێکی شەڕی ئێران عیراق لە لایان حکومەتی بەعسی سابقەوە چەند هەزار خانەوادێک کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان برانە ئەڵتاش
ئاوارەکانی کەمپی ئەلوەلید کە پێک هاتون لە ١٦٢ کەس لە دوای روخانی ڕێژیمی بەعس و وێران بونی قە فە زە کەی ئەڵتاش وە هەروەها دوای ئەوەی ٢٥ ساڵ لە قە فە زە کەی ئەڵتاش کەمپ ژیانیێکی ساتەمەرگی تەدریجیان بە سەر برد جارێکی تر ئاوارە و دەربەدەری سنوری سوریا عیراق دەبن لە شوێنێک بە ناوی کەمپی ئەلوەلید لە ژێر چادر دا ژیانێکی مە ترسیدارو دور لە ژیانی مرۆ ڤایەتی کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە ژێر هەڕەشەی گرۆپە توندڕەوە کان وە لە ژێر هەڕە شەی عەرەبە شۆفی نیستەکان وەهەروەها فشاری ئەوەیان لە سەرە ئەبێت کەمپە کە چۆڵ بکەن یان بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان پر سیار لێرە دایە ئاوارەکانی کەمپی ئەلوە لید بە دوای ئەوەی زیاتر لە ٣٣ ساڵە لە عیراق هێچ شتێکیان بۆ نەکراوە : بە چ ئۆمێدو ئارەزوێک بگەڕێنەوە بۆ کوردستانی باشور ؟
لە حاڵێکدا لە دوای ڕوخانی ڕێژێمی بەعس هەموو ئەو ئاوارانە گەڕانەوە بۆ کوردستانی باشور تەنها ئەو ١٦٢ کە سەو چەند خانەوادێکی تریان نە بێت هەموو ئەو ئاوارانە لە ٢٠٠٤ رەوە لە کەمپەکانی کوردستانی باشور نیشتە جێن هەتا ئێستا هیچ شتێکیان بۆ نەکراوە بگرە بازرگانی شیان پێوە ئە کەن کە واتە ئەو کۆمەڵە ئاوارانەی کەمپی ئەلوەلید بە چی دڵ خۆشێکەوە بگەڕینەوە بۆ کوردستانی باشور




ئاوارەکانی کەمپی ئەلوەلید لە دوای ئەوەی لە ٢٠٠٥ وە هەتا وەکوو ئێستا چاوەڕێی ئەوە دەکەن بیان بەنە وڵاتی ٣هەم بۆ ئەوەی چی تر زیاتر لە ٣٣ساڵە بازرگانی یان پێوە نەکەن یێستا دوچاری کۆمەڵێک کێشەو گرفت بونەتوە لەوانە بە بێ ئەوەی ئەم ئاوارانەی کەمپی ئەلوەلید ئاگاداری هیچ شتێک بن ئەم ئاوارانەیان کردونەتە پارچە ئەڵماس حکومەتی عیراق وحکومەتی هەرێمی کوردستان بە تای بەتی سات لە دوای سات بازرگانی یان پێوە ئەکەن پێ یان ڕاگەیاندون پشتە ملی خۆتان ببینن بە چاو بەڵام وڵاتی ٣هەم نابینن کە ئەویش وڵاتێکی ئەڕۆپا یە ئەم ئاوارانەی کەمپی ئەلوەلید بە چەندین جار داوایان کردوە کە ڕێگا بدەن با نوێنەرمان بڕوات بۆ بەغداد لە گەڵ لقی ئۆئێن : چ سی ڕ : یان لە گەڵ بەر پرسانی حکومەتی مەرکەزی باسی کێشەو گرفتەکان یان بۆ باس بکەن بەڵام هەر جارێک بە شێوەێک بەهانێکیان بۆ دروست دەکەن ناهێڵن ئەو سەردانەش بکەن نمونە لەو بەهانە هێنا نەوە ئەوەیە لە لایان لایانە پەیوەندیدارەکان پێیان ئەڵێن ئێمە پێناسێکتان بۆ دەکەین کە ماوەی پێناسەکە بۆ ٦ مانگە هەموو ٦مانگ جارێک ئەو پێناسە ئەبێت تازەی بکەنەوە بۆ وەر گرتنی ئەبێت قەبوڵی بکەن وەری بگرن وە چەندین بەهانەی تر ئەو کات ڕێگا تان پێ ئەدەین کە ئێوە بچن بۆ بەغداد بەڵام ئاوارەکانی کەمپی ئەلوەلید بە هەموو شیوەێک ئەوە ڕت دەکەنەوە کە پێناسی لەو جۆرە وەر بگرن ئاوارەکانی کەمپی ئەلوەلید ئاماژە بەوە ئەکەن ئەڵێن دوای ٣٣ساڵ کەمپ نشینی وە پەنابەرێکی سیاسی مۆتڵەقەن مافمان پێشێل دەکەن وەهەروەها دوای ساڵانێکی دورو درێژ کە ئەمڕۆ سبەی مان پێ ئەکەن بۆ ئەوەی بمان بەنە وڵاتی ٣هەم هەموو قەوڵە کانتان بو بەوە کە پێناسێکی ڕەشو ڕوتمان بۆ بکەن کە ئەم ڕۆ ئەو کرێکارانە لە وڵاتانی دراوسێ ڕو لە عیراق دەکەن ئەو پێناسەیان بۆ دەکرێت یانی ئێمە وە کوو پەنابەرێکی سیاسی کە زیاتر لە ٣٣ساڵە ناتوانین بگەڕێینەوە بۆ ئێران دەبێت وە کوو ئەو کەسە چاو لێ بکرێین کە ئەمڕۆ لە وڵاتانی دراوسێ ڕو لە عیراق دەکەن بۆ کرێکاری
ئاوارەکانی کەمپی ئەلوەلید تە نانەت بە بێ ئەوەی ئاگاداریان بکەنەوە لە ڕێکەوتی /٣١/٥/٢٠١١/یۆئێن :چ سی ڕ :هەستاوە گفتو گۆێکی لە گەڵ حکەمەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە بۆ ئەوەی ئەم ئاوارانەی کەمپی ئەلوەلید وەر بگرێتەوە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هەستاوە بە قەبوڵ کردنی ئەو داواکاریە کە لە لایان :یۆئێن چ سی ڕ: فەرمانیا پێ درابو بەرواری قەبوڵ کردنی فەرمانەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ یۆئێن: چ سی ڕ :لە ڕێکەوتی/٢٠/٦/٢٠١١ ئەنجام دراوە لە حاڵێکدا ئاوارەکانی کەمپی ئەلوەلید نە ئاگایان لەو ڕێکەوتن نامەیە نیە وە بە هیچ شێوەێک ڕازی نابن بەوەی کە بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان ئاوارەکانی کەمپی ئەلوەلید بۆ ئەوەی ڕازی نابن بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کودستان چونکە ڕێژێمی کۆماری ئیسلامی بە هەموو شێوەێک ئەمڕۆ لە کوردستانی باشور دەستێکی باڵای هەیە وە هەروەها هەرێمی کوردستان هیچ حەق و مافێکی بۆ ئێمە تێ دا نیە وە ئێمە ٣٣ساڵە نەتوانراوە هیچ شتێکمان بۆ بکەن ئەی ئێستا ئەتوانن چیمان بۆ بکەن؟



ئاوارەکانی کەمپی ئەلوەلید زیاتر لە ٨٠ مندالیان تەمانیان لە ژێر ١٨ ساڵەوەیە کە بە جیلی ٢هەمی ئەوە ئاوارانە ناوزەد دەکرێن وە لە هەموو مافێکی خوێندن بێ بەشەن ئێستا لەو کەمپە چەند کەسێک لە خۆیان با بڵێن لە هەمان ئاوارەی کەمپی ئەلوەلید کەسانی لێ هاتو بەتوانایان لێ یە ئەوانن بونەتە مامۆسای منداڵە کانی خۆیان بەڵام لە گەڵ ئەوەش دا ئەوە نابێتە تەواو کەری خوێندنو ئایەندە سازی جیلی ٢هەمیان وە لە هەمان حاڵیشدا ئەم ئاوارانە تەنانەت شوێنێکیشیان نیە بە ناوی نەخۆشخانە بۆ ئەوەی ئەگەر نە خۆشەکانیان چارەسەر بکرێت یان خود لە کاتێک دا ئەگەر بێ تو کەسێک لەم ئاوارانە نەخۆشینێکیان هەبێت نەخۆشە کە حالی زۆر خراپ بێت تا بیگێنە نەخۆش خانەکە دەبێت لە ژیان ماڵ ئاوای بکات چونکە نەخۆشخانەێک هەیە ئەویش لە دورگەی١٢٠کیلۆمەتری ئەوانەوەیە لەگەڵ ئەوەش کە دورگەی نەخۆشخانە نە گونجاوە بۆ ئەم ئاوارانە کە رو لە نەخۆشخانە کە دەکەن جارێکی تر توشی گەورەترین کێشە دەبنەوە ئەویش ئەوەیە مەسەلەی مادی هیچ کەسب و کەسابەتێک نیە بیکەن تا بتوانن نەخۆشێکیان چارە سەر بکەن تا بگات بە کێشەو گرفتەکانی تریان لە ئێستا دا باری دەرونی زۆربەی ئەم ئاوارانە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕو لە خراپی دەڕوات : زۆر بەداخەوە هەروەکوو خۆیان باسی لێوە دەکەن ئەم ئاوارانە ژیانی جیلێکیان لە کەمپ فەوتا وا ژیانی جیلەکەی تریشیان زۆری نەماوە بفەوتێ : کوا مافی مرۆڤ کوا لە کوێ یە بۆ ٣٣ساڵە ئاگایان لە ئێمە نیە ؟




ئاوارەکانی کەمپی ئەلوەلید داوا لە لایانە پەیوەندیدارەکان دەکەن وەهەر وەها داوا لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نێو دەوڵەتی بێن بەهانامانەوە دوای ٣٣ساڵ کەمپ نشینی پڕ لەژیانی نەهامەتی داوا دەکەین بەسە چی دی لەوە زیاتر بازرگانی کردن بەسەر ئێمەوە چونکە ئێمە ئەگەر ئەڵماسیش بین هەر تواوی نە تەوە : نەجات مان بدەن لە دەستی ڕێژێمی ئاخۆندی کۆماری بەناوی ئیسلامی ئێرانەوە دوا دەکەین دوای٣٣ساڵ کەمپ نشینی بمان بەنە وڵاتی٣هەم کە ئەویش وڵاتێکی ئەرۆپای کە جێگای ئەمن و ئاسایش و هەموو مافێکی مرۆڤایەتیە.

نوسەرو وتەبێژی ئاوارەکانی کەمپی ئەڵتاش لە وڵاتی دانیمارک: بەهمەن ژاوەرۆی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە